❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خواردنى سورةكراو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-14 11:08:05

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

خواردنى سورةكراو

خواردنى سووركراوه‌ مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى ریخوله‌ زیاد ده‌كات

كۆمه‌ڵێك توێژه‌رى به‌ریتانى ئاشكرایانكرد كه‌ رۆژانه‌ به‌كارهێنانى خواردنى سووركراوه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى ریخوله‌. توێژه‌رانى بنكه‌ى شێرپه‌نجه‌ى جیهان (WCRF) ده‌ڵێن رۆژانه‌ خواردنى 150 گرام گوشتى سووركراوه‌ به‌ ریژه‌ى 63% ئه‌گه‌رى توشبوون به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى ریخوله‌ زیاد ده‌كات.لێكۆلێنه‌وه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ گۆشتى سووركراوه‌ له‌به‌ر زۆرى كالۆرییه‌كه‌ى (Calorie) ده‌بێته‌ هۆى قه‌ڵه‌وى كه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندى راسته‌خۆى هه‌یه‌ به‌توشبوونى جه‌سته‌ به‌ زوربه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى.پروفێسور مارتین وایزمه‌ن (Martin Wiseman) له‌ بنكه‌ى WCRF ده‌ڵێت بۆ زوربه‌ى خه‌لك به‌كارهێنانى خواردنى سووركراوه‌ وه‌ك سوسیس و بیكن له‌وانه‌یه‌ خواردنێكى باش بێت بۆ ده‌ستپێكى كارى رۆژانه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م خواردنه‌ به‌ به‌رده‌وامى به‌كاربهێنرێت ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسى توشبوون به‌ نه‌خۆشى شیرپه‌نجه‌ كه‌ ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ناو به‌ریتانیادا زۆر باوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها گوتى پێویسته‌ ئامۆژگارى خه‌لك بكریت كه‌ ئه‌و خواردنانه‌ى كاڵورى زۆرى تیدایه‌ كه‌متر به‌كار بهێنن چونكه‌ به‌ڵگه‌ى زۆر له‌ به‌رده‌ست دایه‌ كه‌ پێشان ده‌ده‌ن كالورى ده‌بیته‌ هۆى قه‌له‌و بوونى جه‌سته‌ كه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به‌ 6 جوره‌ شیرپه‌نجه‌ هه‌یه‌.دكتور سارا هیوم (Sarah Hiom) له‌ بنكه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ له‌ مه‌ترسى توشبوون به‌ نه‌خۆشى شیرپه‌نجه‌ى ریخوله‌ دوربكه‌وێته‌وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى گوشتى سووركراوه‌ باشترین رێگایه‌.

سه‌رچاوه‌: bbc

   
     
لةسةباح مةجيدةوة وةركيراوة

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net