.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

دایكان‌و باوكان ده‌توانن به‌ئاسانی وا له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه‌سێكی گوێرَایهڵ بن، به‌بڕوای پسپۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه وا له‌منداڵ ده‌كات كه‌سێكی هێمنو گوێرَایهڵ بێت كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: رێنمایی كردن
باشترین رێگا بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌وه‌یه هه‌میشه رێنمایی بكهیتو كه‌مترین كات لێی توڕه ببه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بكه:
1-ئه‌و شته بكه كه داوا له‌منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بیكات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێت وت پێش خه‌وتن شیرینی مه‌خۆ، ئه‌وا خۆشت به‌هه‌مان شێوه پێش خه‌وتن شیرینی مه‌خۆ.
2-دڵنیابه له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت گوێت لێ ده‌گرێت ئینجا وازی لێ بهێنه، كه قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت له‌ئاستی ئه‌ودا به، یان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بوه‌سته‌و روی تێ بكه، یان ئه‌و بخه‌ره سه‌ر شتێكی به‌رز كه له‌ئاستی تۆدا بێت‌و رووی لێت بێت.
3-پێ بڵێ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌كارێكی خراپ به‌چی سزای ئه‌ده‌یت.
4-چه‌ند جارێك پێی بڵێره‌وه ئایه تێ گه‌یشتووه له‌وه‌ی كه پێت وتووه.
دووه‌م: لێدان
هه‌موو كاتێك خۆت به‌دوور بگره له‌به‌كارهێنانی لێدان، چونكه كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هیچ چارهسهرێكیشت به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، ئه‌كرێت چه‌ند جارێك به‌هێواشی بكێشیت به‌پشتی ده‌ستیدا.
خراپییه‌كانی لێدان:
1-ئه‌وه‌نده‌ی تر منداڵه‌كه سور ده‌كات له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره خراپه‌ی كردوویه‌تی.
2-لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه ئه‌و منداڵه‌ی لێی ده‌درێت كه‌متر گوێڕایه‌ڵی دایك‌و باوكی ده‌كات.
3-هه‌ندێ جار ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌ویش لێدانه‌كه دووباره بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ویش په‌لاماری دایك‌و باوكی بدات.
سێیه‌م: دورخستنه‌وه
ده‌كرێت كه منداڵه‌كه‌ت كارێكی هه‌ڵه ده‌كات، بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دووری بخه‌یته‌وه‌و وای لێبكه‌یت له‌ژورێكی ته‌نیادا دابنیشێ، به‌ڵام دڵنیابه ئه‌و ژووره هیچ شتێكی لێ نه‌بێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌م رێگه‌یه زۆر دووباره مه‌كه‌ره‌وه.
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakant xosh bo aw rwen krdnwaeit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to barezakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh hawrekam


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo payamakat hawre barezakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه