❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-13 11:30:33

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن

ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن
نرخی‌ ئاڵتون له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا نزم ده‌بێته‌وه‌

13/5/2008



     رانییه‌- ڤیان جاسم
ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هاوڵاتیان ڕووده‌كه‌نه‌ دوكانی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاڵتون كڕین یان ئاڵوگۆڕكردن یان به‌ كرێبردنی‌ ئاڵتون. زۆرینه‌ی‌ ژنانی ئه‌م پیشه‌یه‌یان لا بووه‌ به‌ خوو كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌ی‌ ژه‌مه‌ خۆراكێكی‌ هه‌بێت، ئه‌وا كۆی ده‌كاته‌وه‌ تا پارچه‌ ئاڵتونێك ده‌كڕێت، هه‌ندێ‌ له‌ ژنان و كچانیش پێشبڕكێی‌ ئاڵتون كڕین ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی‌ هاوشانی‌ خۆیان، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی‌ خۆده‌رخستن له‌نێوان هاوڕێكانیاندا.
به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگاداربوون له‌ هۆكاری‌ حه‌زو ئاره‌زووی‌ ژنان بۆ ئاڵتون كڕین و هۆكاره‌كانی‌ نزمبوونه‌وه‌ی‌ ئاڵتون له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا، گه‌شتێكمان به‌نێو دنیای‌ زێرو زه‌ره‌نگه‌ریی‌ كرد.

*ئاڵتون به‌پێ‌ی‌ مۆدیل
تابان محه‌مه‌دی‌ ته‌مه‌ن (45) ساڵ‌ ده‌ڵێت؛ "من كه‌ ئاڵتون ده‌كڕم له‌سه‌ر مۆدێل نه‌بێت نایكه‌م به‌ خۆمه‌وه‌، ئه‌گه‌ر زانیشم پێنج كه‌س پێم ده‌ڵێت ناشیرینه‌ ده‌چم ده‌یگۆڕمه‌وه‌ به‌ مۆدێلێكی‌ نوێتر زه‌ره‌ریش بكه‌م قه‌یناكات، به‌ڵام با پێم نه‌ڵێن ناشیرینه‌، چونكه‌ زۆرم حه‌ز له‌ ئاڵتونه‌ و ئه‌گه‌ر بڵێم سێ‌ به‌شی‌ خه‌رجیم داناوه‌ بۆ ئاڵتون ڕاسته‌ و ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زووی‌ خۆمه‌ و هیچی‌ تر".
په‌روین ساڵح ته‌مه‌ن (35) ساڵ‌ له‌باره‌ی‌ حه‌زی‌ ئاڵتون كڕینه‌وه‌ وتی‌: "من ئاڵتونم ده‌كڕی‌، به‌ڵام ئێستا پێم باش نییه‌ بیكڕم، به‌ڵكو ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ده‌یده‌م به‌ ئاڵتون كۆیده‌كه‌مه‌وه‌ و سات نا ساتێ‌ سه‌فه‌رێكی‌ پێده‌كه‌م و ئه‌مه‌م پێخۆشتره‌، زیاتر حه‌زم له‌ زیوه‌ وه‌ك له‌ ئاڵتون".
لاوێن مسته‌فا ته‌مه‌ن (25) ساڵ‌ كه‌ ئافره‌تێكی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ ڕانیه‌یه‌ ده‌ڵێت؛ " خۆم حه‌زم له‌ ئاڵتون نییه‌، به‌ڵام له‌ ڕانیه‌ ژنان و كچان به‌ ئاڵتون له‌ یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ی‌ كچان هه‌تا شو نه‌كه‌ن ئاڵتون ناكه‌ن به‌ خۆیانه‌وه‌، به‌ڵام ژنان به‌رده‌وام ئاڵتونیان پێوه‌یه‌".
پاشان یه‌كێك له‌و ژنانه‌یتر كه‌ سه‌رقاڵی‌ ئاڵتون كڕین بوو، ناوی‌ جوان سه‌باحه‌ و ته‌مه‌ن (38) ساڵه‌ له‌باره‌ی‌ حه‌زی‌ ئاڵتون كڕینه‌وه‌ وتی‌"مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاڵتون بكڕێت حه‌زی‌ لێبێت، به‌ڵكو زۆرجار به‌ مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵگرتنه‌ و هیچی‌ تر، من هه‌موو كاتێك ئه‌گه‌ر پاره‌مان هه‌بێت له‌ ماڵه‌وه‌ داینانێین و ده‌چم ئاڵتونی‌ پێده‌كڕم، چونكه‌ جێگه‌ی‌ پاره‌كه‌مان بۆ ده‌گرێت و هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ ده‌یفرۆشین، كاتێك له‌ ماڵه‌وه‌ چوینه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆمان ده‌یبه‌ین، زۆربه‌ی‌ كات هه‌ر به‌ كاریشی‌ ناهێنم و زۆر حه‌زی‌ لێناكه‌م. كاتێك ده‌یكڕم هه‌وڵ ده‌ده‌م زڕگۆنی‌ تێدا نه‌بێ‌ تاكو ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌یفرۆشمه‌وه‌ زۆر زه‌ره‌ر نه‌كه‌م".

*نه‌بوونی‌ چاودێر به‌سه‌ر بازاڕدا
سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و نزمبوونه‌وه‌ و ناجێگیریی‌ نرخی‌ ئاڵتون له‌ بازاڕدا، زاهیر عه‌بدوڵڵا خاوه‌نی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ چۆپی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ وتی‌: "بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشتن ئێستا كه‌متره‌ له‌ حاڵه‌تی‌ پێویست به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ بازاڕ و فرۆشتنی‌ ساڵاندا، هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرانی‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی‌ پێویست و بنچینه‌یی‌". زاهیر عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ئاڵتون له‌ ئێستادا ڕای‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ و وتی‌: "ئه‌م به‌رزی‌ و نزمییه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ نرخی‌ ئاڵتوندا هۆكاره‌كه‌ی‌ جیهانییه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی‌ نرخی‌ ئێستا ئاڵتون به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك خه‌یاڵییه‌ كه‌ تائێستا نرخی‌ وای‌ به‌خۆوه‌نه‌بینیوه‌، ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌ری‌ خۆی‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر نرخی‌ ئه‌و كانزایه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستانیشدا".
سه‌باره‌ت به‌ خولیای‌ ئافره‌تان له‌ كوردستاندا بۆ ئاڵتون ئه‌م ئاڵتون فرۆشه‌ وتی‌: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ نرخی‌ خۆیان به‌ ئاڵتون ده‌گۆڕنه‌وه‌ ئافره‌تانێكی‌ بێ‌ نرخن له‌ ڕاستیدا و پێموایه‌ ئه‌وانه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ ئاڵتون، به‌ڵكو خۆیان بۆ شتی‌ زۆر كه‌متر له‌و ده‌گۆڕنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌توانم ئه‌مجۆره‌ ئافره‌تانه‌ به‌ ناته‌واو ناوبه‌رم".
هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی‌ نرخی‌ ئاڵتون گرانی‌ و گۆڕانكارییه‌كانی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا، ئابووریناس جه‌مال عه‌لی‌ بۆمان دوا و وتی‌:"ئێستا له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناڕێكوپێك نرخی‌ شتومه‌ك به‌ گشتی‌ و ئاڵتونیش به‌ شێوازێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌رزبۆته‌وه‌، بێگومان گرانی‌ ئاڵتونیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا و هه‌روه‌ها ئه‌و بازرگانانه‌ی‌ كه‌ ئاڵتون ده‌هێننه‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌، چونكه‌ هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نییه‌ و به‌ ئاره‌زووی‌ خۆیان نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی‌ تره‌ بۆ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌".
*خوێندكاری‌ به‌شی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكی‌ سلێمانی‌

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-13 14:18:55

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم ئامێز خان دەستت خۆشبێ

هیوادارم بەختەوەر بیت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-13 14:35:31

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657

Re: ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن

dastt xosh bet amiz  xan  bo  am  babta  ron  krdwnwa ja  zor rasta  esta  awa  bwa ba xwlea laly afrtan balm  lagl awa  rasta  ka  altoni zard  bo  rzhy  rash balm  nawk  bo  darxstn  upeshbrga la newan  afrat  hiwe srkawtnt bo axwazm ................ASriN

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-13 20:01:51

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت نامۆ گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-13 20:03:12

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ژنان زۆرترین كڕیاری‌ ئاڵتونن

سوپاس بۆ ووته‌و ووشه‌کانت ئه‌سرین گیان خوازیارم  دووربیت له‌ ئه‌سرین و هه‌میشه‌ خه‌نده‌ میوانی لێوت بێت گیانه‌که‌م....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net