.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






به‌سیمایه‌وه دیاربوو خهمیَكی قوڵ له‌ناخیدایه، چونكه كز‌و مات دیاربوو ته‌مه‌نیشی له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه دوودڵ بوو لهگیَرِانهوهی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو بهگیَرِانهوهی نهیَنییهكانی ئاشكرا بیَت، به‌ڵام پاش دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ناوی ناهیَندریَت ده‌ستیكرد بهگیَرِانهوهو وتی: ئه‌و شیَواوییهی ئیَستا بهرِووخسارمهوه ده‌یبینی له‌ئه‌نجامی رووداویَكهوهیه كه به‌منداڵی بهسهرمهاتووه، هه‌موو كاتیَك ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن پیَمدهڵیَن ئه‌گه‌ر دایك و باوكت كاتی خۆی كه‌مته‌رخه‌م نهبوونایهو چاره‌سه‌ریان بكردیتایه، ئه‌وا رووخسارت بهمشیَوهیهی ئیَستا نه‌ده‌بوو.
دواتر بهئاهیَكهوه وتی: به‌وه‌ش رازی بووم، به‌ڵام باوكم به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو لهخویَندنگه هیَنامیه ده‌ره‌وه‌و بیَبهشی كردم له‌دنیای زانست، هه‌رچه‌نده له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا زۆر زیره‌ك بووم و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوومایه، ده‌گه‌یشتمه پله‌یه‌كی باش و برِوانامهیهكم بهدهستهیَناو قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌وشه‌ی بۆ ده‌كردمه‌وه كه باریَكی ده‌روونی خراپی لادروستكردووم، ئینجا وتی: خۆزگه هه‌موو باوكیَك پیَش پیَكهیَنانی خیَزان پلانیَكی هه‌بووایه بۆ شیَوازی په‌روه‌رده‌كردن و دابینكردنی لایه‌نی ته‌ندروستی منداڵه‌كانی، من پیَموایه هاوشیَوهی باوكی من زۆره كه هیچ كات هه‌ست بهبهرپرسیاریَتی ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ژیان و دوارِۆژی منداڵه‌كانیان، ئیَستا من ئه‌و خهوشهم ده‌موچاوم بۆ ناشاریَتهوهو دهبیَت خۆم راده‌ستی چارهنووسیَكی نادیار بكه‌م، راستییه‌كیش هه‌یه نامهویَت لیَتانی بشارمه‌وه ئه‌وه‌یه گه‌نجانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمه كاتیَك دیَنه سه‌ر ئه‌و برِوایهی هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، جوانی ده‌كه‌نه مه‌رجی سه‌ره‌كی و ئاورِ له‌و كچانه ناده‌نه‌وه كه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه دووچاری كه‌مئه‌ندامبوون هاتوون، یاخود وه‌كو پیَویست جوان نین، ئیتر گویَ به‌به‌هره‌و جهوههرو ناخی ئه‌و كچانه ناده‌ن.
لهدریَژهی قسه‌كانیدا وتی: ستهمیَكی تر كه باوكم له‌گه‌ڵ مندا كردوویه‌تی ئه‌وه‌یه ده‌ستی نا بهرِووی ئه‌و كورِهی كه خوازبیَنی كردم، به‌بیانووه‌ی ئه‌وه‌ی كیَشهی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا هه‌یه، بهمشیَوهیه زنجیره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی باوكم بۆ من دریَژهی كیَشاو ئه‌م هه‌له‌شی لهكیسدام و نهیهیَشت بچمه ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، ره‌نگه ئیَوه پیَمبڵیَن بۆچی ئه‌م كچه وا بهرِاشكاوی باس لهدهردهدڵی خۆی ده‌كات، منیش دهڵیَم ئه‌م راستییانه‌ی من بۆتانی باسده‌كه‌م ره‌نگه چیرۆكی زۆر له‌و كچانه بن كه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی نه‌ریتی پیاوسالاریی و له‌ژیاندا حه‌زو خولیاكانیان زینده‌به‌چاڵ كراون و گهنجیَتیان ژیَرگڵ نراوه، بۆیه به‌باوكم و هه‌موو باوكیَك دهڵیَم تكایه نرخیَك بۆ دوارِۆژی كورِو كچه‌كانتان دابنیَن، چونكه وه‌كو چۆن ئیَوه مافتان به‌سه‌ر ئیَمهوه هه‌یه، ئیَمهش بهههمانشیَوه مافمان به‌سه‌رتانه‌وه هه‌یه‌و بیَباكانه برِیار له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسمان مه‌ده‌ن و له‌وه زیاتر مافه‌كانمان پیَشیَل مه‌كه‌ن.
تیَبینی/ رووداویَكی راسته‌قینه‌یه.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bet babateki baswda
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh azizam hiwadarm bawkan w dajkan dars lam bsarhatana warbgrnu komalgai kurdawarish ba shewajaki bashtr mamala la gal afrat bkat wak mroveki xawan hatsu soz nawak lashajaki mrdu w begjan
له‌سه‌ر هێڵ نییه