❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-08-15 20:46:51

Huner Gardi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-07-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-21
په‌یامه‌كان: 121
WindowsFirefox

بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام...

مامۆستا(عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی) له‌ كتێبی(ڕووناكی رب العالمین ڕوونكردنه‌وه‌ی منهاج الطالبین)دا
ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌فه‌رموێ:

خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ:(بڕیاردان ته‌نها مافی خوایه‌،خوا فه‌رمانی داوه‌:جگه‌ له‌وه‌ی كه‌سی تر مه‌په‌رستن و به‌دادوه‌ری مه‌زانن،
ئه‌وه‌ ئایینی ڕاست و ته‌واوه‌).
بڕیاره‌كانی خوای گه‌وره‌_كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام باسیان ئه‌كا_حه‌فتن:

1_(واجب)=(فرض)=(لازم) واته‌:پێوست،ئه‌وه‌یه‌:به‌كردنی پاداشتی بدرێتێ له‌ لای خوای گه‌وره‌ و له‌سه‌ر نه‌كردنی سزا بدرێ له‌لای خوای گه‌وره‌
ئینجا بزانه‌(واجب) دوو جۆره‌:
یه‌كه‌میان:(فرض العین)،واته‌:پێویسته‌ گشت مرۆفێكی داوالێكراو بۆ خۆی بیكا و پاداش و سزاش هه‌ر بۆ خۆیه‌تی:وه‌كو نوێژ و ڕۆژوو و......هتد.
دووه‌میان:(فرض الكیفایه‌)،واته‌:ئه‌گه‌ر یه‌كێك یا كۆمه‌ڵێك له‌داوالێكراوان واجبه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌نجام بدهن،خێره‌كه‌ بۆ خۆیه‌تی و سزای نه‌كردنیشی له‌سه‌ر موسوڵمانانی تر لا ئه‌چێ،ئه‌گه‌رنا:گشتیان تاوانبار ئه‌بن:وه‌كو:شۆردن و كفن كردن و نوێژ و ناشتنی مردوو.

2:(سنة)=(مندوب)=(مستحب)،واته‌:خێر،ئه‌وه‌یه‌ به‌كردنی پاداشتی بدرێتێ له‌لای خوای گه‌وره‌ و له‌سه‌ر نه‌كردنی سزا نه‌درێ:وه‌كو:سیواك كردن....هتد.

3_(حرام)=(محظور):واته‌:قه‌ده‌غه‌كراو،ئه‌وه‌یه‌:به‌تاوانكردنی سزا بدرێ و به‌ وازلێهێنانی پاداشتی بدرێتێ له‌لای خوای گه‌وره‌:وه‌كو:دزی و زیان..... هتد.

4_(مكروه):واته‌:ناپه‌سه‌ند=ناڕێك،ئه‌وه‌یه‌:له‌سه‌ركردنی سزا نه‌درێ،به‌ڵكو گله‌یی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر بۆ گوێڕایه‌ڵی شه‌رع وازی لێ بێنێ پاداشتی بدرێتێ له‌ لای خوای گه‌وره‌:وه‌كو:خواردن یان خواردنه‌وه‌ به‌ده‌ستی چه‌په‌.

5_(حلال)=(جائز)=(مباح)،واته‌:دروست،ڕێگه‌ پێدراو،ئه‌وه‌یه‌:كردن و نه‌كردنی یه‌كسان بێ،واته‌:نه‌ پاداشتی پێ بدرێتێ و نه‌ له‌سه‌ری سزا بدرێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ نیازی خواپه‌رستی بیكا خێری ئه‌گاتێ:وه‌كو:نوستن و خواردن...

6_(صحیح)=(مجزیء)=(منعقد)،واته‌:دروست=دامه‌زراو:ئه‌وه‌یه‌:به‌گوێره‌ی داواكاری شه‌رعی خوای گه‌وره‌ ئه‌نجام بدرێ:واته‌:به‌ته‌واوی بكرێ و مه‌رجه‌كانیشی لی بێته‌ جێ:وه‌كو نوێژكردن به‌ده‌ستنوێژه‌وه‌.

7_(باطل)=(فاسد)=(غیر منعقد)،واته‌:ناته‌واو=نادروست=دانه‌مه‌زراو،ئه‌وه‌یه‌:به‌گوێره‌ی داواكاری شه‌رعی خوا ئه‌نجام نه‌درێ،جیاوازی نیه‌،به‌ناته‌واوی بكێ،یان ته‌واو بێ و مه‌رجێكی شه‌رعی لێ نێته‌ جێ،وه‌كو:نوێژ به‌بێ(ركوع)،یان به‌بێ نوێژ.

سه‌رچاوه‌:كتێبی(ڕووناكی رب العالمین ڕوونكردنه‌وه‌ی منهاج الطالبین).
دانراوی:مامۆستا(عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی)..

Kurdzhin
هه‌ركاتێ نه‌فست واى لێ كردى واز له‌ كارێكى چاكه‌ بێنى ..
لــه‌گـــه‌ڵ نـــه‌فســـــــت بــــــدوێ و بڵـــــــــێ ...
لـــه‌وانــه‌يــه‌ بـــه‌و كــاره‌ بچـــمه‌ به‌هه‌شــــت ..!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-08-16 00:59:33

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام...

ده‌ست خۆش به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتوو بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rezhnay (2012-08-16 01:12:13)

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net