.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خه‌ڵكی كوردستانی باشووره وله كوتایی سالی 1989وه له‌سوید نیشته‌جێبووه. له‌كۆتایی ساڵانی حه‌فتاوه شێعر و په‌خشانی له‌زۆربه‌ی ڕۆژنامهكوردییهكانی ئه‌وكاته‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و هه‌روا له هه‌مان ماوه‌دا چیرۆكێكی ته‌له‌فزیونی به ناونیشانی (كۆتی ) كومه‌ڵ نوسیووه و لهتهلهفزیونی كه‌ركوك پێشكه‌ش كراوه.
له ساڵی هه‌شتادا بۆ ته‌واو كردنی خوێندن ده‌چێته یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران و له زانكۆی مۆسكۆ لهكولێژی ئه‌ده‌ب ده‌خوێنێ و له‌ساڵی 1985 دا پلـه‌ی ماجیستر له ئه‌ده‌بی ڕووسی وه‌رده‌گرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له سهركهسایهتی ئافره‌ت له شانۆگه‌رییه‌كانی ئهسترۆفسكی ده‌نووسێ.
له‌ساڵی 2000 دا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیرۆكی فۆلكلـۆری كوردی منداڵان ده‌نووسێ و له زانكۆی ستۆكهولم و پلـه‌ی ماجیستری پێ وه‌رده‌گرێ.جگه له‌كۆمه‌ڵێ وتار كه له‌گۆڤاره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكی منداڵانی تۆلستوی له رووسییه‌وه كردۆته كوردی وله سوید بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌روا كۆمه‌ڵه كورته چیرۆكێكی له‌ساڵی 1997 له سوید بڵاو كردۆته‌وه به ناونیشانی ” ئینجانه” و هه‌مان كۆمه‌له چیرۆك له كوردستان به ناونیشانی ”خه‌مه‌كانی پاییز” بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه