❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-13 09:16:01

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

"‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

"‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با، چرامان داگیرساند"


مام ساڵحی‌ شه‌ست‌و پێنج ساڵ‌ له‌یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی‌ سلێمانی‌ سه‌رقاڵی‌ نوێژكردن بوو. ئه‌و، زۆر تووڕه‌ بوو له‌نه‌بوونی‌ كاره‌با‌و بێبه‌ڵێنی‌ به‌رپرسه‌كان‌و ده‌یوت «توخوا مه‌عقوله‌ بۆ پارشێویش كاره‌بات پێنه‌ده‌ن؟».
ئه‌م پیاوه‌ كه‌ مووی‌ سپی‌ كه‌وتۆته‌ نێو قژ‌و ریشییه‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ له‌و ده‌مه‌وه‌ی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌، ئه‌وان به‌باشی‌ كاره‌بایان نه‌بووه‌ «ئه‌گه‌ر مۆلیده‌ی‌ ئه‌هلی‌ نه‌بێت ماڵمان وێرانه‌، ئه‌وه‌ش زۆر باش نییه‌، ده‌بوایه‌ حكومه‌ت هه‌ر له‌به‌ر پیرۆزی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان كاره‌بای‌ بۆ خه‌ڵك دابین بكردایه‌».
كێشه‌ی‌ نه‌بوونی‌ كاره‌با له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ بۆته‌ كێشه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و رۆژبه‌ڕۆژیش خراپتر ده‌بێت. هاوڵاتیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ هاوینی‌ ئه‌مساڵ‌ كاره‌با كه‌مبووه‌، به‌ڵام پێشبینیان كردووه‌ له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌میش بێت گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام خراپتر بووه‌‌و ته‌نانه‌ت جاری‌ وا هه‌یه‌ له‌پارشێوانیشدا كاره‌با نییه‌.
«له‌پارشێوێكدا چرامان داگیرساند له‌جیاتی‌ كاره‌با». ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ مریه‌م عه‌بدوڵایه‌ كه‌ ئافره‌تێكی‌ به‌ته‌مه‌نی‌ شاری‌ سلێمانییه‌‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی‌ گه‌نجییه‌وه‌ هیچ رۆژێكی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ نه‌خواردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌ به‌ته‌واوی‌ بێزاریكردووه‌ نه‌بوونی‌ كاره‌بایه‌. ئه‌و پێیوایه‌ حكومه‌ت له‌وه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه‌ كه‌ هه‌وڵ‌ نادات له‌مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر بڕێكی‌ كه‌میش بێت كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین بكات «ره‌مه‌زانی‌ ئه‌مساڵ‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ساڵانی‌ رابردوو، چونكه‌ كه‌وتۆته‌ ناوه‌ڕاستی‌ هاوین‌و خه‌ڵك زۆر پێویستی‌ پێیه‌تی‌، به‌ڕاستی‌ مایه‌ی‌ شوره‌ییه‌ دوای‌ حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ئازادی‌، كاره‌بای‌ ره‌ئیسی‌‌و مۆلیده‌مان به‌و شێوه‌یه‌ خراپه‌، ته‌نانه‌ت بۆ پارشێوێك چرامان داگیرساند».
گله‌یی‌ دانیشتوانی‌ سلێمانی‌ له‌نه‌بوونی‌ كاره‌با له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا، هه‌مان گرفتی‌ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌، ئه‌وه‌تا روناك كه‌ریم كه‌ ژنێكی‌ سی‌‌و پێنج ساڵه‌‌و خاوه‌نی‌ چوار منداڵه‌، ئه‌وان له‌گه‌ڕه‌كی‌ مه‌نتكاوه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر نیشته‌جێن، گله‌یی‌ له‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ ده‌كرد كه‌ حكومه‌ت ده‌یدا به‌هاوڵاتیان‌و وتی‌ «له‌ماوه‌ی‌ بیست و چوار كاتژمێردا، ته‌نها سێ‌ كاتژمێر كاره‌بای‌ میری‌ دێته‌وه‌، كێ‌ له‌و گه‌رمایه‌ی‌ ئێستادا ده‌توانێ‌ شه‌و هه‌تا به‌یانی‌ بێكاره‌با له‌خانوویه‌كی‌ سه‌د مه‌تریدا بخه‌وێت، بێزار بووم به‌ده‌ست نه‌بوونی‌ كاره‌باوه‌، چونكه‌ نازانم چۆن منداڵه‌كانم بپارێزم له‌ نه‌خۆشی‌خ گه‌رما!».
روناك وتیشی‌ «حكومه‌ت بۆ به‌رزراگرتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان بروسكه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ ده‌نێرێت، به‌ڵام با له‌بری‌ ئه‌وه‌، زیاتر رێزی‌ ئه‌و مانگه‌ و هاوڵاتیان بگرێت‌و كاره‌بایان بۆ دابین بكات».
به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ قسه‌ی‌ ئه‌و ژنه‌، قوتابییه‌كی‌ دوانزه‌ ساڵی‌ وه‌ك ئه‌یوب نزار، كه‌ ئێستا له‌قۆناغی‌ شه‌شه‌می‌ سه‌ره‌تاییه‌ بێزاری‌ خۆی‌ له‌نه‌بوونی‌ كاره‌با‌و پله‌ی‌ به‌رزی‌ گه‌رما ده‌ڕبری‌ و وتی‌ «به‌ڕاستی‌ نه‌بوونی‌ كاره‌با زۆر بێزاری‌ كردووم، چونكه‌ پله‌ی‌ گه‌رما زۆر به‌رزه‌ و حكومه‌تی‌ ئێمه‌ش گوێی‌ پێنادات، پێم سه‌یره‌ خه‌ڵك ته‌حه‌مولی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ ناخۆشه‌ ده‌كات».
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ هه‌ولێر، ئه‌ندازیار حسێن حه‌مه‌د له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌ رایگه‌یاند كه‌ وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ غازی‌ هه‌ولێر له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێر 800 هه‌زار لیتر گازی‌ ده‌وێت.
ناوبراو وتی‌ «پێشتر ئه‌و كاره‌بایه‌ی‌ بۆمان ده‌هات وه‌زعمان باشتر بوو، چونكه‌ دوو رۆژ پێش ره‌مه‌زان، دوو یه‌كه‌ له‌وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ غازی‌ هه‌ولێر كاری‌ ده‌كرد كه‌ نزیكه‌ی‌ 180 مێگاواتی‌ ده‌دا، له‌ تۆڕی‌ گشتی‌ به‌ شاری‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ نزیكه‌ی‌ 200 مێگاواتمان وه‌رده‌گرت، له‌دوكان و ده‌ربه‌ندیخان نزیكه‌ی‌ 70 مێگاواتمان وه‌رده‌گرت به‌هه‌ردوو وێستگه‌كه‌».
حسێن حه‌مه‌د روونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ دا‌و وتیشی‌ «هۆكاری‌ یه‌كه‌م، وێستگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ غازی‌ هه‌ولێر ته‌نها یه‌ك یه‌كه‌ی‌ ئیش ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر كێشه‌ی‌ كه‌می‌ گاز، چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كاره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌‌و ده‌بێت گاز بۆ وێستگه‌كه‌ دابین بكه‌ن، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێمه‌وه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی‌ ئه‌و بڕه‌ گازه‌ زۆره‌ نه‌یانتوانیوه‌ دابین بكه‌ن. هۆكاری‌ دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ له‌تۆڕی‌ گشتیه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 200 مێگاوات ده‌درا به‌ شاری‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌، به‌ڵام ئێستا كه‌مبۆته‌وه‌ بۆ 170_180 میگاوات. سێیه‌م هۆكاریش دابه‌زینی‌ ئاستی‌ ئاوه‌ له‌ هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ی‌ دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌یه‌‌و توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بایان كه‌م بۆته‌وه‌».
ئاوێنه‌ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌به‌رپرسانی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌، به‌ڵام هیچیان وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌.
awene

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-13 11:13:02

هاوسؤز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-11-08
په‌یامه‌كان: 258

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

دةست خؤش بيت
بةخوا راستة كوا كارة با ماوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-13 16:59:38

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت به‌راستی کاره‌باسه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-13 19:59:35

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

qwr basarman kwa karaba
dastakant xoshbe bawanm bahewae
bardawamew sarkawtnt
katt gwll
tolas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-13 20:12:09

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

ئةرى توخوا برسياريكم هةية بيزةحمةت


بؤ ئةوكةسانةى كة مؤواليديان خوار سالى 1992

ئيوة ئةكةر بيرتان بيت بيش رابةرين كارةبا فووووول بوو يان مؤليدةى ئةهلى هةبوو

بيزةحمةت وةلامم بدةنةوة جونكة خؤم مواليدم ...... ة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-14 08:30:07

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

سوپاس بۆ ئێوه‌ هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌ڕێزانم.

kaka Alexander gyan baxwa mnish intaji aw zamana nim hhhhhhhh bas ba shtek blem awsa agar fulish bwbet awa wak esta tazaxwm w halasawi nabowa la zhmaray garak w kargaw ajhizaw shty wada bas esta mashalla zor gawra bowa garakakan zor tr bwn xalkakan bas etr pewista lagal amanada dawlatish bir bkatawa la planek boi bas awana basi karaba kra xalk taqaty chw la bas krdni

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-09-21 18:05:46

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

ده‌ستت خۆش هاورێم

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/376a0bd35a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-09-22 15:51:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

دەست خۆش ‌هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-09-22 17:44:22

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-09-22 19:20:48

Husain.Milano
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-04
په‌یامه‌كان: 649
ویبگه‌

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

ده‌بێ ئێمه‌ی کورد خه‌ون به‌ کاره‌باوه‌ ببینی

Kurdzhin

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-09-24 07:11:08

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: "‌پارشێو له‌جیاتی‌ كاره‌با،

rast akait kaka kardo swpas bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net