.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌حمه‌د ئاكۆ
پیاوێكی جوامێر و فۆلكلۆر په‌روه‌رێكی نه‌ناسراوی كورد، ئه‌حمه‌د به‌كر ناسراو به "ئه‌حمه‌د ئاكۆ" نۆزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕۆژی 1988.01.18دا له‌شاری هه‌ولێر دڵه ناسكه‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و چه‌ند ده‌ستنووسێكی له هۆنراو و چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزه په‌رتووكخانه‌یه‌كی پڕ له سه‌رچاوه‌ی مێژوو و وێژه و زمانی كوردی له‌پاش به‌جێما.
ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی كورد له‌ساڵی 1923دا له "ڕانیه" له‌دایكبووه و له‌دواییدا ماڵیان هاتۆته شاری كۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی تێدا ته‌واوكردوووه ئینجا چووه‌ته به‌غدا له‌قوتابخانه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌بوغریب دا خوێندوویه‌تی و به‌پله‌یه‌كی به‌رز ده‌رچوو و به‌فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی دامه‌زراوه و له گه‌لێ شار و ناوچه‌كانی كوردستان فرمانی بینیوه و له‌ساڵانی 1956-1957-1958دا له قوبرس خوێندنی كۆلیژی ته‌واو كردووه و كه گه‌ڕاته‌وه كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دارستانی پارێزگاری هه‌ولێر و خزمه‌تێكی زۆری دارستانه‌كانی كوردستانی كردووه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی قسه خۆش و ئێسك سووك له‌ناو كۆمه‌ڵدا ژیاوه و گه‌لێك خۆشه‌ویست بووه.
له‌دوای دامه‌زراندنی پارتی هیوا به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی" له‌ساڵی 1939دا بۆ ساڵی 1941 بووه‌ته ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی دڵسوزیی بۆ كورد و كوردستان له‌و ساڵه‌وه ده‌ستی كردووه بهكۆكردنهوه و تۆماركردنی هۆنراوه و چیرۆكی فۆلكلۆری له‌ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزێ، له‌وانه به‌یته‌كانی عه‌لی به‌رده‌شانی بوون و له‌سه‌رده‌می كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌مه‌هاباد تۆمارێكی له‌و به‌یته میللی و هۆنراوه فۆلكلۆریانه به‌هۆی هاوڕێی خۆشه‌ویستی محه‌مه‌د تۆفیق وردی نادرووه‌ته مه‌هاباد و له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیانی له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی وردی له‌پاش ڕووخانی كۆماره ساواكه‌ی كوردستان لهپهڕتوكێكدا بڵاوكرانه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌حمه‌د ئاكۆ كۆی كردوونه‌ته‌وه.
له تۆماره ده‌ستنووسه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئاكۆ دابهشێك لهبهیتهكهی عه‌لی به‌رده‌شانی بۆ "ئه‌وره‌حمان پاشای بابان" به‌م جۆره هاتووه:
ئه‌زم عه‌لی به‌رده‌شانی
به‌ندێ ده‌ڵێم به‌زوبانی
لهبهندێم نه‌بێ گرانی
مه‌دحی پاشای كوردستانی.
پاشا چی بوو زێده پاشا
شایه‌د ڕۆم و قزڵباشه
هه‌ڕچه‌نده ده‌هاتنه ته‌ماشا
مه‌ردی چاك ئه‌وره‌حمان پاشا.
پاشای بابان جیهانگیری
ڕه‌نگ ڕۆسته‌می زاڵی پیری
ته‌حا بهڕاوو ته‌گبیری
ڕانابوێری به‌زه‌لیلی
نانی ده‌ستێنی به‌شیری
به‌شیر ئه‌بێ ئیش پێك نایه
بهوهڵڵایی و بهبیلایی
یاخی ده‌بم لهبهغدابێ
ناچمه سه‌فه‌ری لهحهسایه!!!


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
کاکە دەشتی برام دەستە کانت خۆش ئازیزم
هەر شاد بیت هاووڕێ کەم

له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor dast kos



له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستان خۆش بیت گوڵه‌کانم
بۆ په‌یامه‌کانتان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزم ده‌ستی تۆش خۆش بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه