❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ولود له‌ نێوان بیدعه‌ و پێویستی ئه‌مرۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-31 21:43:32

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

مه‌ولود له‌ نێوان بیدعه‌ و پێویستی ئه‌مرۆ


ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر

مه‌ولود له‌ نێوان بیدعه‌ و پێویستی ئه‌مرۆ   





دووباره‌ وه‌ك هه‌مووساڵێك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ڕوو له‌ وروژاندن ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ زۆرێ له‌ مسوڵمانان پێیه‌وه‌ خه‌ریك ده‌بن به‌ بۆچوونی جیاوازه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ، ئه‌وه‌ی گرنگ بێ لێره‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شته‌ كه‌ به‌ڕاستی پێویسته‌ مسوڵمانان ده‌رباره‌ی بزانن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و گومانانه‌ی توششیان ده‌بێت ده‌رباره‌ی ،

بۆیه‌ لێره‌دا كه‌مێ پشت به‌ بیركردنه‌وه‌ی كه‌سێتی مسوڵمان ده‌به‌ستین له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌وه‌ك ڕاو بۆچوونی زانایانی ئیسلامی ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكار كه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خیلاف زۆره‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ و دوو بۆچوونی سه‌ره‌كی له‌سه‌ره‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ زانایان به‌ باشه‌ ناوی دێنن و هه‌ندێكیشیان به‌ بیدعه‌ لێكی ده‌ده‌نه‌وه‌ ،

مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ته‌واو جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی پێشتر كه‌ سه‌یرده‌كران ، ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك :

1-له‌ كۆندا مسوڵمان كه‌سێك بوو پابه‌ند به‌ سیسته‌مێك كه‌ له‌ لایه‌ن خوداوه‌ بۆی ده‌ستنیشان كرابوو و له‌سه‌ری ده‌ڕۆشت ، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی شوێنكه‌وتووانی ئاینی تر بوو سه‌باره‌ت به‌ مسوڵمان .

2-له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا مسوڵمان كه‌سێكه‌ كه‌ باوه‌ڕی به‌ ئاینێكه‌ پێی ده‌وترێ ئیسلام ، به‌ڵام سیسته‌می ژیانی هه‌میشه‌ له‌ گۆڕاندایه‌ له‌به‌ر تێكه‌ڵبوون و نزیك بوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تر له‌ یه‌كتری ، وه‌ هۆكاری به‌ ڕۆژئاوایكردنی وڵاتانی ئیسلامی وایكردووه‌ كه‌ مسوڵمان به‌ شێواز و سیسته‌مێك بژیێ كه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌رچاوه‌ی له‌ ڕۆژئاواوه‌ وه‌رگرتووه‌ ، به‌مه‌ش له‌ مسوڵمانی سه‌رده‌می كۆندا جیاواز ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌ زیاتر گرنگی دان به‌ كاری ڕۆژانه‌ و شتی تر ، تا وایكرد دوو كه‌سایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگای ئیسلامیه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبدات ، یه‌كیان مامۆستای ئاینیه‌ (مه‌لا) ، ئه‌وه‌ی تر مسوڵمانی ئاسایی ، به‌ڵام كه‌ سه‌یر ده‌كه‌ین له‌ سه‌رده‌می زێڕین به‌ تایبه‌تی ئاستی ڕۆشنبیی مسوڵمانان ده‌رباره‌ی ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بوو به‌ شێوه‌یێ كه‌ هه‌موویان ناو خۆیان وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی ئه‌مڕۆ وابوو ،

ئێستا جیاوازی مسوڵمانمان بینی له‌م دوو سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌ده‌ ، ڕه‌نگه‌ بپرسین ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یادی مه‌ولووده‌وه‌ چیه‌ ؟

ئه‌مه‌ پێویسته‌ جۆری بیركردنه‌وه‌ی كه‌سێكی مسوڵمان بێ ،

فه‌تواكانی زانایانی ئیسلامی ده‌رباره‌ی مه‌ولوود ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ، وه‌ك باسمان كرد ، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ بیدعه‌ی ده‌زانن :

ئه‌و زانایانه‌ن كه‌ تا ئێستا مسوڵمانان وه‌ك سه‌رده‌می زێڕین ده‌بینن ، یاخود ڕوونتر ، تا ئێستا وه‌ك سه‌رده‌می هاتنی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌بینن ، وه‌ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن له‌م سه‌رده‌مانه‌ نه‌بووه‌ ، ئێستاش كه‌ ئه‌كرێ شتێكی نوێیه‌ له‌ دین و زیادكراوه‌(بیدعه‌یه‌)

ئه‌و زانایانه‌ی ده‌شڵێن ئاساییه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ :

ده‌ڵێن كه‌وا ئه‌مه‌ شتێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و له‌ كۆنه‌وه‌ كورد كردویه‌تی ، وه‌ كردنی نیشاندانی خۆشه‌ویستیه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ،

با ئێمه‌ ئێستا بڕیار له‌سه‌ر پێویستی و نه‌ویستی بكه‌ینه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا :

ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یێ بیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌وا پێشتر نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئاهه‌نگێك له‌سه‌ر له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێویست نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو مسوڵمانانی ئه‌م كاته‌ بیریان له‌ شتێكی وا نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ وایان لێبكات ئاهه‌نگ بۆ له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بگێڕن ، به‌ڵكو ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌ ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ كه‌ ئاهه‌نگێك یاخود كۆڕێكی مه‌ولوود پێویست نه‌بووه‌ بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕیان یاخود زیاتر شارازا بوون له‌ ئیسلام و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ،

به‌ڵام هه‌رچی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌بینین ، زۆر جیاوازتره‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می پێشتردا هه‌بووه‌ ،وه‌ك باسمان كرد ، بۆیه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌ولود له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا پێویسته‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌توانین ببینین له‌ هه‌ندێ خاڵدا :

1-مسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی شتی ترن و خه‌ریكی دونیان ئه‌وه‌نده‌ ناتوانن خه‌ریكی ئاینه‌كه‌یان بن ، بۆیه‌ بوونی كۆڕێك یاخود ئاهه‌نگێك بۆ له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌بێته‌ هۆی فێربوونیان یاخود دووباره‌ به‌هێزكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕیان و زیاتر شارازا بوونیان ده‌رباره‌ی ژیانی سه‌روه‌رمان ،

2-وه‌ك باسمان كرد كه‌ ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك ئاین سه‌یر ده‌كرێت ، نه‌وه‌ك وه‌ك سیسته‌مێكی ژیان ، بۆیه‌ به‌مه‌ش یه‌كسان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاینانه‌ی تر وه‌ك مه‌سیحی و جوله‌كه‌ و ... هتد . ، وه‌ك ئه‌بینین هه‌ر یه‌ك له‌م دوو ئاینه‌ خاوه‌ن ئاهه‌نگێكن كه‌ له‌ ڕۆژی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ران (عیسا و موسا) سه‌لامی خوایان لێبێت ، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌ ، به‌ڕۆژوو ده‌بن ، له‌ كاتێكدا خه‌ریكه‌ ئێمه‌ش له‌ جه‌ژنی ئه‌واندا هه‌ڵ ئه‌په‌ڕین ، ئایه‌ پێویست نیه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی له‌ دایك بوونی محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆشی ده‌رببڕین ؟! ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ عاشورادا به‌ڕۆژوو ئه‌بین كه‌ جوله‌كه‌ به‌ڕۆژوو ئه‌بوو به‌ بۆنه‌ی حه‌زره‌تی موسا وه‌ ، كه‌ ئێمه‌ له‌وان دڵسۆزترو ڕاستگۆ ترین بۆ موسا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی ، ئایه‌ پێویسته‌ یادی پێغه‌مبه‌رێ نه‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ی به‌ نور ی ئیسلام شاد كرد ؟! به‌ ناوی شتی تره‌وه‌ ؟!!

3-مه‌ولوود شتێكی زیادكراو نیه‌ له‌ دین ، ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌كه‌ن تێگه‌یشتنیان له‌ ده‌قه‌كاندا داخراوه‌ ، چونكه‌ بیدعه‌ ئه‌م شته‌یه‌ كه‌ له‌ سیسته‌می ئیسلامدا زیاد ده‌كرێ نه‌وه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ، وه‌ مه‌ولودیش ئاهه‌نگێكه‌ كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه‌ ،

4- سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ده‌وترێ خاڵی خراپی تێدا ڕوئه‌دات ، لێره‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بوترێ كه‌ مه‌ولوود وه‌ك ئاگر وایه‌ ، كه‌ له‌ ڕاستیدا پێویستیه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بووه‌ هۆی سوتاندن ئه‌وه‌ خراپه‌ ، كه‌ بووه‌ هۆی گه‌رم بوونه‌وه‌ش شتێكی باشه‌ ، واته‌ له‌ ئه‌سڵدا شتێكی باشه‌ ، ئه‌وه‌ی به‌ خراپیش به‌ كاری ئه‌هێنێ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌سڵی شته‌كه‌ خراپه‌ ،

له‌ كۆتایدا سوپاس بۆ خودا كه‌ مسوڵمانان زۆر له‌م مه‌سه‌لانه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ بیانه‌وێ مونه‌قه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ، خوداش له‌ هه‌موومان زاناتره‌ ، وه‌ سلام

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-02-01 07:25:09

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: مه‌ولود له‌ نێوان بیدعه‌ و پێویستی ئه‌مرۆ

ده‌ست خۆش به‌ڕێزه‌که‌م بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
زۆریش جوان ڕوونکردنه‌وه‌ت داوه‌ هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-02-01 09:26:54

call duty
ناچالاک کراوه‌
شوێن: chamchamal
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-08
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsSafari

Re: مه‌ولود له‌ نێوان بیدعه‌ و پێویستی ئه‌مرۆ

ده‌سته‌کانت خۆش برا خودا پاداشتت بداته‌وه‌

Kurdzhin
تکایە واژۆۆکەت با قەبارەکەی گەورە نەبێت (دەستەی بەرێوەبەرایەتی کوردژین))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-02-01 15:41:46

palkazerina
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-28
دواترین سه‌ردان: 2012-11-10
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPFirefox

Re: مه‌ولود له‌ نێوان بیدعه‌ و پێویستی ئه‌مرۆ

dastxosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net