❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خراپترین خواردنمان له‌ نایابترین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-17 09:33:20

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

خراپترین خواردنمان له‌ نایابترین

خراپترین خواردنمان له‌ نایابترین كتێب لا به‌تامتره‌!

... شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان

گه‌ر واڵته‌ر بنیامین، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی پێی وابی له‌ ناوپێخه‌فیش به‌بی دوانه‌ی كتێب و ئافره‌ت هه‌ڵناكات، بی شك خۆشمان له‌ ناوقووڵایی گۆڕیش به‌بی خواردن و ئافره‌ت ئۆقره‌ناگرین، ئافره‌ت له‌و شوێنه‌دا جێگای گرنگه‌ كه‌ دامركێنه‌ره‌وه‌ی هه‌وا و نه‌فسه‌ جنسیه‌كانمانه‌، باشترین كه‌سێكیشه‌ نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ی خزمه‌تمان پێشكه‌ش ده‌كات، خۆراكیش له‌به‌رهه‌ندی له‌ حیساباته‌كانمان ژماره‌ یه‌كی به‌ركه‌فتیه‌، چونكێكم تاموو بۆ و چێژ و خۆشیه‌كی له‌ سنور ترازاومان ده‌داتی و تێركه‌ری كاتی حه‌ز و خواستی چڵێسی مانه‌، باشترین هۆكاریشه‌ بۆ كپكردنه‌وه‌ی گڕی برسیه‌تیمان.
لای گه‌لان كتێب ئه‌و چرایه‌ تیشك زێڕینه‌ و پڕاجكتۆره‌ ڕوناك كه‌ره‌وه‌یه‌، كه‌ رێگای نوته‌ك و داپۆشراو به‌ تاریكیان به‌ره‌وه‌و ئاسۆیه‌كی رۆشنتر ده‌بات، ئێمه‌ش ئه‌و په‌ڕاوانه‌ گه‌ر وشه‌كانی پیرۆزی قورئانی له‌سه‌ر نه‌بێت، له‌ باشترین به‌كارهێناندا پاقله‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی تێده‌كه‌ین، بۆ كۆلاره‌ و ته‌یاره‌ی كاغه‌زی مناڵه‌كانیشمان كه‌ڵكی هه‌یه‌، گه‌رچی ده‌شزانین له‌ یۆنان به‌هۆی كتێبه‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فڵاتوون و سوقرات پشت به‌ پشت هاتووه‌ تا ده‌گاته‌ نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ، له‌ فه‌ره‌نسا جان جاك رۆسۆ كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له‌ رێی كتێبه‌وه‌ په‌یامه‌كانی خۆی به‌خوێنه‌ر و خه‌ڵكان ده‌گه‌یاند، كه‌ ئیسلامیشین درك ده‌كه‌ین ووته‌كانی خوا به‌ڕی كتێبی پیرۆزی قورئان گه‌یشتۆته‌كنمان، به‌ڵام هێشتا پێمان وایه‌ رێگای قورتاربوونمان له‌ كێشه‌و گێچه‌ڵ و چه‌رمه‌سه‌ریه‌كان به‌ دنیای كتێبدا تی ناپه‌ڕێ.
ده‌بێت دان به‌و راستیه‌دا بنێین ئه‌گه‌ر تاڵیش بێت، ئێمه‌ له‌ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌مان له‌ زیاتر له‌ لایه‌نێكه‌وه‌ بۆشایی گه‌وره‌ گه‌وه‌رمان هه‌یه‌و له‌ هه‌ندێك شوێنیشدا كه‌لێنه‌كان ئه‌وه‌نده‌ به‌رین و پان و پۆڕن تاكه‌ شتێك گه‌ر ببێت پڕیانكاته‌وه‌ و ئاستێكی دیكه‌ی هۆشمه‌ندی و وشیاریمان بۆ زیادبكات كتێبه‌، به‌ درێژایی و پانایی مێژووی كورد ته‌نیا جۆرێك و تاكه‌ شێوازێك له‌ كتێب ڕه‌واجی هه‌بووه‌ و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌رمان داناوه‌، ئه‌ویش كتێبی قورئانه‌، ئه‌م گرنگی و تێكه‌ڵبوونه‌ش له‌گه‌ڵ كتێبێك كه‌ هه‌ڵگری په‌یامێكی روحانی و ئاسمانیه‌ به‌ چه‌شنێك كارتێكه‌ر بووه‌، بووه‌ته‌ به‌شێكی زیندوو له‌ كه‌لتور و داب و نه‌ریته‌كانمان، كێشه‌كه‌ لێره‌دا ده‌ستپێده‌كات، راِسته‌ قورئان په‌رتووكێكی پیرۆزه‌ و پاراستن و په‌رستنی ئه‌ركێكی دوانه‌خراوه‌، ئێمه‌ نه‌هاتووین كێڵگه‌ی بیرو بڕواو ڕه‌فتارمان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكدا به‌ش بكه‌ین و له‌وێدا به‌شی قورئان و به‌شی بابه‌ته‌ زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و ده‌روناسی و سیاسیه‌كانمان لێك جیاكردبێته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌موو پنتێكی عه‌قڵمان به‌ ماناو مه‌به‌ست و مه‌هامه‌كانی قورئان ته‌نیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بۆ بچوكترین كێشه‌ تا گه‌وه‌ترینیان بۆ بناوانه‌كانی ئه‌و ژێده‌ره‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌.
له‌ دنیادا وایه‌، هه‌ر بابه‌توو بویه‌رێك بۆ ئامانج و مه‌به‌ستێك هه‌یه‌، گۆڕانی ژیانیش خواستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری كردنی عه‌قڵ هه‌یه‌ به‌ حه‌كیمه‌كانی كتێب، محاڵه‌ تۆ بتوانیت شێوه‌ و شكڵی وڵاتێك ده‌ستكاری بكه‌ی تا پێكهاته‌ی عه‌قڵی دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌كه‌وێته‌ به‌ر تووندترین ته‌وژمی شه‌پۆلی گۆڕانی گه‌وهه‌ری كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ كتێبه‌وه‌ هاتبێت، چونكه‌ كتێب مێشك مشت و ماڵده‌كات و له‌ ژه‌نگ و خۆره‌كه‌ ده‌یشۆرێت و به‌دووری ده‌گرێت له‌ ڕزین و بۆگه‌ن بوون، بۆیه‌ عه‌قڵی زیوئاسا ئه‌و عه‌قڵه‌یه‌ كه‌ هه‌موو چركه‌یه‌ك به‌ ئاوی كتێب ئاوزێڕ ده‌كرێت، عه‌قڵی نووست و وه‌ستاویش ئه‌و جۆره‌ عه‌قڵه‌یه‌ كه‌ به‌ خورافیات و وه‌هم و شێی به‌سته‌ڵه‌ك و دۆگما له‌كاركه‌وتووه‌، كۆمه‌ڵی نوێش به‌ عه‌قڵی نوێ دێته‌به‌رهه‌م.

کوردستان نیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-17 09:39:58

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: خراپترین خواردنمان له‌ نایابترین

dast xosh bet brakam

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-17 11:57:14

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خراپترین خواردنمان له‌ نایابترین

زۆر سوپاس کاکه‌ دۆستی گیان


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net