❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بورهان غه‌لیون: كوردستانی سووریا بوونی نییە و ئۆتۆنۆمیش بۆ كورد قبوڵ ناكەین...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-16 08:58:05

Arsh Yadakan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-11
دواترین سه‌ردان: 2013-04-29
په‌یامه‌كان: 70
WindowsSafari

بورهان غه‌لیون: كوردستانی سووریا بوونی نییە و ئۆتۆنۆمیش بۆ كورد قبوڵ ناكەین...

د.بورهان غەلیون، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا له‌گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (رووداو)دا رایدەگەیێنێ، كە لە سووریا شتێك نییە بە ناوی كوردستانی سوریا
غه‌لیوین له‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌یدا بەهەموو شێوەیەك ئەوە رەتدەكاتەوە دان بە بوونی ناو و خاكی كوردستان دابنێ لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا. هەروەها فیدراڵی بە "وەهم" دەزانێ و "ئۆتۆنۆمی"یش بۆ گەلی كورد قبوڵ ناكات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا پێیوایه‌ هیچ هەرێمێك نییە لە سووریا كە رێژەی 100%ی دانیشتووانی كوردبن، بۆیه‌ ئه‌وان ئامادەنین دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی بەشاری ئەسەد ئۆتۆنۆمیش بدەنە كورد.
سەبارەت بە داواكردنی فیدرالی لەلایەن هەندێ حیزبی رۆژئاوای كوردستانەوە وتی: كورد نابێ وابەستەی وەهمی فیدراڵی بێ، چونكە سوودی نییەو وا پیشاندەدات كە كورد داوای جیابوونەوە دەكات.
ئه‌م سه‌ركرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ دەستەواژەو ناوی (كوردستانی سووریا)ی قبوڵ نییەو دەڵێ: شتێك نییە بەناوی كوردستانی سووریا، ئەمە گواستنەوەی نموونەی عێراقە
بە بڕوای بورهان غەلیون بەشداری فراوانی كورد لە شۆڕشدا و هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن، پێگەی كورد لە دواڕۆژدا بەهێز دەكات بۆ داواكردنی ماف و رۆڵی زیاتر لە سووریادا، نەك تەنیا لەو ناوچانەی تێیدا زۆرینەن، بەڵكو لە هەموو سووریا






                                                     s.regamedia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net