.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










توێژه‌ران جینێکی کۆنترۆڵکردنی شێرپه‌نجه ده‌دۆزنه‌وه
توێژه‌ران ئه‌مه‌ریکی له‌پاش پشکنینی 1300 نه‌خۆش بۆیان ده‌رکه‌وت، که جۆره جینێکی کۆنترۆڵکه‌ر له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکدا ده‌بێته دروستکردنی "Metastasis". توێژه‌ران توانییان له مشكدا ئه‌و جینه کۆنترۆڵکه‌ره بکوژێنه‌وه و دروستکردنی "Metastasis" به‌ربه‌ستکردن.
له‌وانه‌یه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه تروسکاییهكی قه‌ڵاچۆکردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بێت: "Hye-Jung Han" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "California" توانییان جینی "SATB1" دیاریبکه‌ن. جینی ناوبراو چالاکی زیاتر له 1000 جینی دیکه له‌ناو خانه‌کاندا ده‌گۆڕێت. ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش ده‌بێته هۆکاری دروستکردنی لوو، به‌هۆیه‌وه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌ران له لاپه‌ڕه‌ی 187ی به‌رگی 452ی گۆڤاری "Nature"دا ڕوونی ده‌که‌نه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا "Hye-Jung Han" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان "SATB1-Gen" ته‌نها له‌ناو لووهکاندا بدۆزنه‌وه، ئه‌وانه‌یی ده‌بنه دروستکردنی "Metastasis". پاش شیکارکردنه‌وه‌ی نموونه‌ی شانه‌ی 1300 نه‌خۆشی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که تا چه‌ند جینی ناوبراو له‌ناو لووهکاندا چالاكبن، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌ژیاندا که‌مده‌بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌کرێت له‌ڕێگای ئه‌و جینه‌وه قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی نه‌خۆشییه‌کانی دیکه ده‌ستنیشان بکرێت.
پشکنینه‌کانی دیکه نیشانی ده‌ده‌ن، که "SATB1" ئه‌و جینانه به‌رز ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی هانی دروستکردنی "Metastasis" ده‌ده‌ن. له‌کاتێکدا ئه‌و جینانه‌ی گه‌شه‌ی لووه‌کان سست ده‌که‌ن، به‌ره‌وو خواره‌وه ده‌یانبه‌ن.
ئه‌و ساته‌ی توێژه‌ران جینی "SATB1"یان به فێڵێکی مۆلیکیولی بایۆلۆژی سستکرد، مشکه به‌شداربووه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لوویان دروست نه‌ده‌کرد یان لووه دروستبووه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هێواش گه‌شه‌یان ده‌کرد.
کاتێك زاناکان جینی "SATB1" کرده خانه ساغهکانهوه، ئه‌و خانانه "Metastasis"یان دروست ده‌کرد. هه‌ر له‌ژێر تیشکی ئه‌م زانیارییه‌وه توێژه‌ران پێیانوایه، که ده‌کرێت جینی "SATB1" توانای چاره‌سه‌رکردنی تێدا به‌دیبکرێت.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پزیشکانی شاری هایدلبێرگی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و ئافره‌تانی جینی گۆڕاوی "AKAP9"یان له دایکان و باوکان بۆماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له 17% زیاتره، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و جینه نیین.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه