.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










جه‌یران ناسر حه‌سه‌ن، له دایكبووی 1993 شاری به‌غدایه، له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژی، قوتابی قۆناغی سێیه‌می په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره، ژه‌نیاری پیانۆیه، یاریزانی باسكیت بۆڵ و باله‌یه، له‌ئێستادا یه‌كه‌م یاریزانی پلاگلایدهره له كوردستان، كه له به‌رزاییه‌كان ده‌فڕێت.
جه‌یران كچێكی چاو سه‌وز و وردیله‌یه، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌عه‌نكاوه پێشوازی لێكردین، وهلاَمی پرسیاره‌كانی خه‌ندان-ی دایه‌وه.
له ده‌ستپێكدا له‌باره‌ی ئاشنابوون به یاری پلاگلایدهر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌رده‌وام حه‌زی له وه‌رزش كردووه، هه‌میشه جل و به‌رگی وه‌رزشی ده‌پۆشێت، یاریزانی یاری باسكیت بۆڵ و تائیره بووه، له 2009 له دامه‌زراندنی یانه‌ی ئاسمانی هه‌ولێر، یه‌كه‌م كچ بووه به‌شداری ئه‌و یانه‌یه‌ی كردووه، بۆته یاریزانی پلاگلایدهر، فڕین له به‌رزایی ئاسمان، له‌باره‌ی ئه‌و یارییه ده‌ڵیت: "فڕین له به‌رزاییه‌كان، یارییه‌كی زۆر خۆشه، ئه‌گه‌رچی ترسناكه، بهلاَم كاتێ له ئاسمانه‌وه سه‌یری زه‌وی ده‌كه‌یت و ده‌فڕیت ئه‌و ترسه نامێنێت".
جه‌یران تا ئێستا به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانی فڕینی كردووه، دواینیان پاڵهوانییهك بوو له ولاَتی توركیا، له‌و پاڵه‌وانیه‌تیه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، له‌باره‌ی به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه، ده‌ڵێت: "له‌وێ زۆر شتی نوێم بینی، به‌شداریكردنم وه‌ك كچه كوردێك وهلاَمێكی باش بوو بۆ تێروانینی ولاَتانی دیكه، چونكه ئه‌وان رایان وایه كچانی كورد به‌هۆی كلتوورهوه داخراون و به‌هره‌كانیان دهكووژرێت".
له ولاَتی توركیا جه‌یران، له به‌رزایی 1800 مه‌تر فڕیوه، وتی:" له‌ناو هه‌ور ده‌فڕیم، باران ده‌باری، كاتێكی زۆر خۆش‌بوو".
جه‌یران ئاره‌زوو ده‌كات به‌شێكی زۆر له كچان ببن به وه‌رزشوان، به‌تایبه‌ت له یاری فڕین له ئاسمان، وتیشی:" كچان خۆیان له‌و یارییه به‌دوور ده‌گرن، به‌هۆی ترسناكی و كلتووری كۆمه‌ڵگا، چونكه هێشتا به‌شێك له خێزانی كوردی رێگه به كچه‌كانیان ناده‌ن وه‌رزش بكه‌ن، له یانه‌كان وه‌رزشوان بن".
چاوه‌كانی داده‌خات و ئاماژه به‌و ساتانه ده‌كات كه له ئاسمان ده‌فڕێت، ده‌ڵێت:"له ئاسمانه‌وه سه‌یری زه‌وی ده‌كه‌م، هه‌ستێكه ناتوانم ده‌ری ببڕم، خۆشترین ساتی منه، هه‌ست به ئازادییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌یت".
جه‌یران و هاوڕێكانی له یانه‌ی ئاسمانی هه‌ولێر، هه‌فتانه له لوتكه چیای كۆڕه‌ك راهێنان ده‌كه‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه‌ش و هه‌وای كوردستان بۆ ئه‌و یارییه زۆر شیاوه، بهلاَم ئاسانكاری و كه‌ل و په‌لی پێویست نیه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌شێوازێكی خێرا و باش بۆ لوتكه‌كان، به پێ رێدهكهین".
یانه‌ی ئاسمانی هه‌ولێر، له 2009 دامه‌زراوه، له 10 یاریزان پێكهاتووه، سه‌رجه‌میان كوڕن، ته‌نیا جه‌یران، یاریزانی كچه.
جه‌یران وتی:" حه‌زه‌كه‌م كچی دیكه‌ش ببێته یاریزان، زۆریش هاوكارییان ده‌كه‌م، بهلاَم نایه‌ن".
جگه له‌وه‌ی یاریزانێكی سه‌ركه‌وتووه، ژووره‌كه‌ی ئامێری پیانۆ، درامسی تێدایه، جه‌یران ده‌ڵێت:" له داهاتوو حه‌زه‌كه‌م گۆرانی تۆمار بكه‌م، په‌ره به بواری هونه‌ریم بده‌م".
ئاشكراشی ده‌كات، باوكی وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك زۆركات پێشنیاری بۆ كردووه به‌شداری دراما و فیلمی سینه‌ما بكات، بهلاَم تا ئێستا ته‌نیا به‌شداری هه‌ریه‌ك له (درامای مهمی ئالان، كورته فیلمی گوندی نه‌سرین)، كردووه.
به‌سه‌ر بادانێكهوه ستایشی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات، چونكه هاوكار و هانده‌رێكی سه‌ره‌كی بوونه، متمانه‌یان پێبه‌خشیووه له كاركردن.
ده‌سته‌كانی ده‌خاته ژێر چه‌ناگه‌ی و ده‌ڵێت:" هه‌میشه دایك و باوكمم له بیره، له‌ئاسمانیش زۆر كات بانگی دایكم ده‌كه‌م".
له كۆتایی قسه‌كانی جه‌یران، باس له گرفته‌كانی یانه‌كه‌یان ده‌كات، وتی:" له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان یانه به‌رێوه ده‌به‌ین، هیچ لایه‌نێك هاوكاری ئێمه ناكات، سوپاسی (كاپتن حه‌یده‌ر)، ده‌كه‌م چونكه هه‌میشه هاوكاری من بووه له به‌رده‌وامیم له‌و یانه‌یه.
س:خه‌ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه