❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-26 10:00:38

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و،،،

له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و خراپن چۆن ره‌فتار بكه‌ین ؟

مرۆڤ كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و پێداویستییه‌كانی كاری به‌ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌ و، بێی ئه‌وان مه‌حاڵه‌ ژیانێكی ئاسای تێپه‌رِێنێ و بتوانێ به‌چاكی و وه‌ك پێویست بژێت، هه‌روه‌ها مرڤ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی پێویستی به‌ سازگاری و سازیشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ هونه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت كرندا كه‌م بهێنێ و نه‌توانێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كانیدا ئاسایش و گونجان دورست بكات،  دیسان تووشی گرفت و كێشه‌ و حه‌سره‌ت ده‌بێت، دڵنیام له‌وه‌ی كه‌ چه‌ند مرۆڤ هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ش جۆره‌ كه‌سایه‌تی و په‌روه‌رده‌ و خوو و ئاكاری جیاوازمان هه‌ن، خودی ژیان یانی ئه‌م هه‌مه‌رِه‌نگی و جیاوازییانه‌، دكتۆر (حسێن ئیبراهیم موقه‌ده‌م) ده‌ڵێت: (ژیان واته‌ هه‌ڵبژاردن، ئێوه‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حه‌زده‌كه‌ن ببنه‌ هاورِێتان دۆستایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێ كات دێته‌ پیشه‌وه‌ گیر بخۆیت و نه‌توانیت له‌و كه‌سانه‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌، كه‌ خۆشتان ناوێن و ره‌فتاریان ناشایسته‌یه‌).

یان زۆرجار واقیعی كار و ژیان ده‌تان كاته‌ هاوكار و هاوپیشه‌ و هاوپۆل و هاوسێی كه‌سانێ كه‌ هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵیاندا مه‌حاڵ بووه‌، تۆش حه‌ز ده‌كه‌یت له‌ ناچاریدا كه‌متر هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و خۆت بپارێزی له‌وه‌ی تووشی زیان و ئازار و شكست بیت به‌ده‌ستیانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌و گروپه‌ كه‌سانه‌ن كه‌ خاوه‌نی هه‌ندێ له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن:

1ـ كه‌سانێ له‌ زۆر رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ هیچ كه‌س ناچن، یاخود ئه‌م كه‌سانه‌ میزاجی و تورِه‌ و قسه‌ زبر و تووندن.

2ـ كه‌سانێ پله‌ی خۆپه‌رستی تیایاندا باڵایه‌، زۆر خودبین و هیچ كات حه‌زیان له‌وه‌ نییه‌ پشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر به‌چاوی خۆیان ببین و، هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ نرخ و به‌های خه‌ڵك كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و، واده‌زان له‌م دونیایه‌دا ته‌نها خۆیان هه‌ن و هه‌ر خۆیان شیاوی هه‌موو شتێكن.

3ـ كه‌سانێ كه‌ به‌ لاوازی و بێ ئه‌نجامی و شكستی كه‌سانیتر خۆشحاڵن.

4ـ كه‌سانێ كه‌ حه‌زده‌كه‌ن ده‌ست بخه‌نه‌ نێو كاروباری رۆژانه‌ی ژیانی تۆ زۆرجار ده‌یانه‌وێ له‌جیاتی تۆ برِیار بده‌ن.

5ـ كه‌سانێ له‌ناو كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌كاندا گرفت دروست ده‌كه‌ن و قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌برِن و له‌ نرخ و ئه‌رزشی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

6ـ كه‌سانێ دایمه‌ له‌ فرِوفێڵدا ده‌ژین و ده‌ستبرِ و بێ وه‌عد و درۆزنن، درێغی ناكه‌ن له‌ خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به‌ ناحه‌ق.

7ـ كه‌سانێ كه‌ به‌رژوه‌ندیخوازن و خه‌ڵكی بۆ به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاردێنن و، خه‌ڵكی ده‌كه‌نه‌ په‌یژه‌ و پیایاندا سه‌رده‌كه‌ون.

8ـ كه‌سانێ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیاندا ناسازن و له‌ جه‌نگدان و، رێز له‌ كه‌سانی تر و بیر بۆچوونیان ناگرن.

9ـ كه‌سانێ كه‌ غه‌یبه‌تكارن و له‌ پاشه‌مه‌لێ قسه‌كردنیان كردووه‌ته‌ پیشه‌ و، وشه‌ی به‌د به‌كار دێنن له‌ قسه‌ كردنیاندا.

10ـ كه‌سانێ كه‌ راست وتن و راست رۆشتن و راستی ده‌رخستیان له‌لا قورسه‌ و، هه‌رگیز نایه‌نه‌وێ دان به‌رِاستیدا بنێن.

ئه‌مانه‌ سیفه‌تی گروپێ بوون له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژیاندا هه‌ن و، له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا هاوكار و هاوپیشه‌ و هاوسێ و هاوپۆل بن، به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رِێن كه‌ خۆمان له‌ شه‌رِیان بپارێزین و بتوانین پارێزگاری له‌ ئاسایش و ئارامی و هێمنیایه‌تی و كه‌سایه‌تی خۆمان بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وا پێویست ده‌كات ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ین و، ئه‌م ره‌وشه‌ ساده‌ و گونجاوانه‌ بگرینه‌به‌ر:

1ـ پرسیار له‌خۆت بكه‌ و بزانه‌ به‌رِاستی تۆش راست و ته‌واو و بێ كه‌موكورتیت.

2ـ هه‌وڵبده‌ له‌ نێوان ئه‌و و خۆتدا زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه‌.

3ـ هه‌وڵبده‌ له‌ ناخیاندا ره‌فتاری باش و په‌سه‌ند بدۆزنه‌وه‌.

4ـ له‌ هه‌موو كات و ساتێكدا به‌رِێزه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا ره‌فتار بكه‌ و به‌هێمنی و هونه‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌، ئه‌م رێزه‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆتاندایه‌ و بنیاتنه‌ری كه‌سایه‌تی تۆیه‌ و پایه‌داریه‌تیت پێ ده‌به‌خشێ.

5ـ ئه‌گه‌ر كارێكی جوان و په‌سه‌ندیان كرد سوپاس و ده‌ستخۆشیان لێ بكه‌ن و تێیان بگه‌یه‌نن كه‌ جوان و په‌سه‌ند ره‌زامه‌ندی خودا و خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدایه‌، هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و چاكه‌ هه‌نگاو بنێن و بێن.

6ـ هه‌رگیز نه‌كه‌ویته‌ ژێر كاریگه‌ری ره‌فتاره‌ خراپ و ناسازه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندیی تۆیشی تێدا بێت و، هه‌وڵبده‌ ئه‌وان بهێنه‌ نێو كاریگه‌ری كاره‌ چاكه‌كانی خۆت.

7ـ زیهن و هۆشی خۆت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ زیاتر كۆبكه‌ره‌وه‌، له‌ ره‌خنه‌گرتنی توند و راسته‌وخۆ پارێز بكه‌، چونكه‌ ره‌خنه‌گرتن هونه‌ری خۆی هه‌یه‌ و، ده‌بێت ره‌چاوی كات و شوێن و سه‌رده‌م بكه‌یت و، راسته‌وخۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێوه‌ ئاڵۆز و فراوانتر ده‌كات.

8ـ هیچ كات نه‌یه‌ڵی كه‌سایه‌تی تۆ بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و، به‌رده‌وام تۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و بخه‌ره‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

9ـ له‌ پاشه‌ملێ و لای كه‌سانی دیكه‌ هه‌رگیز باسی به‌دی و خراپه‌ی مه‌كه‌، چونكه‌ زه‌مكردن كارێكی خراپه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بگاته‌وه‌  گوێی خاوه‌نه‌كه‌ی و، په‌یوه‌ندیتان زیاتر به‌ره‌و خراپبوون برِوات.

10ـ هه‌رگیز له‌ناو خه‌ڵكی و كه‌سانی تر ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ مه‌كه‌ و ئامۆژگاریان مه‌كه‌، چونكه‌ به‌م كاره‌ غروریان ده‌شكێ و تورِه‌ و بێزارده‌بن لێت.

11ـ ئامۆژگاری كردن شتێكی باشه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئامۆژگاری ده‌كات ده‌بێت خۆی باوه‌رِی ته‌واوی به‌قسه‌كانی خۆی هه‌بێت و به‌ كرده‌وه‌ ئه‌و راستیانه‌ی به‌رجه‌سته‌ كردبێت، چونكه‌ (ئێمرسۆن) ده‌ڵێت: (هه‌وڵبده‌ به‌جۆرێك بیت كه‌ بتووانی به‌ هه‌موو كه‌سێ بڵێت وه‌ك من به‌).

12ـ هه‌ندێ جار چاو له‌ هه‌ڵه‌كانیان بپۆشه‌ و ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یان بده‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشبوون بێن و، (كانت) ده‌ڵێت: (له‌ هه‌ڵه‌كانی كه‌سانی تر وه‌ك هه‌ڵه‌كانی خۆت چاوپۆشی بكه‌).
                                                                           وه‌رگیراو..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-29 21:08:21

sarayaseen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-14
دواترین سه‌ردان: 2008-08-24
په‌یامه‌كان: 39

Re: له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و،،،

دةست خؤش بابةتيكى زؤر نايابة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-29 21:52:31

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و،،،

سه‌رکه‌وتوبیت هاوڕێ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌ ...ده‌ستت خۆش بێت.

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-03-30 06:31:53

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناساز و،،،

سوپاستانه‌که‌م هاوڕێیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net