.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خراپترین خواردنمان له نایابترین كتێب لا به‌تامتره!
... شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان
گه‌ر واڵته‌ر بنیامین، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی پێی وابی له ناوپێخهفیش به‌بی دوانه‌ی كتێب و ئافره‌ت هه‌ڵناكات، بی شك خۆشمان له ناوقووڵایی گۆڕیش به‌بی خواردن و ئافره‌ت ئۆقرهناگرین، ئافره‌ت له‌و شوێنه‌دا جێگای گرنگه كه دامركێنهرهوهی هه‌وا و نه‌فسه جنسیهكانمانه، باشترین كه‌سێكیشه نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ی خزمه‌تمان پێشكه‌ش ده‌كات، خۆراكیش لهبهرههندی له حیساباتهكانمان ژماره یه‌كی بهركهفتیه، چونكێكم تاموو بۆ و چێژ و خۆشیه‌كی له سنور ترازاومان ده‌داتی و تێركهری كاتی حه‌ز و خواستی چڵێسی مانه، باشترین هۆكاریشه بۆ كپكردنه‌وه‌ی گڕی برسیه‌تیمان.
لای گه‌لان كتێب ئه‌و چرایه تیشك زێڕینه و پڕاجكتۆره ڕوناك كه‌ره‌وه‌یه، كه رێگای نوته‌ك و داپۆشراو به تاریكیان به‌ره‌وه‌و ئاسۆیه‌كی رۆشنتر ده‌بات، ئێمه‌ش ئه‌و په‌ڕاوانه گه‌ر وشه‌كانی پیرۆزی قورئانی له‌سه‌ر نه‌بێت، له باشترین به‌كارهێناندا پاقله‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی تێده‌كه‌ین، بۆ كۆلاره و ته‌یاره‌ی كاغه‌زی مناڵه‌كانیشمان كه‌ڵكی هه‌یه، گه‌رچی ده‌شزانین له یۆنان به‌هۆی كتێبه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فڵاتوون و سوقرات پشت به پشت هاتووه تا ده‌گاته نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ، له فه‌ره‌نسا جان جاك رۆسۆ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له رێی كتێبه‌وه په‌یامه‌كانی خۆی به‌خوێنه‌ر و خه‌ڵكان ده‌گه‌یاند، كه ئیسلامیشین د‌رك ده‌كه‌ین ووته‌كانی خوا به‌ڕی كتێبی پیرۆزی قورئان گهیشتۆتهكنمان، به‌ڵام هێشتا پێمان وایه رێگای قورتاربوونمان له كێشه‌و گێچه‌ڵ و چهرمهسهریهكان به دنیای كتێبدا تی ناپه‌ڕێ.
ده‌بێت دان به‌و راستیه‌دا بنێین ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت، ئێمه له عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌مان له زیاتر له لایه‌نێكه‌وه بۆشایی گه‌وره گه‌وه‌رمان هه‌یه‌و له هه‌ندێك شوێنیش‌دا كه‌لێنه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رین و پان و پۆڕن تاكه شتێك گه‌ر ببێت پڕیانكاتهوه و ئاستێكی دیكه‌ی هۆشمه‌ندی و وشیاریمان بۆ زیادبكات كتێبه، به درێژایی و پانایی مێژووی كورد ته‌نیا جۆرێك و تاكه شێوازێك له كتێب ڕه‌واجی هه‌بووه و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌رمان داناوه، ئه‌ویش كتێبی قورئانه، ئه‌م گرنگی و تێكهڵبوونهش له‌گه‌ڵ كتێبێك كه هه‌ڵگری په‌یامێكی روحانی و ئاسمانیه به چه‌شنێك كارتێكه‌ر بووه، بووه‌ته به‌شێكی زیندوو له كه‌لتور و داب و نه‌ریته‌كانمان، كێشه‌كه لێره‌دا ده‌ستپێده‌كات، راِسته قورئان په‌رتووكێكی پیرۆزه و پاراستن و په‌رستنی ئه‌ركێكی دوانه‌خراوه، ئێمه نه‌هاتووین كێڵگه‌ی بیر‌و بڕوا‌و ڕه‌فتارمان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا به‌ش بكه‌ین و له‌وێدا به‌شی قورئان و به‌شی بابه‌ته زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و ده‌روناسی و سیاسیه‌كانمان لێك جیاكردبێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو پنتێكی عه‌قڵمان به مانا‌و مه‌به‌ست و مه‌هامه‌كانی قورئان ته‌نیه‌وه و له ئه‌نجامدا بۆ بچوكترین كێشه تا گهوهترینیان بۆ بناوانهكانی ئه‌و ژێده‌ره ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
له دنیادا وایه، هه‌ر بابه‌توو بویهرێك بۆ ئامانج و مه‌به‌ستێك هه‌یه، گۆڕانی ژیانیش خواستی به نه‌شته‌رگه‌ری كردنی عه‌قڵ هه‌یه به حه‌كیمه‌كانی كتێب، محاڵه تۆ بتوانیت شێوه و شكڵی وڵاتێك ده‌ستكاری بكه‌ی تا پێكهاته‌ی عه‌قڵی دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌كه‌وێته به‌ر تووندترین ته‌وژمی شه‌پۆلی گۆڕانی گه‌وهه‌ری كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له كتێبه‌وه هاتبێت، چونكه كتێب مێشك مشت و ماڵدهكات و له ژه‌نگ و خۆره‌كه ده‌یشۆرێت و به‌دووری ده‌گرێت له ڕزین و بۆگه‌ن بوون، بۆیه عه‌قڵی زیوئاسا ئه‌و عه‌قڵه‌یه كه هه‌موو چركه‌یه‌ك به ئاوی كتێب ئاوزێڕ ده‌كرێت، عه‌قڵی نووست و وه‌ستاویش ئه‌و جۆره عه‌قڵه‌یه كه به خورافیات و وههم و شێی به‌سته‌ڵه‌ك و دۆگما له‌كاركه‌وتووه، كۆمه‌ڵی نوێش به عه‌قڵی نوێ دێته‌به‌رهه‌م.
کوردستان نیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet brakam

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه دۆستی گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه