.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و خراپن چۆن ره‌فتار بكه‌ین ؟
مرۆڤ كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و پێداویستییه‌كانی كاری به كه‌سانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه و، بێی ئه‌وان مه‌حاڵه ژیانێكی ئاسای تێپهرِێنێ و بتوانێ به‌چاكی و وه‌ك پێویست بژێت، هه‌روه‌ها مرڤ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی پێویستی به سازگاری و سازیشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له هونه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت كرندا كه‌م بهێنێ و نه‌توانێ له‌گه‌ڵ دهوروبهرهكانیدا ئاسایش و گونجان دورست بكات، دیسان تووشی گرفت و كێشه و حه‌سره‌ت ده‌بێت، دڵنیام له‌وه‌ی كه چه‌ند مرۆڤ هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش جۆره كه‌سایه‌تی و په‌روه‌رده و خوو و ئاكاری جیاوازمان هه‌ن، خودی ژیان یانی ئه‌م ههمهرِهنگی و جیاوازییانه، دكتۆر (حسێن ئیبراهیم موقه‌ده‌م) ده‌ڵێت: (ژیان واته هه‌ڵبژاردن، ئێوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌زده‌كه‌ن ببنه هاورِێتان دۆستایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێ كات دێته پیشه‌وه گیر بخۆیت و نه‌توانیت له‌و كه‌سانه دوور بكه‌ویته‌وه، كه خۆشتان ناوێن و ره‌فتاریان ناشایسته‌یه).
یان زۆرجار واقیعی كار و ژیان ده‌تان كاته هاوكار و هاوپیشه و هاوپۆل و هاوسێی كه‌سانێ كه هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵیاندا مه‌حاڵ بووه، تۆش حه‌ز ده‌كه‌یت له ناچاریدا كه‌متر هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و خۆت بپارێزی له‌وه‌ی تووشی زیان و ئازار و شكست بیت به‌ده‌ستیانه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه له‌و گروپه كه‌سانه‌ن كه خاوه‌نی هه‌ندێ له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن:
1ـ كه‌سانێ له زۆر رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له هیچ كه‌س ناچن، یاخود ئه‌م كه‌سانه میزاجی و تورِه و قسه زبر و تووندن.
2ـ كه‌سانێ پله‌ی خۆپه‌رستی تیایاندا باڵایه، زۆر خودبین و هیچ كات حه‌زیان له‌وه نییه پشكهوتن و سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر به‌چاوی خۆیان ببین و، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له نرخ و به‌های خه‌ڵك كه‌م بكه‌نه‌وه و، واده‌زان له‌م دونیایه‌دا ته‌نها خۆیان هه‌ن و هه‌ر خۆیان شیاوی هه‌موو شتێكن.
3ـ كه‌سانێ كه به لاوازی و بێ ئه‌نجامی و شكستی كه‌سانیتر خۆشحاڵن.
4ـ كه‌سانێ كه حه‌زده‌كه‌ن ده‌ست بخه‌نه نێو كاروباری رۆژانه‌ی ژیانی تۆ زۆرجار ده‌یانه‌وێ له‌جیاتی تۆ برِیار بده‌ن.
5ـ كه‌سانێ له‌ناو كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌كاندا گرفت دروست ده‌كه‌ن و قسه‌ی خه‌ڵكی دهبرِن و له نرخ و ئه‌رزشی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
6ـ كه‌سانێ دایمه له فرِوفێڵدا ده‌ژین و دهستبرِ و بێ وه‌عد و درۆزنن، درێغی ناكه‌ن له خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به ناحه‌ق.
7ـ كه‌سانێ كه بهرژوهندیخوازن و خه‌ڵكی بۆ به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاردێنن و، خه‌ڵكی ده‌كه‌نه په‌یژه و پیایاندا سه‌رده‌كه‌ون.
8ـ كه‌سانێ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیاندا ناسازن و له جه‌نگدان و، رێز له كه‌سانی تر و بیر بۆچوونیان ناگرن.
9ـ كه‌سانێ كه غه‌یبه‌تكارن و له پاشهمهلێ قسه‌كردنیان كردووه‌ته پیشه و، وشه‌ی به‌د به‌كار دێنن له قسه كردنیاندا.
10ـ كه‌سانێ كه راست وتن و راست رۆشتن و راستی دهرخستیان له‌لا قورسه و، هه‌رگیز نایه‌نه‌وێ دان بهرِاستیدا بنێن.
ئه‌مانه سیفه‌تی گروپێ بوون له‌و كه‌سانه‌ی كه له ژیاندا هه‌ن و، له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵیاندا هاوكار و هاوپیشه و هاوسێ و هاوپۆل بن، به‌دوای ئه‌وه‌دا دهگهرِێن كه خۆمان له شهرِیان بپارێزین و بتوانین پارێزگاری له ئاسایش و ئارامی و هێمنیایهتی و كه‌سایه‌تی خۆمان بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وا پێویست ده‌كات ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین و، ئه‌م ره‌وشه ساده و گونجاوانه بگرینه‌به‌ر:
1ـ پرسیار له‌خۆت بكه و بزانه بهرِاستی تۆش راست و ته‌واو و بێ كه‌موكورتیت.
2ـ هه‌وڵبده له نێوان ئه‌و و خۆتدا زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه.
3ـ هه‌وڵبده له ناخیاندا ره‌فتاری باش و په‌سه‌ند بدۆزنه‌وه.
4ـ له هه‌موو كات و ساتێك‌دا بهرِێزهوه له‌گه‌ڵیاندا ره‌فتار بكه و به‌هێمنی و هونه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه، ئه‌م رێزه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆتاندایه و بنیاتنه‌ری كه‌سایه‌تی تۆیه و پایهداریهتیت پێ ده‌به‌خشێ.
5ـ ئه‌گه‌ر كارێكی جوان و په‌سه‌ندیان كرد سوپاس و ده‌ستخۆشیان لێ بكه‌ن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن كه جوان و په‌سه‌ند ره‌زامه‌ندی خودا و خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدایه، هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و چاكه هه‌نگاو بنێن و بێن.
6ـ هه‌رگیز نه‌كه‌ویته ژێر كاریگه‌ری ره‌فتاره خراپ و ناسازهكانی ئه‌و كه‌سانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیی تۆیشی تێدا بێت و، هه‌وڵبده ئه‌وان بهێنه نێو كاریگه‌ری كاره چاكه‌كانی خۆت.
7ـ زیهن و هۆشی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه زیاتر كۆبكه‌ره‌وه، له ره‌خنه‌گرتنی توند و راسته‌وخۆ پارێز بكه، چونكه ره‌خنه‌گرتن هونه‌ری خۆی هه‌یه و، ده‌بێت ره‌چاوی كات و شوێن و سه‌رده‌م بكه‌یت و، راسته‌وخۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه ئاڵۆز و فراوانتر ده‌كات.
8ـ هیچ كات نه‌یه‌ڵی كه‌سایه‌تی تۆ بخاته ژێر پرسیاره‌وه و، به‌رده‌وام تۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و بخه‌ره ژێر پرسیاره‌وه.
9ـ له پاشه‌ملێ و لای كه‌سانی دیكه هه‌رگیز باسی به‌دی و خراپه‌ی مه‌كه، چونكه زه‌مكردن كارێكی خراپه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م بابه‌ته بگاته‌وه گوێی خاوه‌نه‌كه‌ی و، په‌یوه‌ندیتان زیاتر به‌ره‌و خراپبوون برِوات.
10ـ هه‌رگیز له‌ناو خه‌ڵكی و كه‌سانی تر ره‌خنه‌یان ئاراسته مه‌كه و ئامۆژگاریان مه‌كه، چونكه به‌م كاره غروریان ده‌شكێ و تورِه و بێزارده‌بن لێت.
11ـ ئامۆژگاری كردن شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئامۆژگاری ده‌كات ده‌بێت خۆی باوهرِی ته‌واوی به‌قسه‌كانی خۆی هه‌بێت و به كرده‌وه ئه‌و راستیانه‌ی به‌رجه‌سته كردبێت، چونكه (ئێمرسۆن) ده‌ڵێت: (هه‌وڵبده به‌جۆرێك بیت كه بتووانی به هه‌موو كه‌سێ بڵێت وه‌ك من به).
12ـ هه‌ندێ جار چاو له هه‌ڵه‌كانیان بپۆشه و ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یان بده‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشبوون بێن و، (كانت) ده‌ڵێت: (له هه‌ڵه‌كانی كه‌سانی تر وه‌ك هه‌ڵه‌كانی خۆت چاوپۆشی بكه).
وه‌رگیراو..
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خؤش بابةتيكى زؤر نايابة
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سه‌رکه‌وتوبیت هاوڕێ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده ...ده‌ستت خۆش بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه