.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كوله‌ی ده‌ریای ئه‌مه‌ریكی رووباری نیلی داگیر كرد
PNA - رووباری "نیل"ـی میسر رووبه‌رووی هێرشی گیانداری "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌دواوه‌یه.
سایتی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن" بلاویكرده‌وه، رووباری "نیل"ـی میسر رووبه‌رووی هێرشی گیانداری "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆته‌وه، كه پێشتر له‌و رووباره‌دا نه‌بووه و گه‌رمبوونی رووباره‌كه و نه‌بوونی راوكه‌ره سروشتییه‌كانی وایكردووه كه ژماره‌یان زیاد بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، ژماره‌یه‌ك له زانایانی زینده‌وه‌رزانی له زانكۆكانی میسر سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌كانی سوود وهگرتنن له‌م گیانداره و درهیشكهوتووه كه "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی دوژمنێكی كوشنده‌ی گیاندارۆچكهكانی بهلهارزیای زیان به‌خشه له هه‌ناوی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به پرۆتین و یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراكیش ده‌دات.
زانایان پێیان وایه كه "كوله‌ی ده‌ریا"ـی ئه‌مه‌ریكی له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له ناوچه‌ی "ده‌لتا"ـوه هاتۆته ناو رووباری "نیل"ـه‌وه و به ته‌واوی رووباره‌كه‌ی تا سنووری "سوودان"ـی گرتۆته‌وه.
له زیانه‌كانی "كوله‌ی ده‌ریا"ـش ئه‌وه‌یه، كه توانای هه‌ڵكۆڵینی ناو رووباره‌كانی به قوڵایی سێ پێ هه‌یه و سیستمی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان تێك ده‌دات و زیانێكی زۆریش به كشتوكاڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه