❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مرۆڤ گه‌نج ده‌که‌نه‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-31 12:13:47

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

مرۆڤ گه‌نج ده‌که‌نه‌وه

له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی ڕێگایه‌کی زۆر باشی گه‌نجکردنه‌وه‌ی مرۆڤ بێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ی ئاشکرای ده‌کات و تێیدا ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌رامانی جه‌سته‌ی خۆیان ده‌پارێزن، له‌‌ڕوانگه‌ی بایۆلۆژییه‌وه نۆ ساڵ گه‌نجتر ده‌بنه‌وه، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی ژیانێکی دوور له ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش شتێکی نوێین و له‌ڕێگایه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، چۆن مرۆڤ به‌هۆی پاراستنی خه‌رامانی جه‌سته‌یه‌وه ده‌توانێت خۆی گه‌نج بكاته‌وه.

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه 2401 دووانه‌ی له‌خۆگرتبوو. له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، چۆن شێوازی ژیانی ته‌مه‌ڵی ده‌بێته هۆکاری کێشه‌کانی دڵ و له‌ویشه‌وه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌.

توێژه‌ران له زانکۆی "King's College London" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Archives of Internal Medicine"دا ده‌نووسن، که له‌وانه‌یه ته‌مه‌ڵی ببێته كورتكردنه‌وه‌ی درێژی "Telomere"یه‌كان، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌ستن به پاراستنی "DNA"ی کرمۆسۆمه‌کان ده‌پارێزن.

لێكۆڵینه‌وه‌کان ڕوونیان کردۆته‌وه، که "Telomere"یه‌كان به تێپه‌ڕبوونی کات کورت ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، که خانه‌کان ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه یان ڕوو له مردن ده‌که‌ن. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌وه‌رگرتنی نموونه‌ی "DNA" بۆی ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی مه‌شقی وه‌رزشیان ئه‌نجامداوه "Telomere"یه‌كان درێژتر بووه.

توێژه‌ران ئاشكرای ده‌که‌ن، که ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك‌ له کێشه‌کانی نه‌خۆشی وه‌ك دڵ‌ و شه‌کره‌ی میز و شێرپه‌نجه‌.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی 3 کاژمێر له هه‌فته‌یه‌کدا مه‌شقی وه‌رزشیان کردووه، "Telomere"ی درێژتریان هه‌بووه و له‌ڕوانگه‌ی بایۆلۆژییه‌وه نۆ ساڵ له‌وانه‌ی وه‌رزشیان نه‌کردووه یان له هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نها 15 خوله‌ك وه‌رزشیان کردووه گه‌نجتر بوون.

گروپی توێژینه‌وه ڕایگه‌یاند، که ئه‌وان له‌میانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یاندا کێش و جگه‌ره‌کێشان و باری ته‌ندروستی و چالاکی جه‌سته‌یی و باری ئابووری به‌شداربووانیان ڕه‌چاوکردووه.

توێژه‌ران پێیانوایه، که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وه‌ها له‌سه‌ر دووانه‌کان هه‌لێکی زۆر ده‌گمه‌نه بۆ پێوه‌رکردنی کاریگه‌ری مه‌شقی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی پێکهاته‌یه‌کی جینی یان هاوبه‌شییه‌کی زۆریان له‌گه‌ڵ‌ یه‌کتردا هه‌یه‌.

تاکو ئێستا هۆکاری سوومه‌ندی ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی نازانرێت، به‌ڵام توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که چالاکی جه‌سته‌یی کرداره سروشتییه‌کان ده‌پارێزێت، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆکاری زیانگه‌یاندن به خانه‌کان و پاشتر له‌ناوبردنیان.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

BBC
XOZGA

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-31 13:59:31

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: مرۆڤ گه‌نج ده‌که‌نه‌وه

dast xoshbe hawre gian bo aw babata ...sarkautu bit balam   baxwa mn hazm lawarzsh niya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-31 20:01:22

alya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-16
دواترین سه‌ردان: 2009-01-01
په‌یامه‌كان: 202

Re: مرۆڤ گه‌نج ده‌که‌نه‌وه

dast xosh kaka gyan babateki jwana balam kurd zor tamala bo warzsh sarkawto bit azizm.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/906571ef8e.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-31 21:22:55

sweety
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-02-10
په‌یامه‌كان: 199

Re: مرۆڤ گه‌نج ده‌که‌نه‌وه

dast xosh dosty gian

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-62ae2629c2.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-02-01 14:47:11

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: مرۆڤ گه‌نج ده‌که‌نه‌وه

swpas bo ewa u

dasty ewash xosh bet hawreyan

her shad bn

........
dosty-Jaf

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net