❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌حمه‌د ئاكۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-04 20:01:27

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ئه‌حمه‌د ئاكۆ

ئه‌حمه‌د ئاكۆ


پیاوێكی جوامێر و فۆلكلۆر په‌روه‌رێكی نه‌ناسراوی كورد، ئه‌حمه‌د به‌كر ناسراو به "ئه‌حمه‌د ئاكۆ" نۆزده‌ ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1988.01.18دا له‌شاری هه‌ولێر دڵه ناسكه‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و چه‌ند ده‌ستنووسێكی له هۆنراو و چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزه په‌رتووكخانه‌یه‌‌كی پڕ له سه‌رچاوه‌ی مێژوو و وێژه و زمانی كوردی له‌پاش به‌جێما.

ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی كورد له‌ساڵی 1923دا له "ڕانیه" له‌دایكبووه و له‌دواییدا ماڵیان هاتۆته شاری كۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی تێدا ته‌واوكردوووه ئینجا چووه‌ته به‌غدا له‌قوتابخانه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌بوغریب دا خوێندوویه‌تی و به‌پله‌یه‌كی به‌رز ده‌رچوو و به‌فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی دامه‌زراوه و له گه‌لێ شار و ناوچه‌كانی كوردستان فرمانی بینیوه و له‌ساڵانی 1956-1957-1958دا له‌ قوبرس خوێندنی كۆلیژی ته‌واو كردووه و كه‌ گه‌ڕاته‌وه كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دارستانی پارێزگاری هه‌ولێر و خزمه‌تێكی زۆری دارستانه‌كانی كوردستانی كردووه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی قسه‌ خۆش و ئێسك سووك له‌ناو كۆمه‌ڵدا ژیاوه و گه‌لێك خۆشه‌ویست بووه.

له‌دوای دامه‌زراندنی پارتی هیوا به‌سه‌رۆكایه‌‌تی مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی" له‌ساڵی 1939دا بۆ ساڵی 1941 بووه‌ته ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌‌ییه‌ی كورد و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی دڵسوزیی بۆ كورد و كوردستان له‌و ساڵه‌وه ده‌ستی كردووه به‌كۆكردنه‌وه‌ و تۆماركردنی هۆنراوه و چیرۆكی فۆلكلۆری له‌ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزێ، له‌وانه به‌یته‌كانی عه‌لی به‌رده‌‌شانی بوون و له‌سه‌رده‌می كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌مه‌هاباد تۆمارێكی له‌و به‌یته میللی و هۆنراوه فۆلكلۆریانه به‌هۆی هاوڕێی خۆشه‌ویستی محه‌مه‌د تۆفیق وردی نادرووه‌ته مه‌هاباد و له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیانی له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی وردی له‌پاش ڕووخانی كۆماره ساواكه‌ی كوردستان له‌په‌ڕتوكێكدا بڵاوكرانه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌‌‌حمه‌د ئاكۆ كۆی كردوونه‌ته‌وه.

له تۆماره ده‌ستنووسه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئاكۆ دابه‌شێك له‌به‌یته‌كه‌ی عه‌لی به‌رده‌شانی بۆ "ئه‌وره‌‌حمان پاشای بابان" به‌م جۆره هاتووه:

ئه‌زم عه‌لی به‌رده‌شانی
به‌ندێ ده‌ڵێم به‌زوبانی
له‌به‌ندێم نه‌بێ گرانی
مه‌دحی پاشای كوردستانی.
پاشا چی بوو زێده پاشا
شایه‌د ڕۆم و قزڵباشه‌
هه‌ڕچه‌نده ده‌هاتنه ته‌ماشا
مه‌ردی چاك ئه‌وره‌حمان پاشا.

پاشای بابان جیهانگیری
ڕه‌نگ ڕۆسته‌می زاڵی پیری
ته‌حا ‌به‌ڕاوو ته‌گبیری
ڕانابوێری به‌زه‌لیلی
نانی ده‌ستێنی به‌شیری

به‌شیر ئه‌بێ ئیش پێك نایه
به‌وه‌ڵڵایی و به‌بیلایی
یاخی ده‌بم له‌به‌غدابێ
ناچمه سه‌فه‌ری له‌حه‌سایه‌!!!

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-10 05:37:41

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

ده سته كانت خوش كاكه ده شتى

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-11 18:51:32

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

زۆر سوپاس ئازیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-12 01:42:54

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

سڵاوو

کاکە دەشتی برام دەستە کانت خۆش ئازیزم

هەر شاد بیت هاووڕێ کەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-12 09:34:58

real madrid
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-01-14
په‌یامه‌كان: 312

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

zor dast kos

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8eaff10c23.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d0535e0cf6.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-12 13:09:36

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-12 20:16:32

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

ده‌ستان خۆش بیت گوڵه‌کانم
بۆ په‌یامه‌کانتان




ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-12 21:22:59

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

زۆر سوپاس ئازیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بیت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-14 11:02:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئه‌حمه‌د ئاكۆ

زۆر سوپاس ئازیزم ده‌ستی تۆش خۆش بیت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net