.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












"پارشێو له‌جیاتی كاره‌با، چرامان داگیرساند"
مام ساڵحی شهستو پێنج ساڵ له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی سلێمانی سه‌رقاڵی نوێژكردن بوو. ئه‌و، زۆر تووڕه بوو له‌نه‌بوونی كاره‌باو بێبه‌ڵێنی بهرپرسهكانو ده‌یوت «توخوا مه‌عقوله بۆ پارشێویش كاره‌بات پێنه‌ده‌ن؟».
ئه‌م پیاوه كه مووی سپی كه‌وتۆته نێو قژو ریشییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌و ده‌مه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه، ئه‌وان به‌باشی كاره‌بایان نه‌بووه «ئه‌گه‌ر مۆلیده‌ی ئه‌هلی نه‌بێت ماڵمان وێرانه، ئه‌وه‌ش زۆر باش نییه، ده‌بوایه حكومه‌ت هه‌ر له‌به‌ر پیرۆزی مانگی ره‌مه‌زان كاره‌بای بۆ خه‌ڵك دابین بكردایه».
كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه بۆته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی كوردستان‌و رۆژبه‌ڕۆژیش خراپتر ده‌بێت. هاوڵاتیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جگه له‌وه‌ی وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كاره‌با كه‌مبووه، به‌ڵام پێشبینیان كردووه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام خراپتر بووه‌و ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه لهپارشێوانیشدا كاره‌با نییه.
«لهپارشێوێكدا چرامان داگیرساند له‌جیاتی كاره‌با». ئه‌مه قسه‌ی مریه‌م عه‌بدوڵایه كه ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی شاری سلێمانییه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی گه‌نجییه‌وه هیچ رۆژێكی مانگی ره‌مه‌زانی نه‌خواردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوی بێزاریكردووه نه‌بوونی كاره‌بایه. ئه‌و پێیوایه حكومه‌ت له‌وه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه كه هه‌وڵ نادات له‌مانگی ره‌مه‌زانه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌میش بێت كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین بكات «ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، چونكه كه‌وتۆته ناوه‌ڕاستی هاوینو خه‌ڵك زۆر پێویستی پێیه‌تی، به‌ڕاستی مایه‌ی شوره‌ییه دوای حه‌ڤده ساڵ ئازادی، كاره‌بای رهئیسیو مۆلیده‌مان به‌و شێوه‌یه خراپه، ته‌نانه‌ت بۆ پارشێوێك چرامان داگیرساند».
گله‌یی دانیشتوانی سلێمانی له‌نه‌بوونی كاره‌با له‌مانگی ره‌مه‌زاندا، هه‌مان گرفتی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێره، ئه‌وه‌تا روناك كه‌ریم كه ژنێكی سی‌و پێنج ساڵه‌و خاوه‌نی چوار منداڵه، ئه‌وان له‌گه‌ڕه‌كی مه‌نتكاوه‌ی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن، گله‌یی له‌و بڕه كاره‌بایه ده‌كرد كه حكومه‌ت ده‌یدا بههاوڵاتیانو وتی «له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێردا، ته‌نها سێ كاتژمێر كاره‌بای میری دێته‌وه، كێ له‌و گه‌رمایه‌ی ئێستادا ده‌توانێ شه‌و هه‌تا به‌یانی بێكاره‌با له‌خانوویه‌كی سه‌د مه‌تریدا بخه‌وێت، بێزار بووم به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌باوه، چونكه نازانم چۆن منداڵه‌كانم بپارێزم له نهخۆشیخ گه‌رما!».
روناك وتیشی «حكومه‌ت بۆ به‌رزراگرتنی مانگی ره‌مه‌زان بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ هاوڵاتیانی ده‌نێرێت، به‌ڵام با له‌بری ئه‌وه، زیاتر رێزی ئه‌و مانگه و هاوڵاتیان بگرێت‌و كاره‌بایان بۆ دابین بكات».
به‌هه‌مان شێوه‌ی قسه‌ی ئه‌و ژنه، قوتابییه‌كی دوانزه ساڵی وه‌ك ئه‌یوب نزار، كه ئێستا له‌قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییه بێزاری خۆی له‌نه‌بوونی كاره‌باو پله‌ی به‌رزی گه‌رما ده‌ڕبری و وتی «به‌ڕاستی نه‌بوونی كاره‌با زۆر بێزاری كردووم، چونكه پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رزه و حكومه‌تی ئێمه‌ش گوێی پێنادات، پێم سه‌یره خه‌ڵك ته‌حه‌مولی ئه‌و بارودۆخه ناخۆشه ده‌كات».
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر، ئه‌ندازیار حسێن حه‌مه‌د له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای غازی هه‌ولێر له ماوه‌ی 24 كاتژمێر 800 هه‌زار لیتر گازی ده‌وێت.
ناوبراو وتی «پێشتر ئه‌و كاره‌بایه‌ی بۆمان ده‌هات وه‌زعمان باشتر بوو، چونكه دوو رۆژ پێش ره‌مه‌زان، دوو یه‌كه له‌وێستگه‌ی كاره‌بای غازی هه‌ولێر كاری ده‌كرد كه نزیكه‌ی 180 مێگاواتی ده‌دا، له تۆڕی گشتی به شاری هه‌ولێرو سلێمانی نزیكه‌ی 200 مێگاواتمان وه‌رده‌گرت، له‌دوكان و ده‌ربه‌ندیخان نزیكه‌ی 70 مێگاواتمان وه‌رده‌گرت به‌هه‌ردوو وێستگه‌كه».
حسێن حه‌مه‌د روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و وتیشی «هۆكاری یه‌كه‌م، وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای غازی هه‌ولێر ته‌نها یه‌ك یه‌كه‌ی ئیش ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كێشه‌ی كه‌می گاز، چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌و ده‌بێت گاز بۆ وێستگه‌كه دابین بكه‌ن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و بڕه گازه زۆره نه‌یانتوانیوه دابین بكه‌ن. هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه له‌تۆڕی گشتیه‌وه نزیكه‌ی 200 مێگاوات ده‌درا به شاری هه‌ولێرو سلێمانی، به‌ڵام ئێستا كه‌مبۆته‌وه بۆ 170_180 میگاوات. سێیه‌م هۆكاریش دابه‌زینی ئاستی ئاوه له هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وشكهساڵییهوهیهو توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان كه‌م بۆته‌وه».
ئاوێنه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌به‌رپرسانی كاره‌بای سلێمانی، به‌ڵام هیچیان وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
awene

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خؤش بيت
بةخوا راستة كوا كارة با ماوة
له‌سه‌ر هێڵ نییه






qwr basarman kwa karaba
dastakant xoshbe bawanm bahewae
bardawamew sarkawtnt
katt gwll
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ئةرى توخوا برسياريكم هةية بيزةحمةت
بؤ ئةوكةسانةى كة مؤواليديان خوار سالى 1992
ئيوة ئةكةر بيرتان بيت بيش رابةرين كارةبا فووووول بوو يان مؤليدةى ئةهلى هةبوو
بيزةحمةت وةلامم بدةنةوة جونكة خؤم مواليدم ...... ة
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ ئێوه هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌ڕێزانم.
kaka Alexander gyan baxwa mnish intaji aw zamana nim hhhhhhhh bas ba shtek blem awsa agar fulish bwbet awa wak esta tazaxwm w halasawi nabowa la zhmaray garak w kargaw ajhizaw shty wada bas esta mashalla zor gawra bowa garakakan zor tr bwn xalkakan bas etr pewista lagal amanada dawlatish bir bkatawa la planek boi bas awana basi karaba kra xalk taqaty chw la bas krdni
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش هاورێم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌بێ ئێمه‌ی کورد خه‌ون به کاره‌باوه ببینی

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نییه






rast akait kaka kardo swpas bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه