.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی ڕێگایه‌کی زۆر باشی گه‌نجکردنه‌وه‌ی مرۆڤ بێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ی ئاشکرای ده‌کات و تێیدا ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌رامانی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌پارێزن، له‌ڕوانگه‌ی بایۆلۆژییه‌وه نۆ ساڵ گه‌نجتر ده‌بنه‌وه، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ژیانێکی دوور له ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش شتێکی نوێین و له‌ڕێگایه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، چۆن مرۆڤ به‌هۆی پاراستنی خه‌رامانی جه‌سته‌یه‌وه ده‌توانێت خۆی گه‌نج بكاته‌وه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه 2401 دووانه‌ی له‌خۆگرتبوو. له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، چۆن شێوازی ژیانی ته‌مه‌ڵی ده‌بێته هۆکاری کێشه‌کانی دڵ و له‌ویشه‌وه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
توێژه‌ران له زانکۆی "King's College London" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا ده‌نووسن، که له‌وانه‌یه ته‌مه‌ڵی ببێته كورتكردنه‌وه‌ی درێژی "Telomere"یه‌كان، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌ستن به پاراستنی "DNA"ی کرمۆسۆمهکان ده‌پارێزن.
لێكۆڵینه‌وه‌کان ڕوونیان کردۆته‌وه، که "Telomere"یه‌كان به تێپه‌ڕبوونی کات کورت ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، که خانه‌کان ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه یان ڕوو له مردن ده‌که‌ن. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌وه‌رگرتنی نموونه‌ی "DNA" بۆی ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی مه‌شقی وه‌رزشیان ئه‌نجامداوه "Telomere"یه‌كان درێژتر بووه.
توێژه‌ران ئاشكرای ده‌که‌ن، که ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك له کێشه‌کانی نه‌خۆشی وه‌ك دڵ و شه‌کره‌ی میز و شێرپه‌نجه.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی 3 کاژمێر له هه‌فته‌یه‌کدا مه‌شقی وه‌رزشیان کردووه، "Telomere"ی درێژتریان هه‌بووه و له‌ڕوانگه‌ی بایۆلۆژییه‌وه نۆ ساڵ له‌وانه‌ی وه‌رزشیان نه‌کردووه یان له هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نها 15 خولهك وه‌رزشیان کردووه گه‌نجتر بوون.
گروپی توێژینه‌وه ڕایگه‌یاند، که ئه‌وان له‌میانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینهوهیهیاندا کێش و جگه‌ره‌کێشان و باری ته‌ندروستی و چالاکی جه‌سته‌یی و باری ئابووری به‌شداربووانیان ڕه‌چاوکردووه.
توێژه‌ران پێیانوایه، که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وه‌ها له‌سه‌ر دووانه‌کان هه‌لێکی زۆر ده‌گمه‌نه بۆ پێوه‌رکردنی کاریگه‌ری مه‌شقی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی پێکهاته‌یه‌کی جینی یان هاوبه‌شییه‌کی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه.
تاکو ئێستا هۆکاری سوومه‌ندی ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی نازانرێت، به‌ڵام توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که چالاکی جه‌سته‌یی کرداره سروشتییه‌کان ده‌پارێزێت، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆکاری زیانگه‌یاندن به خانه‌کان و پاشتر له‌ناوبردنیان.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
XOZGA

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe hawre gian bo aw babata ...sarkautu bit balam baxwa mn hazm lawarzsh niya
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kaka gyan babateki jwana balam kurd zor tamala bo warzsh sarkawto bit azizm.


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh dosty gian


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo ewa u
dasty ewash xosh bet hawreyan
her shad bn
........
dosty-Jaf
له‌سه‌ر هێڵ نییه