.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









به‌راوردێك له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانى گه‌وره‌دا
نووسینى: ڤیگتۆر هۆگو
و. له‌فارسییه‌وه:- دیاكۆ
له‌هه‌رێمى هونه‌رمه‌نداندا هونه‌رى به‌رزو گه‌وره یه‌كسانن، هه‌ركارێكى گه‌وره له‌گه‌ڵ كارێكى گه‌وره‌ى دیكه به‌رامبه‌ره، هه‌روه‌كو كاتى پله‌ى گه‌رمى ئاوبگاته سه‌د بهرزترنابێ ، له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا مرۆڤایه‌تى بهبهرزاییهك ده‌گات كه‌زیاتر ده‌لیڤه‌ى بۆ نامێنێ .
ئه‌شیل، هۆمیر، ئه‌یوب، سن پل، ژوونال، دانتی، میكل ئانژ، رابله، سراڤانتس، شكسپیر، رامبراند، بتهوڤن و. . . . هتد نیشانیان دا كهبهگهرمى پله‌ى سه‌دى هوشیارى گه‌یشتوونه .
هزرى مرۆڤایه‌تى لوتكهیهكى هه‌یه، داخوازیى ئاسۆ له‌و لوتكهیهدایه روانگه‌ى خوالهو لوتكه‌یه دێته خوارێ ومرۆڤـ بۆ گه‌یشتن به‌و لوتكه‌یه لهتێكۆشاندایه .
له‌هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا، سێ یاچوار مرۆڤى گه‌وره به‌و لوتكه‌یه ده‌گه‌ن خه‌ڵكانى دیكه له‌خواره‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ن و به‌دوایاندا دهرِۆن ، ئه‌و گه‌وره پیاوانه له‌شاخه به‌رزه‌كاندا سه‌ر ده‌كه‌ون و له‌نێو هه‌وردا له‌پێش چاو وون ده‌بن ، دواى ماوه‌یه‌ك له‌پێش چاوقیت ده‌بنه‌وه هه‌مووان لهكهمینى ئه‌وانه‌دا خۆیان مه‌لاس داوه‌و سه‌یرى كاره‌كانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه له‌شوێنى خه‌ته‌ردا ده‌رباز ده‌بن ، ئه‌گه‌ر له‌دانانى هه‌نگاوێك ههلهبكهن وپێیان بخلیسكێ و بكه‌ون بینه‌ران خۆشحاڵ ده‌بن و تورِه نابن !
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ى له‌دواى رووداوى نوێ و به‌سامن پێرِهوى له‌و گه‌وره‌پیاوانه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام پێشڕِهوانى دیكه له پێش چاودا وون ده‌بن و له‌دووره‌وه وه‌كو خاڵێكى رِهش دێنه پێش چاو.
خه‌ڵكانێكى خه‌شیم ده‌ڵێن : ( ئه‌وانه چه‌ند بچووك و بێ توانانه ) به‌ڵام نازانن ئه‌وانه له‌سه‌ر لوتكه‌كان دێوى زه‌به‌لاحن . . . ، گه‌شتیارانى چیا هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه دهرِۆن رێگا درێژ‌و پرِ لهنشوستى و به‌رزاییه ، له‌هه‌ر هه‌نگاوێك دیوار‌و له‌مپه‌رێك وله‌هه‌ر گۆشه‌یه‌ك خه‌ته‌رێك لهكهمیندایه ، هه‌ر چه‌نده به‌ره‌و به‌رزایى دهرِۆن سه‌رما زۆرتر ده‌بێ ، پێویسته شوێن پێیه‌كان به‌هێزبن ، به‌فره‌كان بشكێنن و به‌ره‌و پێشه‌وه برِۆن ، و دڵرِهشیهكان له‌ژێر پێ بنێن و به‌بانگ وهاوار لهگهردهلولهكانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌ربازبن .
بێ ترس و دوودڵى به‌ره‌و لوتكه دهرِۆن ، هه‌وا شایانى نه‌فه‌س كێشان نییه ، شاخه‌كانى ترسناك له‌ده‌وروبه‌ریان ده‌میان كردۆته‌وه ، هه‌ندێك له‌وانه سهروسهر ده‌كه‌ونه قولایى دۆڵه‌كان ، هه‌ندێك له‌نیوه‌ى رِێگا دهگهرِێنهوه ، ماندو بوون و بێ ئومێدى سێبه‌رى درێژى خۆى ده‌خاته سه‌ر رێرِهوان ، كه‌سانێكى دیكه كه دلێرو بێ ترسترن به‌رده‌وامى به‌سه‌ركه‌وتنى خۆیان ده‌ده‌ن ، چارهنووسازان بهخۆرِاگرى به‌ره‌و پێشه‌وه دهرِۆن چیا له‌ژێر قاچیان ده‌له‌رزێ ، تا به‌رده زه‌به‌لاحه‌كان فرِێى نێو دۆڵه‌كان بده‌ن .
بازه‌كان سه‌یریان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ هێرِشیان به‌رنه‌سه‌رو بهچهنگاڵ و ده‌نووك له‌جه‌سته‌و رِوخساریان بده‌ن .
برۆسك ده‌یه‌وێ گڕِیان تێ به‌رداو بیانكاته خۆڵه‌مێش ، هه‌وا بهتوڕِهیى هاوار ده‌كات و شه‌لاق له‌سه‌رو چاویان ده‌دات . . . به‌ڵام ئه‌وانه بچووكترین بایه‌خ به‌و هه‌موو له‌مپه‌رانه ناده‌ن ئه‌وانه به‌بڕوا به‌خۆبوون و خۆرِاگرى به‌رده‌وامى بهرِێگاى خۆیان ده‌ده‌ن ، له‌چیا سه‌ركه‌شه‌كان سه‌رده‌كه‌ون ، ئه‌ى هومیر ، ( ئه‌وكه‌سه‌ى به‌ته‌واوى ئه‌و دژوارییانه ده‌ستى به‌لوتكه ده‌گات له‌گه‌ڵ تۆدا یه‌كسانه ! )
و‌ئێستا ئه‌و ناوانه‌ى هێنامان و له‌مه‌ودوا ناو ده‌به‌ین بیڵێنه‌وه ، ئه‌گه‌ر ویستتان له‌نێوانیان یه‌كێك هه‌ڵبژێرن كه له‌وانى دیكه به‌رزتربێ كارێكى بێ سووده ، هیچ ته‌رازوویه‌ك ناتوانێ ( رامبراند ) له‌لایه‌كى خوارتر له (میكل ئانژ) دا‌نێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌باره‌ى شاعیران ونووسه‌ران ، دادوه‌رى بكه‌ین و یه‌ك له‌دواى یه‌ك تاقی بكه‌ینه‌وه‌و پرسیار بكه‌ین كامه‌یان له هه‌موویان به‌رزترو گه‌وره‌ترن؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ( هه‌موو گه‌وره‌و یه‌كسانن ) .
- ویلیا‌م شكسپیر بهروایهتى هۆگۆ
سه‌رچاوه / گۆڤاری خازر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ركه وتوبيت
هاورى به ريزو خؤشه ويست
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه ى
هاو رى كيان كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh azizm

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Hawre gean dastakant xoshbe w har sarkawtw be bawanm harbzhy
hawret
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م هاوڕێی به‌ڕێزو ئازیزن زیندووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاست ئه‌كه‌م شاجوان ئێوه‌ش زیندو و سه‌ركه‌وتووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه