❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توێژه‌ران جینێکی کۆنترۆڵکردنی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-16 14:58:11

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

توێژه‌ران جینێکی کۆنترۆڵکردنی

توێژه‌ران جینێکی کۆنترۆڵکردنی شێرپه‌نجه ده‌دۆزنه‌وه


توێژه‌ران ئه‌مه‌ریکی له‌پاش پشکنینی 1300 نه‌خۆش بۆیان ده‌رکه‌وت، که جۆره جینێکی کۆنترۆڵکه‌ر له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکدا ده‌بێته دروستکردنی "Metastasis". توێژه‌ران توانییان له‌ مشكدا ئه‌و جینه کۆنترۆڵکه‌ره بکوژێنه‌وه و دروستکردنی "Metastasis" به‌ربه‌ستکردن.

له‌وانه‌یه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه تروسکاییه‌كی قه‌ڵاچۆکردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بێت: "Hye-Jung Han" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "California" توانییان جینی "SATB1" دیاریبکه‌ن. جینی ناوبراو چالاکی زیاتر له 1000 جینی دیکه له‌ناو خانه‌کاندا ده‌گۆڕێت. ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش ده‌بێته هۆکاری دروستکردنی لوو، به‌هۆیه‌وه خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌ران له لاپه‌ڕه‌ی 187ی به‌رگی 452ی گۆڤاری "Nature"دا ڕوونی ده‌که‌نه‌وه.

له‌سه‌ره‌تادا "Hye-Jung Han" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان "SATB1-Gen" ته‌نها له‌ناو لووه‌کاندا بدۆزنه‌وه، ئه‌وانه‌یی ده‌بنه دروستکردنی "Metastasis". پاش شیکارکردنه‌وه‌ی نموونه‌ی شانه‌ی 1300 نه‌خۆشی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که تا چه‌ند جینی ناوبراو له‌ناو لووه‌‌کاندا چالاكبن، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان له‌ژیاندا که‌مده‌بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌کرێت له‌ڕێگای ئه‌و جینه‌وه قۆناغه‌ سه‌ره‌‌تاییه‌کانی نه‌خۆشییه‌کانی دیکه‌ ده‌ستنیشان بکرێت.

پشکنینه‌کانی دیکه نیشانی ده‌ده‌ن، که "SATB1" ئه‌و جینانه به‌رز ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی هانی دروستکردنی "Metastasis" ده‌ده‌ن. له‌کاتێکدا ئه‌و جینانه‌ی گه‌شه‌ی لووه‌کان سست ده‌که‌ن، به‌ره‌وو خواره‌وه ده‌یانبه‌ن.

ئه‌و ساته‌ی توێژه‌ران جینی "SATB1"یان به‌ فێڵێکی مۆلیکیولی بایۆلۆژی سستکرد، مشکه‌ به‌شداربووه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لوویان دروست نه‌ده‌کرد یان لووه‌ دروستبووه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هێواش گه‌شه‌یان ده‌کرد.

کاتێك زاناکان جینی "SATB1" کرده خانه‌ ساغه‌کانه‌وه، ئه‌و خانانه‌ "Metastasis"یان دروست ده‌کرد. هه‌ر له‌ژێر تیشکی ئه‌م زانیارییه‌وه توێژه‌ران پێیانوایه، که ده‌کرێت جینی "SATB1" توانای چاره‌سه‌رکردنی تێدا به‌دیبکرێت.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پزیشکانی شاری هایدلبێرگی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و ئافره‌تانی جینی گۆڕاوی "AKAP9"یان له دایکان و باوکان بۆماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له 17% زیاتره، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و جینه نیین.




خۆزگه‌


                               کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net