.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئوسامه ئه‌نوه‌ر
مه‌ولود له نێوان بیدعه و پێویستی ئه‌مرۆ
دووباره وه‌ك هه‌مووساڵێك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ڕوو له وروژاندن ده‌كات و به‌هۆیه‌وه زۆرێ له مسوڵمانان پێیه‌وه خه‌ریك ده‌بن به بۆچوونی جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵی ، ئه‌وه‌ی گرنگ بێ لێره‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شته كه به‌ڕاستی پێویسته مسوڵمانان ده‌رباره‌ی بزانن و دووربكه‌ونه‌وه له‌و گومانانه‌ی توششیان ده‌بێت ده‌رباره‌ی ،
بۆیه لێره‌دا كه‌مێ پشت به بیركردنه‌وه‌ی كه‌سێتی مسوڵمان ده‌به‌ستین له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌وه‌ك ڕاو بۆچوونی زانایانی ئیسلامی ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكار كه گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه خیلاف زۆره له‌م مه‌سه‌له‌یه و دوو بۆچوونی سه‌ره‌كی له‌سه‌ره كه هه‌ندێ له زانایان به باشه ناوی دێنن و هه‌ندێكیشیان به بیدعه لێكی ده‌ده‌نه‌وه ،
مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ته‌واو جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی پێشتر كه سه‌یرده‌كران ، ئه‌وه‌ش كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك :
1-له كۆندا مسوڵمان كه‌سێك بوو پابه‌ند به سیسته‌مێك كه له لایه‌ن خوداوه بۆی ده‌ستنیشان كرابوو و له‌سه‌ری ده‌ڕۆشت ، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی شوێنكه‌وتووانی ئاینی تر بوو سه‌باره‌ت به مسوڵمان .
2-له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا مسوڵمان كه‌سێكه كه باوه‌ڕی به ئاینێكه پێی ده‌وترێ ئیسلام ، به‌ڵام سیسته‌می ژیانی هه‌میشه له گۆڕاندایه له‌به‌ر تێكه‌ڵبوون و نزیك بوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تر له یه‌كتری ، وه هۆكاری به ڕۆژئاوایكردنی وڵاتانی ئیسلامی وایكردووه كه مسوڵمان به شێواز و سیسته‌مێك بژیێ كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌رچاوه‌ی له ڕۆژئاواوه وه‌رگرتووه ، به‌مه‌ش له مسوڵمانی سه‌رده‌می كۆندا جیاواز ده‌كرێته‌وه ، وه زیاتر گرنگی دان به كاری ڕۆژانه و شتی تر ، تا وایكرد دوو كه‌سایه‌تی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامیه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدات ، یه‌كیان مامۆستای ئاینیه (مه‌لا) ، ئه‌وه‌ی تر مسوڵمانی ئاسایی ، به‌ڵام كه سه‌یر ده‌كه‌ین له سه‌رده‌می زێڕین به تایبه‌تی ئاستی ڕۆشنبیی مسوڵمانان ده‌رباره‌ی ئیسلام ئه‌وه‌نده به‌رز بوو به شێوه‌یێ كه هه‌موویان ناو خۆیان وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی ئه‌مڕۆ وابوو ،
ئێستا جیاوازی مسوڵمانمان بینی له‌م دوو سه‌رده‌مه جیاوازهده ، ڕه‌نگه بپرسین ئه‌مه په‌یوه‌ندی به یادی مه‌ولووده‌وه چیه ؟
ئه‌مه پێویسته جۆری بیركردنه‌وه‌ی كه‌سێكی مسوڵمان بێ ،
فه‌تواكانی زانایانی ئیسلامی ده‌رباره‌ی مه‌ولوود ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه ، وه‌ك باسمان كرد ، ئه‌وانه‌ی كه به بیدعه‌ی ده‌زانن :
ئه‌و زانایانه‌ن كه تا ئێستا مسوڵمانان وه‌ك سه‌رده‌می زێڕین ده‌بینن ، یاخود ڕوونتر ، تا ئێستا وه‌ك سه‌رده‌می هاتنی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌بینن ، وه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن له‌م سه‌رده‌مانه نه‌بووه ، ئێستاش كه ئه‌كرێ شتێكی نوێیه له دین و زیادكراوه(بیدعه‌یه)
ئه‌و زانایانه‌ی ده‌شڵێن ئاساییه ، به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه :
ده‌ڵێن كه‌وا ئه‌مه شتێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و له كۆنه‌وه كورد كردویه‌تی ، وه كردنی نیشاندانی خۆشه‌ویستیه بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ،
با ئێمه ئێستا بڕیار له‌سه‌ر پێویستی و نه‌ویستی بكه‌ینه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا :
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یێ بیر بكه‌ینه‌وه كه‌وا پێشتر نه‌كراوه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه كه ئاهه‌نگێك له‌سه‌ر له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێویست نه‌بووه ، به‌ڵكو مسوڵمانانی ئه‌م كاته بیریان له شتێكی وا نه‌كردۆته‌وه كه وایان لێبكات ئاهه‌نگ بۆ له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بگێڕن ، به‌ڵكو ئه‌وان باوه‌ڕیان به ئیسلام ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه ئاهه‌نگێك یاخود كۆڕێكی مه‌ولوود پێویست نه‌بووه بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕیان یاخود زیاتر شارازا بوون له ئیسلام و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ،
به‌ڵام هه‌رچی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌بینین ، زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می پێشتردا هه‌بووه ،وه‌ك باسمان كرد ، بۆیه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌ولود له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا پێویسته ، ئه‌مه‌ش ده‌توانین ببینین له هه‌ندێ خاڵدا :
1-مسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی شتی ترن و خه‌ریكی دونیان ئه‌وه‌نده ناتوانن خه‌ریكی ئاینه‌كه‌یان بن ، بۆیه بوونی كۆڕێك یاخود ئاهه‌نگێك بۆ له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌بێته هۆی فێربوونیان یاخود دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕیان و زیاتر شارازا بوونیان ده‌رباره‌ی ژیانی سه‌روه‌رمان ،
2-وه‌ك باسمان كرد كه ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك ئاین سه‌یر ده‌كرێت ، نه‌وه‌ك وه‌ك سیسته‌مێكی ژیان ، بۆیه به‌مه‌ش یه‌كسان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاینانه‌ی تر وه‌ك مه‌سیحی و جوله‌كه و ... هتد . ، وه‌ك ئه‌بینین هه‌ر یه‌ك له‌م دوو ئاینه خاوه‌ن ئاههنگێكن كه له ڕۆژی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ران (عیسا و مو‌سا) سه‌لامی خوایان لێبێت ، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی جوله‌كه ، به‌ڕۆژوو ده‌بن ، له كاتێكدا خه‌ریكه ئێمه‌ش له جه‌ژنی ئه‌واندا هه‌ڵ ئه‌په‌ڕین ، ئایه پێویست نیه له جیاتی ئه‌وه له ڕۆژی له دایك بوونی محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆشی ده‌رببڕین ؟! ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عاشورادا به‌ڕۆژوو ئه‌بین كه جوله‌كه به‌ڕۆژوو ئه‌بوو به بۆنه‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا وه ، كه ئێمه له‌وان دڵسۆزتر‌و ڕاستگۆ ترین بۆ مو‌سا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی ، ئایه پێویسته یادی پێغه‌مبه‌رێ نه‌كه‌ین كه ئێمه‌ی به نور ی ئیسلام شاد كرد ؟! به ناوی شتی تره‌وه ؟!!
3-مه‌ولوود شتێكی زیادكراو نیه له دین ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌كه‌ن تێگه‌یشتنیان له ده‌قه‌كاندا داخراوه ، چونكه بیدعه ئه‌م شته‌یه كه له سیسته‌می ئیسلامدا زیاد ده‌كرێ نه‌وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ، وه مه‌ولودیش ئاههنگێكه كه تا ڕاده‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه ،
4- سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌وترێ خاڵی خراپی تێدا ڕوئه‌دات ، لێره‌وه پێویسته ئه‌وه بوترێ كه مه‌ولوود وه‌ك ئاگر وایه ، كه له ڕاستیدا پێویستیه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بووه هۆی سوتاندن ئه‌وه خراپه ، كه بووه هۆی گه‌رم بوونه‌وه‌ش شتێكی باشه ، واته له ئه‌سڵدا شتێكی باشه ، ئه‌وه‌ی به خراپیش به كاری ئه‌هێنێ مانای ئه‌وه نیه ئه‌سڵی شته‌كه خراپه ،
له كۆتایدا سوپاس بۆ خودا كه مسوڵمانان زۆر له‌م مه‌سه‌لانه گه‌وره‌ترن كه بیانه‌وێ مونهقهشهی له‌سه‌ر بكه‌ن ، خودا‌ش له هه‌موومان زاناتره ، وه سلام

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕێزه‌که‌م بابه‌تێکی زۆر جوانه
زۆریش جوان ڕوونکردنه‌وه‌ت داوه هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش برا خودا پاداشتت بداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastxosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه