.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مامۆستا(عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی) له كتێبی(ڕووناكی رب العالمین ڕوونكردنه‌وه‌ی منهاج الطالبین)دا
ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌فه‌رموێ:
خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ:(بڕیاردان ته‌نها مافی خوایه،خوا فه‌رمانی داوه:جگه له‌وه‌ی كه‌سی تر مه‌په‌رستن و به‌دادوه‌ری مه‌زانن،
ئه‌وه ئایینی ڕاست و ته‌واوه).
بڕیاره‌كانی خوای گه‌وره_كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام باسیان ئه‌كا_حه‌فتن:
1_(واجب)=(فرض)=(لازم) واته:پێوست،ئه‌وه‌یه:به‌كردنی پاداشتی بدرێتێ له لای خوای گه‌وره و له‌سه‌ر نه‌كردنی سزا بدرێ له‌لای خوای گه‌وره
ئینجا بزانه(واجب) دوو جۆره:
یه‌كه‌میان:(فرض العین)،واته:پێویسته گشت مرۆفێكی داوالێكراو بۆ خۆی بیكا و پاداش و سزاش هه‌ر بۆ خۆیه‌تی:وه‌كو نوێژ و ڕۆژوو و......هتد.
دووه‌میان:(فرض الكیفایه)،واته:ئه‌گه‌ر یه‌كێك یا كۆمه‌ڵێك لهداوالێكراوان واجبه‌كه به ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن،خێره‌كه بۆ خۆیه‌تی و سزای نه‌كردنیشی له‌سه‌ر موسوڵمانانی تر لا ئه‌چێ،ئه‌گه‌رنا:گشتیان تاوانبار ئه‌بن:وه‌كو:شۆردن و كفن كردن و نوێژ و ناشتنی مردوو.
2:(سنة)=(مندوب)=(مستحب)،واته:خێر،ئه‌وه‌یه به‌كردنی پاداشتی بدرێتێ له‌لای خوای گه‌وره و له‌سه‌ر نه‌كردنی سزا نه‌درێ:وه‌كو:سیواك كردن....هتد.
3_(حرام)=(محظور):واته:قه‌ده‌غه‌كراو،ئه‌وه‌یه:بهتاوانكردنی سزا بدرێ و به وازلێهێنانی پاداشتی بدرێتێ له‌لای خوای گه‌وره:وه‌كو:دزی و زیان..... هتد.
4_(مكروه):واته:ناپه‌سه‌ند=ناڕێك،ئه‌وه‌یه:له‌سه‌ركردنی سزا نه‌درێ،به‌ڵكو گله‌یی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر بۆ گوێڕایه‌ڵی شه‌رع وازی لێ بێنێ پاداشتی بدرێتێ له لای خوای گه‌وره:وه‌كو:خواردن یان خواردنه‌وه به‌ده‌ستی چه‌په.
5_(حلال)=(جائز)=(مباح)،واته:دروست،ڕێگه پێدراو،ئه‌وه‌یه:كردن و نه‌كردنی یه‌كسان بێ،واته:نه پاداشتی پێ بدرێتێ و نه له‌سه‌ری سزا بدرێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نیازی خواپه‌رستی بیكا خێری ئه‌گاتێ:وه‌كو:نوستن و خواردن...
6_(صحیح)=(مجزیء)=(منعقد)،واته:دروست=دامه‌زراو:ئه‌وه‌یه:به‌گوێره‌ی داواكاری شه‌رعی خوای گه‌وره ئه‌نجام بدرێ:واته:به‌ته‌واوی بكرێ و مه‌رجه‌كانیشی لی بێته جێ:وه‌كو نوێژكردن به‌ده‌ستنوێژه‌وه.
7_(باطل)=(فاسد)=(غیر منعقد)،واته:ناته‌واو=نادروست=دانه‌مه‌زراو،ئه‌وه‌یه:به‌گوێره‌ی داواكاری شه‌رعی خوا ئه‌نجام نه‌درێ،جیاوازی نیه،به‌ناته‌واوی بكێ،یان ته‌واو بێ و مه‌رجێكی شه‌رعی لێ نێته جێ،وه‌كو:نوێژ به‌بێ(ركوع)،یان به‌بێ نوێژ.
سه‌رچاوه:كتێبی(ڕووناكی رب العالمین ڕوونكردنه‌وه‌ی منهاج الطالبین).
دانراوی:مامۆستا(عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی)..

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتوو بیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rezhnay (2012-08-16 01:12:13)


له‌سه‌ر هێڵ نییه