.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه، که‌متر دووچاری لاژانهسهر ده‌بن
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نهروێژییهوه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه، که‌متر دووچاری لاژانهسهر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان ده‌بنه‌وه. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م زانیارییه‌ش توێژه‌رانی نه‌روێژی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی داتای 50 هه‌زار خۆبه‌خشکه‌ر بۆیان ده‌رکه‌وت. بێگومان جیاوازی په‌ستان بۆ تووشبوونی لاژانهسهر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت. جیاوازی په‌ستانیش به‌هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی دڵ دوای سووڕی پاڵپێوه‌نانی خوێن دروست ده‌بێت. تاچه‌ند پاڵپێوه‌نانی خوێن به‌رز بێت، ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به لاژانهسهر که‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پاڵپشتییه‌کی ئه‌نجامه زانراوه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتره: تا چه‌ند په‌ستانی خوێن به‌رزبێت، مرۆڤ ئه‌وه‌نده که‌متر دووچاری لاژانهسهر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان ده‌بێت، "Erling Tronvik" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Trondheim" له ژماره‌ی 16ی به‌رگی 70ی گۆڤاری "Neurology"دا ده‌ینووسن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌رانی زانکۆی "Trondheim" هه‌ڵسان به پێوه‌رکردنی ئاستی په‌ستانی خوێنی 51353 پیاو و ئافره‌تی خۆبه‌خشکه‌ر. بێگومان له‌میانه‌ی پێوه‌رکردنی په‌ستانی خوێنی‌دا ئاستی "Systolic" و "Diastolic" وه‌رگیرا. له‌پاشان داوا له خۆبهخشکهران کرا، جاره‌کانی تووشبوونیان به سه‌رئێشه ئاشکرابکه‌ن.
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی په‌ستانی خوێن و ئاشكراکردنی جاره‌کانی تووشبوون به سه‌رئێشه دهریایخست، که به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به لاژانهسهر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان، ئه‌وه‌ش به‌ڕێژه‌ی له 50%.
"Erling Tronvik" پێیوایه، که کاریگه‌ری په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر نه‌رمی و سه‌قامگیری بۆرییه‌کانی خوێن به‌رامبه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون بهلاژانهسهر و سه‌رئێشه‌ی درێژخایان لێپرسراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر توانیویانه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌رمی و توندی دیواره‌کانی بۆری خوێن ئاشكرا بکه‌ن.
گۆڕانی شانه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر "Baroreflex" هه‌یه. ناوبراویش سیسته‌مێكه به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی په‌ستانی خوێن لێپرسراوه و بۆ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی له بۆرییه‌کانی خوێنی پشته‌مله‌وه پێویسته. به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆکاری نه‌گه‌یاندنی ئه‌و نیشانانه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستیاری دیواری بۆرییه‌کانی خوێنه‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی لاژانهسهر و سه‌رئێشه‌ی درێژخایان گرنگن و له‌ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ که‌سانی تووشبوو به‌م دیارده‌یه پێشکه‌ش بکرێت.
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت کوڤان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه ده‌شتی ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت هاوڕێی ئه‌زیزم
به‌هیوای کامه‌رانیت سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش کۆڤان خان
بابه‌تێکی زۆ به‌سووده سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆش کوڤان هاورێ به رێزه که م
له‌سه‌ر هێڵ نییه