❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر به‌سووده

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-16 15:00:14

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر به‌سووده

شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر به‌سووده


په‌نیری دروستکراو له شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر له شیری مانگا به‌سوودتره، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌رانی که‌نه‌دی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیدا بۆیان ده‌رکه‌وت.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به شیکارکردنه‌وه‌ی ترشه چه‌ورییه‌کان و له‌ئاکامدا بۆیان ده‌رکه‌وت، که په‌نیری دروستکراو له شیری ئاژه‌ڵی یاك چه‌ندین توخمی به‌سوودی بۆ مرۆڤ تێدایه. له‌کاتی به‌راوردکردنی په‌نیری "Cheddar" له‌گه‌ڵ په‌نیری یاكدا توێژه‌ران دوو ئه‌وه‌نده زیاتر ترشه چه‌ورییه ناتێره‌کانیان له په‌نیری دروستکراو له‌ شیری یاکدا دۆزییه‌وه، هه‌روه‌ك "Brian McBride"، پسپۆڕ له زانکۆی "Guelph" ئاشكرایکرد.

په‌نیری دروستکراو له‌ شیری ئاژه‌ڵی یاك بێجگه له دانیشتووانی هه‌ندێك له وڵاتانی  ئاسیا، دانیشتووانی وڵاتانی دیکه‌ی جیهان زۆر به‌ئاسانی ده‌ستیان ناکه‌وێت.

ئاژه‌ڵی یاك له وڵاتانی ئاسیا بۆ به‌خێوکردن ڕاده‌گیرێت و سوود له گۆشت و شیره‌که‌ی بۆ خۆراكکردنی مرۆڤ وه‌رده‌گیرێت. ئاژه‌ڵی ناوبراویش به‌هۆی توانای مانه‌وه‌ی له‌ناو که‌ش و هه‌وایه‌کی سارد و ئۆکسجینی که‌مدا به‌ئاژه‌ڵێکی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت، چونکه ده‌توانێت له ژینگه‌یه‌کی ناله‌‌باردا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت. هه‌روه‌ها یاك ده‌توانێت ژیانی خۆی له‌ژێری پله‌ی 40 سه‌دی و په‌ستانێکی زۆری هه‌وادا به‌سه‌ربه‌رێت. ئاماره‌کان ژماره‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه به 14 ملیۆن ده‌خه‌مڵێنن و زۆربه‌ی زۆریان له ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا و هیمالایا ده‌ژین.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌دا توێژه‌رانی که‌نه‌دی به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو گرنگییه‌کی زیاتریان به شیری ئاژه‌ڵی یاکدا. شیری ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ش بڕێکی یه‌کجار زۆری له ترشه چه‌وره ناتێره‌کانی تێدایه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ شیری مانگادا. تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌نه‌دی باس له ترشی "conjugated linoleic acids - به کورتکراوه‌یی به CLA ده‌ناسرێت" ده‌که‌ن. ترشی چه‌وری ناتێری ناوبراویش بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌کان (Atherosclerosis) سوودمه‌ندی زۆری هه‌یه. بێگومان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی وه‌رگرتنی "conjugated linoleic acids" شیری ئاژه‌ڵه. ئه‌و ترشه چه‌وره ناتێره‌ش ئاژه‌ڵه‌ کاوێشکاره‌کان له‌کاتی هه‌رسکردنی گیا له‌ناو گه‌ده‌یاندا دروستی ده‌که‌ن.

"Brian McBride" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان له‌ ‌ناو شیری ئاژه‌ڵی یاکدا بڕێکی یه‌کجار زۆر له "conjugated linoleic acids" بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ په‌نیری "Cheddar"ی دروستکراو له شیری مانگاوه.

هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران توانییان بڕێکی زۆر له ترشه چه‌وره‌ ناتێره‌کانی دیکه بدۆزنه‌وه، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندییه‌کی ته‌ندروستی یه‌کجار زۆریان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.




      خۆزگه‌


                                                        کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-26 14:11:05

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر به‌سووده

dastt  xosh  xanm  bo  babata  jwana w sod baxsha

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-26 19:20:56

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر به‌سووده

زۆر سوپاس کاکه‌ نامۆ هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم به‌هیوای خۆشی و کامه‌رانیت



کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net