❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك جووڵه‌ی ڕۆژانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-08 16:45:39

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك جووڵه‌ی ڕۆژانه‌

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك جووڵه‌ی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ ده‌رده‌خات


له ئیشه‌وه بۆ ماڵه‌وه و له‌ ماڵه‌وه بۆ ئیش: به‌یارمه‌‌تی داتای مۆبایل زاناکان توانیویانه له جووڵه‌ی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ تێبگه‌ن. زاناکان له‌ڕێگایه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ڕۆتین ڕۆژانه‌ی ژیانی مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌کات.

مرۆڤ به‌به‌کارهێنانی مۆبایل هه‌میشه سه‌نته‌ره‌کانی گه‌یاندن له شوێنی جوگرافیایی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه. هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ ئارییه‌له‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به‌گۆڕینی شوێنی جوگرافیا مۆبایل شوێنی خۆی ئاگاداری نزیکترین ئارییه‌ل ده‌کاته‌وه. به‌هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندیکردنانه‌وه‌ش ئاخافتنی له‌ڕێگای مۆبایله‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دروست ده‌گوێزرێنه‌وه و دابڕان ڕوونادات.

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌رده‌که‌وێت، که ته‌نها به هه‌ڵگرتنی مۆبایل مرۆڤ جێشوێنی جوگرافیایی خۆی هه‌میشه ئاشکرا ده‌کات و هیچ کاتێك ناکرێت باس له خۆشاردنه‌وه بکرێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵگری ئه‌و ئامێر بێت.

"Albert-László Barabási" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Northeastern" له ناوچه‌ی "Boston" له داتای شه‌ش ملیۆن به‌کارهێنه‌ری مۆبایل هه‌ڵسان به وه‌رگرتنی داتای 100 هه‌زار مرۆڤ و له‌پاشان لێکدانه‌وه‌یان بۆ داتا وه‌رگیراوه‌کان کرد.

به‌بێ ئاشکراکردنی ناسنامه‌ی هه‌ڵگری مۆبایله‌کان توێژه‌ران بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ جووڵه‌ی که‌سه هه‌ڵبژێردراوه‌که‌یان تۆمار کرد و دواتر ئه‌نجامه‌کانیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا بڵاوکرده‌وه.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران ویستیان بگه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، جووڵه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می ئێستا ده‌که‌وێته ژێر چ ڕێسایه‌که‌وه؟

پێشتر ده‌زانرا، که جووڵه‌ی مرۆڤی مۆدێرن ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری "Levy flight"ه‌وه. به‌ڵام توێژه‌ران پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مه‌یموون و ماسی ناو ده‌ریاکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ناکرێت ئه‌وه کاریگه‌رییه له‌جێگای خۆیدا بێت. له لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتریاندا توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه، که بتوانن له‌ڕێگای کۆنتۆی بانکه‌وه له نهێنی ڕۆیشتنی مرۆڤ تێبگه‌ن.

"Levy flight" زیاتر ڕووبه‌رێکی فراوان ده‌گرێته‌وه: جووڵه‌ی مرۆڤ زیاتر خۆی له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێکی بچووکدا ده‌بینێته‌وه. جابۆیه ناکرێت ڕووبه‌رێکی گه‌وره‌ی جووڵه ناکرێت له‌جێگای خۆیدا بێت. ژیانی مرۆڤ له بازنه‌یه‌کی داخراودا خۆی ده‌بینێته‌وه: له ماڵه‌وه بۆ ئیشه‌وه یان بۆ بازاڕ یان بۆ باخچه‌ی ساوایان یان بۆ قوتابخانه‌وه یان هتد.

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر جووڵه‌ی مرۆڤ گرنگی زانستی هه‌یه‌: به‌هۆیه‌وه زاناکان ده‌توانن پێشبینی یان چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گواستراوه‌کانیان بکه‌ن.



خۆزگه‌

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-29 16:09:46

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك جووڵه‌ی ڕۆژانه‌

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net