.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










خواردنى سووركراوه مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى ریخوله زیاد ده‌كات
كۆمه‌ڵێك توێژه‌رى به‌ریتانى ئاشكرایانكرد كه رۆژانه به‌كارهێنانى خواردنى سووركراوه ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى توشبوون به شێرپه‌نجه‌ى ریخوله. توێژه‌رانى بنكه‌ى شێرپه‌نجه‌ى جیهان (WCRF) ده‌ڵێن رۆژانه خواردنى 150 گرام گوشتى سووركراوه به ریژه‌ى 63% ئه‌گه‌رى توشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى ریخوله زیاد ده‌كات.لێكۆلێنه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه گۆشتى سووركراوه له‌به‌ر زۆرى كالۆرییهكهى (Calorie) ده‌بێته هۆى قه‌ڵه‌وى كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندى راسته‌خۆى هه‌یه بهتوشبوونى جه‌سته به زوربهى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى.پروفێسور مارتین وایزمه‌ن (Martin Wiseman) له بنكه‌ى WCRF ده‌ڵێت بۆ زوربهى خه‌لك به‌كارهێنانى خواردنى سووركراوه وه‌ك سوسیس و بیكن له‌وانه‌یه خواردنێكى باش بێت بۆ ده‌ستپێكى كارى رۆژانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م خواردنه به به‌رده‌وامى به‌كاربهێنرێت ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشى شیرپه‌نجه كه ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه له ناو به‌ریتانیادا زۆر باوه. ناوبراو هه‌روه‌ها گوتى پێویسته ئامۆژگارى خه‌لك بكریت كه ئه‌و خواردنانه‌ى كاڵورى زۆرى تیدایه كه‌متر به‌كار بهێنن چونكه به‌ڵگه‌ى زۆر له به‌رده‌ست دایه كه پێشان ده‌ده‌ن كالورى ده‌بیته هۆى قه‌له‌و بوونى جه‌سته كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به 6 جوره شیرپه‌نجه هه‌یه.دكتور سارا هیوم (Sarah Hiom) له بنكه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ له مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشى شیرپه‌نجه‌ى ریخوله دوربكه‌وێته‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى گوشتى سووركراوه باشترین رێگایه.
سه‌رچاوه: bbc
لةسةباح مةجيدةوة وةركيراوة


له‌سه‌ر هێڵ نییه