.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر به‌سووده
په‌نیری دروستکراو له شیری ئاژه‌ڵی یاك زۆر له شیری مانگا به‌سوودتره، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌رانی که‌نه‌دی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیدا بۆیان ده‌رکه‌وت.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان به شیکارکردنه‌وه‌ی ترشه چه‌ورییه‌کان و له‌ئاکامدا بۆیان ده‌رکه‌وت، که په‌نیری دروستکراو له شیری ئاژه‌ڵی یاك چه‌ندین توخمی به‌سوودی بۆ مرۆڤ تێدایه. له‌کاتی به‌راوردکردنی په‌نیری "Cheddar" له‌گه‌ڵ په‌نیری یاكدا توێژه‌ران دوو ئه‌وه‌نده زیاتر ترشه چه‌ورییه ناتێرهکانیان له په‌نیری دروستکراو له شیری یاکدا دۆزییه‌وه، هه‌روه‌ك "Brian McBride"، پسپۆڕ له زانکۆی "Guelph" ئاشكرایکرد.
په‌نیری دروستکراو له شیری ئاژه‌ڵی یاك بێجگه له دانیشتووانی هه‌ندێك له وڵاتانی ئاسیا، دانیشتووانی وڵاتانی دیکه‌ی جیهان زۆر به‌ئاسانی ده‌ستیان ناکه‌وێت.
ئاژه‌ڵی یاك له وڵاتانی ئاسیا بۆ به‌خێوکردن ڕاده‌گیرێت و سوود له گۆشت و شیره‌که‌ی بۆ خۆراكکردنی مرۆڤ وه‌رده‌گیرێت. ئاژه‌ڵی ناوبراویش به‌هۆی توانای مانه‌وه‌ی له‌ناو که‌ش و هه‌وایه‌کی سارد و ئۆکسجینی که‌مدا به‌ئاژه‌ڵێکی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت، چونکه ده‌توانێت له ژینگه‌یه‌کی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت. هه‌روه‌ها یاك ده‌توانێت ژیانی خۆی له‌ژێری پله‌ی 40 سه‌دی و په‌ستانێکی زۆری هه‌وادا به‌سه‌ربه‌رێت. ئاماره‌کان ژماره‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه به 14 ملیۆن ده‌خه‌مڵێنن و زۆربه‌ی زۆریان له ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا و هیمالایا ده‌ژین.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌دا توێژه‌رانی که‌نه‌دی به‌شێوه‌یه‌کی ویستراو گرنگییه‌کی زیاتریان به شیری ئاژه‌ڵی یاکدا. شیری ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ش بڕێکی یه‌کجار زۆری له ترشه چه‌وره ناتێره‌کانی تێدایه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ شیری مانگادا. تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌نه‌دی باس له ترشی "conjugated linoleic acids - به کورتکراوه‌یی به CLA ده‌ناسرێت" ده‌که‌ن. ترشی چه‌وری ناتێری ناوبراویش بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌کان (Atherosclerosis) سوودمه‌ندی زۆری هه‌یه. بێگومان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی وه‌رگرتنی "conjugated linoleic acids" شیری ئاژه‌ڵه. ئه‌و ترشه چه‌وره ناتێرهش ئاژه‌ڵه کاوێشکارهکان له‌کاتی هه‌رسکردنی گیا له‌ناو گه‌ده‌یاندا دروستی ده‌که‌ن.
"Brian McBride" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان له ناو شیری ئاژه‌ڵی یاکدا بڕێکی یه‌کجار زۆر له "conjugated linoleic acids" بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ په‌نیری "Cheddar"ی دروستکراو له شیری مانگاوه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران توانییان بڕێکی زۆر له ترشه چه‌وره ناتێره‌کانی دیکه بدۆزنه‌وه، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندییه‌کی ته‌ندروستی یه‌کجار زۆریان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastt xosh xanm bo babata jwana w sod baxsha

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه نامۆ هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم به‌هیوای خۆشی و کامه‌رانیت
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه