.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك جووڵه‌ی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ ده‌رده‌خات
له ئیشه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له ماڵه‌وه بۆ ئیش: به‌یارمه‌تی داتای مۆبایل زاناکان توانیویانه له جووڵه‌ی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ تێبگه‌ن. زاناکان له‌ڕێگایه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڕۆتین ڕۆژانه‌ی ژیانی مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌کات.
مرۆڤ به‌به‌کارهێنانی مۆبایل هه‌میشه سه‌نته‌ره‌کانی گه‌یاندن له شوێنی جوگرافیایی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه. هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ئارییهلهکاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به‌گۆڕینی شوێنی جوگرافیا مۆبایل شوێنی خۆی ئاگاداری نزیکترین ئارییه‌ل ده‌کاته‌وه. به‌هۆی ئه‌م پهیوهندیکردنانهوهش ئاخافتنی له‌ڕێگای مۆبایله‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دروست ده‌گوێزرێنه‌وه و دابڕان ڕوونادات.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌رده‌که‌وێت، که ته‌نها به هه‌ڵگرتنی مۆبایل مرۆڤ جێشوێنی جوگرافیایی خۆی هه‌میشه ئاشکرا ده‌کات و هیچ کاتێك ناکرێت باس له خۆشاردنه‌وه بکرێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵگری ئه‌و ئامێر بێت.
"Albert-László Barabási" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Northeastern" له ناوچه‌ی "Boston" له داتای شه‌ش ملیۆن به‌کارهێنه‌ری مۆبایل هه‌ڵسان به وه‌رگرتنی داتای 100 هه‌زار مرۆڤ و له‌پاشان لێکدانه‌وه‌یان بۆ داتا وه‌رگیراوه‌کان کرد.
به‌بێ ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی هه‌ڵگری مۆبایله‌کان توێژه‌ران بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ جووڵه‌ی که‌سه ههڵبژێردراوهکهیان تۆمار کرد و دواتر ئه‌نجامه‌کانیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا بڵاوکرده‌وه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران ویستیان بگه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، جووڵه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می ئێستا ده‌که‌وێته ژێر چ ڕێسایه‌که‌وه؟
پێشتر ده‌زانرا، که جووڵه‌ی مرۆڤی مۆدێرن ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری "Levy flight"ه‌وه. به‌ڵام توێژه‌ران پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مه‌یموون و ماسی ناو ده‌ریاکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ناکرێت ئه‌وه کاریگه‌رییه له‌جێگای خۆیدا بێت. له لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتریاندا توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه، که بتوانن له‌ڕێگای کۆنتۆی بانکه‌وه له نهێنی ڕۆیشتنی مرۆڤ تێبگه‌ن.
"Levy flight" زیاتر ڕووبه‌رێکی فراوان ده‌گرێته‌وه: جووڵه‌ی مرۆڤ زیاتر خۆی له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێکی بچووکدا ده‌بینێته‌وه. جابۆیه ناکرێت ڕووبه‌رێکی گه‌وره‌ی جووڵه ناکرێت له‌جێگای خۆیدا بێت. ژیانی مرۆڤ له بازنه‌یه‌کی داخراودا خۆی ده‌بینێته‌وه: له ماڵه‌وه بۆ ئیشه‌وه یان بۆ بازاڕ یان بۆ باخچه‌ی ساوایان یان بۆ قوتابخانه‌وه یان هتد.
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جووڵه‌ی مرۆڤ گرنگی زانستی هه‌یه: به‌هۆیه‌وه زاناکان ده‌توانن پێشبینی یان چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانیان بکه‌ن.
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه