.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





د.بورهان غەلیون، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا لهگفتوگۆیهكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (رووداو)دا رایدەگەیێنێ، كە لە سووریا شتێك نییە بە ناوی كوردستانی سوریا
غهلیوین له‌و گفتوگۆ تهلهفۆنییهیدا بەهەموو شێوەیەك ئەوە رەتدەكاتەوە دان بە بوونی ناو و خاكی كوردستان دابنێ لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا. هەروەها فیدراڵی بە "وەهم" دەزانێ و "ئۆتۆنۆمی"یش بۆ گەلی كورد قبوڵ ناكات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا پێیوایه هیچ هەرێمێك نییە لە سووریا كە رێژەی 100%ی دانیشتووانی كوردبن، بۆیه ئه‌وان ئامادەنین دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی بەشاری ئەسەد ئۆتۆنۆمیش بدەنە كورد.
سەبارەت بە داواكردنی فیدرالی لەلایەن هەندێ حیزبی رۆژئاوای كوردستانەوە وتی: كورد نابێ وابەستەی وەهمی فیدراڵی بێ، چونكە سوودی نییەو وا پیشاندەدات كە كورد داوای جیابوونەوە دەكات.
ئه‌م سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه دەستەواژەو ناوی (كوردستانی سووریا)ی قبوڵ نییەو دەڵێ: شتێك نییە بەناوی كوردستانی سووریا، ئەمە گواستنەوەی نموونەی عێراقە
بە بڕوای بورهان غەلیون بەشداری فراوانی كورد لە شۆڕشدا و هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن، پێگەی كورد لە دواڕۆژدا بەهێز دەكات بۆ داواكردنی ماف و رۆڵی زیاتر لە سووریادا، نەك تەنیا لەو ناوچانەی تێیدا زۆرینەن، بەڵكو لە هەموو سووریا
s.regamedia
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
