❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تاده‌مرم گه‌ردنی باوكم ئازا ناكه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-09 05:23:54

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

تاده‌مرم گه‌ردنی باوكم ئازا ناكه‌م

به‌سیمایه‌وه‌ دیاربوو خه‌میَكی قوڵ له‌ناخیدایه‌، چونكه‌ كزو مات دیاربوو ته‌مه‌نیشی له‌خۆی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه‌ دوودڵ بوو له‌گیَرِانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو به‌گیَرِانه‌وه‌ی نهیَنییه‌كانی ئاشكرا بیَت، به‌ڵام پاش دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ناوی ناهیَندریَت ده‌ستیكرد به‌گیَرِانه‌وه‌و وتی: ئه‌و شیَواوییه‌ی ئیَستا به‌رِووخسارمه‌وه‌ ده‌یبینی له‌ئه‌نجامی رووداویَكه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌منداڵی به‌سه‌رمهاتووه‌، هه‌موو كاتیَك ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن پیَمده‌ڵیَن ئه‌گه‌ر دایك و باوكت كاتی خۆی كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوونایه‌و چاره‌سه‌ریان بكردیتایه‌، ئه‌وا رووخسارت به‌مشیَوه‌یه‌ی ئیَستا نه‌ده‌بوو.
دواتر به‌ئاهیَكه‌وه‌ وتی: به‌وه‌ش رازی بووم، به‌ڵام باوكم به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له‌خویَندنگه‌ هیَنامیه‌ ده‌ره‌وه‌و بیَبه‌شی كردم له‌دنیای زانست، هه‌رچه‌نده‌ له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا زۆر زیره‌ك بووم و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوومایه‌، ده‌گه‌یشتمه‌ پله‌یه‌كی باش و برِوانامه‌یه‌كم به‌ده‌ستهیَناو قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌وشه‌ی بۆ ده‌كردمه‌وه‌ كه‌ باریَكی ده‌روونی خراپی لادروستكردووم، ئینجا وتی: خۆزگه‌ هه‌موو باوكیَك پیَش پیَكهیَنانی خیَزان پلانیَكی هه‌بووایه‌ بۆ شیَوازی په‌روه‌رده‌كردن و دابینكردنی لایه‌نی ته‌ندروستی منداڵه‌كانی، من پیَموایه‌ هاوشیَوه‌ی باوكی من زۆره‌ كه‌ هیچ كات هه‌ست به‌به‌رپرسیاریَتی ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ژیان و دوارِۆژی منداڵه‌كانیان، ئیَستا من ئه‌و خه‌وشه‌م ده‌موچاوم بۆ ناشاریَته‌وه‌و ده‌بیَت خۆم راده‌ستی چاره‌نووسیَكی نادیار بكه‌م، راستییه‌كیش هه‌یه‌ نامه‌ویَت لیَتانی بشارمه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌نجانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمه‌ كاتیَك دیَنه‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ی هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، جوانی ده‌كه‌نه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی و ئاورِ له‌و كچانه‌ ناده‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌ دووچاری كه‌مئه‌ندامبوون هاتوون، یاخود وه‌كو پیَویست جوان نین، ئیتر گویَ به‌به‌هره‌و جه‌وهه‌رو ناخی ئه‌و كچانه‌ ناده‌ن.
له‌دریَژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: سته‌میَكی تر كه‌ باوكم له‌گه‌ڵ مندا كردوویه‌تی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستی نا به‌رِووی ئه‌و كورِه‌ی كه‌ خوازبیَنی كردم، به‌بیانووه‌ی ئه‌وه‌ی كیَشه‌ی له‌گه‌ڵ باوكیدا هه‌یه‌، به‌مشیَوه‌یه‌ زنجیره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی باوكم بۆ من دریَژه‌ی كیَشاو ئه‌م هه‌له‌شی له‌كیسدام و نه‌یهیَشت بچمه‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئیَوه‌ پیَمبڵیَن بۆچی ئه‌م كچه‌ وا به‌رِاشكاوی باس له‌ده‌رده‌دڵی خۆی ده‌كات، منیش ده‌ڵیَم ئه‌م راستییانه‌ی من بۆتانی باسده‌كه‌م ره‌نگه‌ چیرۆكی زۆر له‌و كچانه‌ بن كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی نه‌ریتی پیاوسالاریی و له‌ژیاندا حه‌زو خولیاكانیان زینده‌به‌چاڵ كراون و گه‌نجیَتیان ژیَرگڵ نراوه‌، بۆیه‌ به‌باوكم و هه‌موو باوكیَك ده‌ڵیَم تكایه‌ نرخیَك بۆ دوارِۆژی كورِو كچه‌كانتان دابنیَن، چونكه‌ وه‌كو چۆن ئیَوه‌ مافتان به‌سه‌ر ئیَمه‌وه‌ هه‌یه‌، ئیَمه‌ش به‌هه‌مانشیَوه‌ مافمان به‌سه‌رتانه‌وه‌ هه‌یه‌و بیَباكانه‌ برِیار له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسمان مه‌ده‌ن و له‌وه‌ زیاتر مافه‌كانمان پیَشیَل مه‌كه‌ن.
تیَبینی/ رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-09 14:46:45

Xx-Aland-xX
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-07
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 13

Re: تاده‌مرم گه‌ردنی باوكم ئازا ناكه‌م

ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت

Kurdzhin
لێم ببووره‌ ئازیزه‌که‌م بۆ ماوه‌یه‌ک رێگات پێ ناده‌م بمبینیت
دووێنی دکتۆر پێی ووتم خۆت دوور بگره‌ له‌ شیرینی
ره‌نج سه‌نگاوی
http://kurdzhin.org/uploads/fa1ce8a674.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-09 17:12:53

فرده‌وس
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-09
دواترین سه‌ردان: 2008-10-09
په‌یامه‌كان: 2

Re: تاده‌مرم گه‌ردنی باوكم ئازا ناكه‌م

dast xosh bet babateki baswda

Kurdzhin
سایتی سامی یوسف


ئیمێلی سامی یوسف islam.samiyusuf@yahoo.com
http://i36.tinypic.com/2uj1gzr.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-09 19:45:01

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: تاده‌مرم گه‌ردنی باوكم ئازا ناكه‌م

زۆر سوپاس هاورێیان :

* ئه‌له‌ند گیان

* فرده‌وس گیان

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-29 13:49:10

dajki adam
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-02
دواترین سه‌ردان: 2010-01-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE7

Re: تاده‌مرم گه‌ردنی باوكم ئازا ناكه‌م

dast xosh azizam hiwadarm bawkan w dajkan dars lam bsarhatana warbgrnu komalgai kurdawarish ba shewajaki  bashtr mamala la gal afrat bkat wak mroveki xawan hatsu soz nawak lashajaki mrdu w begjan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net