❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-29 10:15:08

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

                                        به‌راوردێك له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌دا

نووسینى: ڤیگتۆر هۆگو
و. له‌فارسییه‌وه‌:- دیاكۆ

له‌هه‌رێمى هونه‌رمه‌نداندا هونه‌رى به‌رزو گه‌وره‌ یه‌كسانن، هه‌ركارێكى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ كارێكى گه‌وره‌ى دیكه‌ به‌رامبه‌ره‌، هه‌روه‌كو كاتى پله‌ى گه‌رمى ئاوبگاته‌ سه‌د به‌رزترنابێ ، له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا مرۆڤایه‌تى به‌به‌رزاییه‌ك ده‌گات كه‌زیاتر ده‌لیڤه‌ى بۆ نامێنێ .
ئه‌شیل، هۆمیر، ئه‌یوب، سن پل، ژوونال، دانتی، میكل ئانژ، رابله‌، سراڤانتس، شكسپیر، رامبراند، بتهوڤن و. . . . هتد نیشانیان دا كه‌به‌گه‌رمى پله‌ى سه‌دى هوشیارى گه‌یشتوونه ‌.
هزرى مرۆڤایه‌تى لوتكه‌یه‌كى هه‌یه‌، داخوازیى ئاسۆ له‌و لوتكه‌یه‌دایه‌ روانگه‌ى خواله‌و لوتكه‌یه‌ دێته‌ خوارێ ومرۆڤـ بۆ گه‌یشتن به‌و لوتكه‌یه‌ له‌تێكۆشاندایه‌ .
له‌هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا، سێ یاچوار مرۆڤى گه‌وره‌ به‌و لوتكه‌یه‌ ده‌گه‌ن خه‌ڵكانى دیكه‌ له‌خواره‌وه‌ سه‌یریان ده‌كه‌ن و به‌دوایاندا ده‌رِۆن ، ئه‌و گه‌وره‌ پیاوانه ‌له‌شاخه‌ به‌رزه‌كاندا سه‌ر ده‌كه‌ون و له‌نێو هه‌وردا له‌پێش چاو وون ده‌بن ، دواى ماوه‌یه‌ك له‌پێش چاوقیت ده‌بنه‌وه‌ هه‌مووان له‌كه‌مینى ئه‌وانه‌دا خۆیان مه‌لاس داوه‌و سه‌یرى كاره‌كانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ له‌شوێنى خه‌ته‌ردا ده‌رباز ده‌بن ، ئه‌گه‌ر له‌دانانى هه‌نگاوێك هه‌له‌بكه‌ن وپێیان بخلیسكێ و بكه‌ون بینه‌ران خۆشحاڵ ده‌بن و تورِه‌ نابن !
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ى له‌دواى رووداوى نوێ و به‌سامن پێرِه‌وى له‌و گه‌وره‌پیاوانه‌ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پێشڕِه‌وانى دیكه ‌له‌ پێش چاودا وون ده‌بن و له‌دووره‌وه‌ وه‌كو خاڵێكى رِه‌ش دێنه‌ پێش چاو.
خه‌ڵكانێكى خه‌شیم ده‌ڵێن : ( ئه‌وانه‌ چه‌ند بچووك و بێ توانانه‌ ) به‌ڵام نازانن ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر لوتكه‌كان دێوى زه‌به‌لاحن . . . ، گه‌شتیارانى چیا هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌رِۆن رێگا درێژو پرِ له‌نشوستى و به‌رزاییه ‌، له‌هه‌ر هه‌نگاوێك دیوارو له‌مپه‌رێك وله‌هه‌ر گۆشه‌یه‌ك خه‌ته‌رێك له‌كه‌میندایه ‌، هه‌ر چه‌نده‌ به‌ره‌و به‌رزایى ده‌رِۆن سه‌رما زۆرتر ده‌بێ ، پێویسته‌ شوێن پێیه‌كان به‌هێزبن ، به‌فره‌كان بشكێنن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ برِۆن ، و دڵرِه‌شیه‌كان له‌ژێر پێ بنێن و به‌بانگ وهاوار له‌گه‌رده‌لوله‌كانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌ربازبن .
بێ ترس و دوودڵى به‌ره‌و لوتكه‌ ده‌رِۆن ، هه‌وا شایانى نه‌فه‌س كێشان نییه ‌، شاخه‌كانى ترسناك له‌ده‌وروبه‌ریان ده‌میان كردۆته‌وه‌ ، هه‌ندێك له‌وانه‌ سه‌روسه‌ر ده‌كه‌ونه‌ قولایى دۆڵه‌كان ، هه‌ندێك له‌نیوه‌ى رِێگا ده‌گه‌رِێنه‌وه ‌، ماندو بوون و بێ ئومێدى سێبه‌رى درێژى خۆى ده‌خاته‌ سه‌ر رێرِه‌وان ، كه‌سانێكى دیكه‌ كه‌ دلێرو بێ ترسترن به‌رده‌وامى به‌سه‌ركه‌وتنى خۆیان ده‌ده‌ن ، چاره‌نووسازان به‌خۆرِاگرى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌رِۆن چیا له‌ژێر قاچیان ده‌له‌رزێ ، تا به‌رده‌ زه‌به‌لاحه‌كان فرِێى نێو دۆڵه‌كان بده‌ن .
بازه‌كان سه‌یریان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هێرِشیان به‌رنه‌سه‌رو به‌چه‌نگاڵ و ده‌نووك له‌جه‌سته‌و رِوخساریان بده‌ن .
برۆسك ده‌یه‌وێ گڕِیان تێ به‌رداو بیانكاته‌ خۆڵه‌مێش ، هه‌وا به‌توڕِه‌یى هاوار ده‌كات و شه‌لاق له‌سه‌رو چاویان ده‌دات . . . به‌ڵام ئه‌وانه‌ بچووكترین بایه‌خ به‌و هه‌موو له‌مپه‌رانه‌ ناده‌ن ئه‌وانه‌ به‌بڕوا به‌خۆبوون و خۆرِاگرى به‌رده‌وامى به‌رِێگاى خۆیان ده‌ده‌ن ، له‌چیا سه‌ركه‌شه‌كان سه‌رده‌كه‌ون ، ئه‌ى هومیر ، ( ئه‌وكه‌سه‌ى به‌ته‌واوى ئه‌و دژوارییانه‌ ده‌ستى به‌لوتكه‌ ده‌گات له‌گه‌ڵ تۆدا یه‌كسانه ‌! )
وئێستا ئه‌و ناوانه‌ى هێنامان و له‌مه‌ودوا ناو ده‌به‌ین بیڵێنه‌وه ‌، ئه‌گه‌ر ویستتان له‌نێوانیان یه‌كێك هه‌ڵبژێرن كه‌ له‌وانى دیكه‌ به‌رزتربێ كارێكى بێ سووده ‌، هیچ ته‌رازوویه‌ك ناتوانێ ( رامبراند ) له‌لایه‌كى خوارتر له ‌(میكل ئانژ) دانێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌باره‌ى شاعیران ونووسه‌ران ، دادوه‌رى بكه‌ین و یه‌ك له‌دواى یه‌ك تاقی بكه‌ینه‌وه‌و پرسیار بكه‌ین كامه‌یان له‌ هه‌موویان به‌رزترو گه‌وره‌ترن؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ( هه‌موو گه‌وره‌و یه‌كسانن ) .

- ویلیام شكسپیر به‌روایه‌تى هۆگۆ


سه‌رچاوه‌ / گۆڤاری خازر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-29 14:35:43

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ركه وتوبيت
هاورى به ريزو خؤشه ويست
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه ى
هاو رى كيان كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز كيانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-29 14:49:43

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

dast xosh azizm

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-29 15:51:54

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

Hawre gean dastakant xoshbe w har sarkawtw be bawanm harbzhy
hawret
tolas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-31 12:34:53

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م هاوڕێی به‌ڕێزو ئازیزن زیندووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-31 12:40:14

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

dastt xoshbet sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-03 12:28:07

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: ... هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌

زۆر سوپاست ئه‌كه‌م شاجوان ئێوه‌ش زیندو و سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net