❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-15 15:00:04

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه،

ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه، که‌متر دووچاری لاژانه‌سه‌ر ده‌بن

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نه‌روێژییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه، که‌متر دووچاری لاژانه‌سه‌ر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان ده‌بنه‌وه. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م زانیارییه‌‌ش توێژه‌رانی نه‌روێژی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی داتای 50 هه‌زار خۆبه‌خشکه‌ر بۆیان ده‌رکه‌وت. بێگومان جیاوازی په‌‌ستان بۆ تووشبوونی لاژانه‌سه‌ر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت. جیاوازی په‌ستانیش به‌هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی دڵ دوای سووڕی پاڵپێوه‌نانی خوێن دروست ده‌بێت. تاچه‌ند پاڵپێوه‌نانی خوێن به‌رز بێت، ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به لاژانه‌سه‌ر که‌متر ده‌بێته‌وه.

ئه‌‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌‌یه پاڵپشتییه‌کی ئه‌نجامه‌ زانراوه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتره: تا چه‌ند په‌ستانی خوێن به‌رزبێت، مرۆڤ ئه‌وه‌نده که‌متر دووچاری لاژانه‌سه‌ر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان ده‌بێت، "Erling Tronvik" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Trondheim" له ژماره‌ی 16ی به‌رگی 70ی گۆڤاری "Neurology"دا ده‌ینووسن.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌رانی زانکۆی "Trondheim" هه‌ڵسان به پێو‌ه‌رکردنی ئاستی په‌ستانی خوێنی 51353 پیاو و ئافره‌تی خۆبه‌خشکه‌ر. بێگومان له‌میانه‌ی پێوه‌رکردنی په‌ستانی خوێنیدا ئاستی "Systolic" و "Diastolic" وه‌رگیرا. له‌پاشان داوا له خۆبه‌خشکه‌ران کرا، جاره‌کانی تووشبوونیان به سه‌رئێشه ئاشکرابکه‌ن.

ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی په‌ستانی خوێن و ئاشكراکردنی جاره‌‌کانی تووشبوون به سه‌رئێشه ده‌ریایخست، که به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به لاژانه‌سه‌ر یان سه‌رئێشه‌ی درێژخایان، ئه‌وه‌ش به‌ڕێژه‌ی له 50%.

"Erling Tronvik" پێیوایه، که کاریگه‌ری په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر نه‌رمی و سه‌قامگیری بۆرییه‌کانی خوێن به‌رامبه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون به‌لاژانه‌سه‌ر و سه‌رئێشه‌ی درێژخایان لێپرسراوه.

لێكۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر توانیویانه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌رمی و توندی دیواره‌کانی بۆری خوێن ئاشكرا بکه‌ن.

گۆڕانی شانه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر "Baroreflex" هه‌یه. ناوبراویش سیسته‌مێكه به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی په‌ستانی خوێن لێپرسراوه و بۆ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی له بۆرییه‌کانی خوێنی پشته‌مله‌وه پێویسته. به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆکاری نه‌گه‌یاندنی ئه‌و نیشانانه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستیاری دیواری بۆرییه‌کانی خوێنه‌وه.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی لاژانه‌سه‌ر و سه‌رئێشه‌‌ی درێژخایان گرنگن و له‌ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ که‌سانی تووشبوو به‌م دیارده‌یه پێشکه‌ش بکرێت.



خۆزگه‌

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-15 21:42:43

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه،

ده‌ستت خۆش بیت کوڤان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-27 16:34:02

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه،

زۆر سوپاس کاکه‌ ده‌شتی ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت هاوڕێی ئه‌زیزم
به‌هیوای کامه‌رانیت سه‌رکه‌وتووبیت .




                         کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-27 16:38:11

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه،

ده‌سته‌کانت خۆش  کۆڤان خان
بابه‌تێکی زۆ به‌سووده‌   سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-28 23:55:01

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه،

ده ست خۆش کوڤان هاورێ به رێزه که م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net