.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ژنان زۆرترین كڕیاری ئاڵتونن
نرخی ئاڵتون له بازاڕه‌كانی كوردستاندا نزم ده‌بێته‌وه
13/5/2008
رانییه- ڤیان جاسم
ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیان ڕووده‌كه‌نه دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ری به مه‌به‌ستی ئاڵتون كڕین یان ئاڵ‌وگۆڕكردن یان به كرێبردنی ئاڵتون. زۆرینه‌ی ژنانی ئه‌م پیشه‌یه‌یان لا بووه به خوو كه ئه‌گه‌ر پاره‌ی ژه‌مه خۆراكێكی هه‌بێت، ئه‌وا كۆی ده‌كاته‌وه تا پارچه ئاڵتونێك ده‌كڕێت، هه‌ندێ له ژنان و كچانیش پێشبڕكێی ئاڵتون كڕین ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سانی هاوشانی خۆیان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی خۆده‌رخستن له‌نێوان هاوڕێكانیاندا.
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له هۆكاری حه‌زو ئاره‌زووی ژنان بۆ ئاڵتون كڕین و هۆكاره‌كانی نزمبوونه‌وه‌ی ئاڵتون له بازاڕه‌كانی كوردستاندا، گه‌شتێكمان به‌نێو دنیای زێر‌و زهرهنگهریی كرد.
*ئاڵتون به‌پێی مۆدیل
تابان محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن (45) ساڵ ده‌ڵێت؛ "من كه ئاڵتون ده‌كڕم له‌سه‌ر مۆدێل نه‌بێت نایكه‌م به خۆمه‌وه، ئه‌گه‌ر زانیشم پێنج كه‌س پێم ده‌ڵێت ناشیرینه ده‌چم ده‌یگۆڕمه‌وه به مۆدێلێكی نوێتر زه‌ره‌ریش بكه‌م قه‌یناكات، به‌ڵام با پێم نه‌ڵێن ناشیرینه، چونكه زۆرم حه‌ز له ئاڵتونه و ئه‌گه‌ر بڵێم سێ به‌شی خه‌رجیم داناوه بۆ ئاڵتون ڕاسته و ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زووی خۆمه و هیچی تر".
په‌روین ساڵح ته‌مه‌ن (35) ساڵ له‌باره‌ی حه‌زی ئاڵتون كڕینه‌وه وتی: "من ئاڵتونم ده‌كڕی، به‌ڵام ئێستا پێم باش نییه بیكڕم، به‌ڵكو ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌یده‌م به ئاڵتون كۆیدهكهمهوه و سات نا ساتێ سه‌فه‌رێكی پێده‌كه‌م و ئه‌مه‌م پێخۆشتره، زیاتر حه‌زم له زیوه وه‌ك له ئاڵتون".
لاوێن مسته‌فا ته‌مه‌ن (25) ساڵ كه ئافره‌تێكی دانیشتوی شاری ڕانیه‌یه ده‌ڵێت؛ " خۆم حه‌زم له ئاڵتون نییه، به‌ڵام له ڕانیه ژنان و كچان به ئاڵتون له یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كچان هه‌تا شو نه‌كه‌ن ئاڵتون ناكه‌ن به خۆیانه‌وه، به‌ڵام ژنان به‌رده‌وام ئاڵتونیان پێوه‌یه".
پاشان یه‌كێك له‌و ژنانهیتر كه سه‌رقاڵی ئاڵتون كڕین بوو، ناوی جوان سه‌باحه و ته‌مه‌ن (38) ساڵه له‌باره‌ی حه‌زی ئاڵتون كڕینه‌وه وتی"مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ئاڵتون بكڕێت حه‌زی لێبێت، به‌ڵكو زۆرجار به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنه و هیچی تر، من هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ر پاره‌مان هه‌بێت له ماڵه‌وه داینانێین و ده‌چم ئاڵتونی پێده‌كڕم، چونكه جێگه‌ی پاره‌كه‌مان بۆ ده‌گرێت و هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ ده‌یفرۆشین، كاتێك له ماڵه‌وه چوینه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌یبه‌ین، زۆربه‌ی كات هه‌ر به كاریشی ناهێنم و زۆر حه‌زی لێناكه‌م. كاتێك ده‌یكڕم هه‌وڵ ده‌ده‌م زڕگۆنی تێدا نه‌بێ تاكو ئه‌و كاته‌ی ده‌یفرۆشمه‌وه زۆر زه‌ره‌ر نه‌كه‌م".
*نه‌بوونی چاو‌دێر به‌سه‌ر بازاڕدا
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه و ناجێگیریی نرخی ئاڵتون له بازاڕدا، زاهیر عه‌بدوڵڵا خاوه‌نی زه‌ڕه‌نگه‌ری چۆپی له شاری سلێمانی وتی: "بازاڕی ئاڵتون فرۆشتن ئێستا كه‌متره له حاڵه‌تی پێویست به به‌راورد له‌گه‌ڵ بازاڕ و فرۆشتنی ساڵاندا، هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی پێویست و بنچینه‌یی". زاهیر عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵتون له ئێستادا ڕای خۆی ده‌ربڕی و وتی: "ئه‌م به‌رزی و نزمییه‌ی ئێستا هه‌یه له نرخی ئاڵتوندا هۆكاره‌كه‌ی جیهانییه، چونكه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی ئێستا ئاڵتون به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌یاڵییه كه تائێستا نرخی وای به‌خۆوه‌نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆ سه‌ر نرخی ئه‌و كانزایه له بازاڕه‌كانی كوردستانیشدا".
سه‌باره‌ت به خولیای ئافره‌تان له كوردستاندا بۆ ئاڵتون ئه‌م ئاڵتون فرۆشه وتی: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه نرخی خۆیان به ئاڵتون ده‌گۆڕنه‌وه ئافره‌تانێكی بێ نرخن له ڕاستیدا و پێموایه ئه‌وانه نه‌ك ته‌نها بۆ ئاڵتون، به‌ڵكو خۆیان بۆ شتی زۆر كه‌متر له‌و ده‌گۆڕنه‌وه، بۆیه ده‌توانم ئه‌مجۆره ئافره‌تانه به ناته‌واو ناوبه‌رم".
هه‌روه‌ها له باره‌ی نرخی ئاڵتون گرانی و گۆڕانكارییه‌كانی له بازاڕه‌كانی كوردستاندا، ئابووریناس جه‌مال عه‌لی بۆمان دوا و وتی:"ئێستا له بازاڕه‌كانی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی ناڕێكوپێك نرخی شتومه‌ك به گشتی و ئاڵتونیش به شێوازێكی تایبه‌تی به‌رزبۆته‌وه، بێگومان گرانی ئاڵتونیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له بازاڕه‌كانی جیهاندا و هه‌روه‌ها ئه‌و بازرگانانه‌ی كه ئاڵتون ده‌هێننه بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه، چونكه هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نییه و به ئاره‌زووی خۆیان نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره بۆ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه".
*خوێندكاری به‌شی رۆژنامه‌نوسی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم ئامێز خان دەستت خۆشبێ
هیوادارم بەختەوەر بیت هەردەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet amiz xan bo am babta ron krdwnwa ja zor rasta esta awa bwa ba xwlea laly afrtan balm lagl awa rasta ka altoni zard bo rzhy rash balm nawk bo darxstn upeshbrga la newan afrat hiwe srkawtnt bo axwazm ................ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت نامۆ گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م .
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ ووته‌و ووشه‌کانت ئه‌سرین گیان خوازیارم دووربیت له ئه‌سرین و هه‌میشه خه‌نده میوانی لێوت بێت گیانه‌که‌م....
له‌سه‌ر هێڵ نییه