❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رووباری نیلی داگیر كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-18 11:04:30

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

رووباری نیلی داگیر كرد

كوله‌ی ده‌ریای ئه‌مه‌ریكی رووباری نیلی داگیر كرد
PNA - رووباری "نیل"ـی میسر رووبه‌رووی هێرشی گیانداری "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆته‌وه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌دواوه‌یه‌.

سایتی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن" بلاویكرده‌وه‌، رووباری "نیل"ـی میسر رووبه‌رووی هێرشی گیانداری "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆته‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌و رووباره‌دا نه‌بووه‌ و گه‌رمبوونی رووباره‌كه‌ و نه‌بوونی راوكه‌ره‌ سروشتییه‌كانی وایكردووه‌ كه‌ ژماره‌یان زیاد بكات.     

له‌مباره‌یه‌وه‌،  ژماره‌یه‌ك له‌ زانایانی زینده‌وه‌رزانی له‌ زانكۆكانی میسر سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌كانی سوود وه‌گرتنن له‌م گیانداره‌ و دره‌یشكه‌وتووه‌ كه‌ "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی دوژمنێكی كوشنده‌ی گیاندارۆچكه‌كانی به‌لهارزیای زیان به‌خشه‌ له‌ هه‌ناوی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندیشه‌ به‌ پرۆتین و یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراكیش ده‌دات.   

زانایان پێیان وایه‌ كه‌ "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی له‌ رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌ ناوچه‌ی "ده‌لتا"ـوه‌ هاتۆته‌ ناو رووباری "نیل"ـه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی رووباره‌كه‌ی تا سنووری "سوودان"ـی گرتۆته‌وه‌.   

له‌ زیانه‌كانی "كوله‌ی ده‌ریا"ـش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ توانای هه‌ڵكۆڵینی ناو رووباره‌كانی به‌ قوڵایی سێ پێ هه‌یه‌ و سیستمی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان تێك ده‌دات و زیانێكی زۆریش به‌ كشتوكاڵ ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net