❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:19:13

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

چۆن وا ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات
‌ 
http://awene.com/Wenekan_Awenekan/mnal-01.gif
دایكان‌و باوكان ده‌توانن به‌ئاسانی‌ وا له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه‌سێكی‌ گوێرَایه‌ڵ بن، به‌بڕوای‌ پسپۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه‌ وا له‌منداڵ ده‌كات كه‌سێكی‌ هێمن‌و گوێرَایه‌ڵ بێت كه‌ ئه‌مانه‌ن:


یه‌كه‌م: رێنمایی‌ كردن

باشترین رێگا بۆ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ رێنمایی‌ بكه‌یت‌و كه‌مترین كات لێی‌ توڕه‌ ببه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:
1-ئه‌و شته‌ بكه‌ كه‌ داوا له‌منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بیكات، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر پێت وت پێش خه‌وتن شیرینی‌ مه‌خۆ، ئه‌وا خۆشت به‌هه‌مان شێوه‌ پێش خه‌وتن شیرینی‌ مه‌خۆ.

2-دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت گوێت لێ‌ ده‌گرێت ئینجا وازی‌ لێ‌ بهێنه‌، كه‌ قسه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌یت له‌ئاستی‌ ئه‌ودا به‌، یان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بوه‌سته‌و روی‌ تێ‌ بكه‌، یان ئه‌و بخه‌ره‌ سه‌ر شتێكی‌ به‌رز كه‌ له‌ئاستی‌ تۆدا بێت‌و رووی‌ لێت بێت.

3-پێ‌ بڵێ‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌كارێكی‌ خراپ به‌چی‌ سزای‌ ئه‌ده‌یت.

4-چه‌ند جارێك پێی‌ بڵێره‌وه‌ ئایه‌ تێ‌ گه‌یشتووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێت وتووه‌.


دووه‌م: لێدان

هه‌موو كاتێك خۆت به‌دوور بگره‌ له‌به‌كارهێنانی‌ لێدان، چونكه‌ كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێكیشت به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ما، ئه‌كرێت چه‌ند جارێك به‌هێواشی‌ بكێشیت به‌پشتی‌ ده‌ستیدا.


خراپییه‌كانی‌ لێدان:

1-ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر منداڵه‌كه‌ سور ده‌كات له‌سه‌ر دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ خراپه‌ی‌ كردوویه‌تی‌.

2-لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ ئه‌و منداڵه‌ی‌ لێی‌ ده‌درێت كه‌متر گوێڕایه‌ڵی‌ دایك‌و باوكی‌ ده‌كات.

3-هه‌ندێ‌ جار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ویش لێدانه‌كه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ویش په‌لاماری‌ دایك‌و باوكی‌ بدات.


سێیه‌م: دورخستنه‌وه‌

ده‌كرێت كه‌ منداڵه‌كه‌ت كارێكی‌ هه‌ڵه‌ ده‌كات، بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دووری‌ بخه‌یته‌وه‌و وای لێبكه‌یت له‌ژورێكی‌ ته‌نیادا دابنیشێ‌، به‌ڵام دڵنیابه‌ ئه‌و ژووره‌ هیچ شتێكی‌ لێ‌ نه‌بێت زیانی‌ پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌م رێگه‌یه‌ زۆر دووباره‌ مه‌كه‌ره‌وه‌.



ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-07 17:21:32

soz xan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-02
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 80

Re: منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

dastakant xosh bo aw rwen krdnwaeit



http://img56.imageshack.us/img56/3168/get72008do7acom6194cilotc3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-07 19:17:04

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

swpas bo to barezakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-19 06:41:40

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

dastt xosh hawrekam

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/376a0bd35a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-19 09:19:04

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵه‌كه‌ت به‌قسه‌ت بكات

swpas bo payamakat hawre barezakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net