❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕێواس ئه‌حمه‌د.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-26 09:40:22

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

ڕێواس ئه‌حمه‌د.

خه‌ڵكی كوردستانی باشووره‌ وله‌ كوتایی سالی 1989وه‌ له‌سوید نیشته‌جێبووه‌. له‌كۆتایی ساڵانی حه‌فتاوه‌ شێعر و په‌خشانی له‌زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌كوردییه‌كانی ئه‌وكاته‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و هه‌روا له‌ هه‌مان ماوه‌دا چیرۆكێكی ته‌له‌فزیونی به‌ ناونیشانی (كۆتی ) كومه‌ڵ نوسیووه‌ و له‌ته‌له‌فزیونی كه‌ركوك پێشكه‌ش كراوه‌.
له‌ ساڵی هه‌شتادا بۆ ته‌واو كردنی خوێندن ده‌چێته‌ یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران و له‌ زانكۆی مۆسكۆ له‌كولێژی ئه‌ده‌ب ده‌خوێنێ و له‌ساڵی 1985 دا پلـه‌ی ماجیستر له‌ ئه‌ده‌بی ڕووسی وه‌رده‌گرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ركه‌سایه‌تی ئافره‌ت له‌ شانۆگه‌رییه‌كانی ئه‌سترۆفسكی ده‌نووسێ.

له‌ساڵی 2000 دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیرۆكی فۆلكلـۆری كوردی منداڵان ده‌نووسێ و له‌ زانكۆی ستۆكهولم و پلـه‌ی ماجیستری پێ وه‌رده‌گرێ.جگه‌ له‌كۆمه‌ڵێ وتار كه‌ له‌گۆڤاره‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوو كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی منداڵانی تۆلستوی له‌ رووسییه‌وه‌ كردۆته‌ كوردی وله‌ سوید بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روا كۆمه‌ڵه‌ كورته‌ چیرۆكێكی له‌ساڵی 1997 له‌ سوید بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانی ” ئینجانه‌” و هه‌مان كۆمه‌له‌ چیرۆك له‌ كوردستان به‌ ناونیشانی ”خه‌مه‌كانی پاییز” بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net