❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پارانه‌وه‌ی قنوتی ویتر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-15 18:15:09

Husain.Milano
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-04
په‌یامه‌كان: 649
ویبگه‌

پارانه‌وه‌ی قنوتی ویتر

پاڕانه‌وه‌ی قنوتی ويتر


شوێنی ئه‌م دوعايه‌ پێش چه‌مينه‌وه‌ ( رکوع ) ه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی قنوتی کاتی سه‌غڵه‌تی ( النازيلة ) ه‌ وه‌ که‌ له‌دوای چه‌مينه‌وه‌دا ده‌کرێ ، وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای لێبێت  نه‌هاتووه‌ که‌ ده‌ستی به‌رزکردبێته‌وه‌ له‌ قنوتی ويتردا . به‌ڵام له‌ ههاوه‌ڵه‌کانه‌وه‌ ڕه‌زای خوايان لێبێت هاتووه‌ هه‌ردوو شێوازه‌که‌ دروسته‌ ، وه‌ صڵاوات دانيش له‌دوايه‌وه‌ له ‌سه‌له‌فه‌وه‌ وارد بووه‌ . (اللهم اهدني فيمن هديت ، وعافني فيمن عافيت ، وتولني فيمن توليت ، وبارك لي فيما أعطيت ، وقني شر ما قضيت ، فإنك تقضي ولا يقضى عليك ، إنه لا يذل من واليت ،[ ولا يعز من عاديت ] تباركت ربنا وتعاليت ) . واته‌ : خوايه‌ ڕێنمويم بکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که‌ ڕێنمويت کردوون ، وه‌ پارێزراوو له‌ش ساغم بکه‌ له‌گه‌ڵ پارێزراواندا ، وه‌پشتم بگره‌ له‌گه‌ڵ پشتگيری لێ کراواندا ، وه‌ له‌وه‌ی ده‌يبه‌خشيت پێم به‌ره‌که‌تی تێ بخه‌و له‌خراپه‌ی ئه‌وه‌ی بڕیارت له‌سه‌ری داوه‌ بمپارێزه‌ ، به‌ڕاستی تۆ بڕیار ده‌ده‌يت و که‌س بڕیار نادات به‌سه‌رتدا ، وه‌ ئه‌وه‌ی تۆپشتی بگريت هه‌رگيز زه‌بوون نابێ و ئه‌وه‌ی تۆ دوژمنايه‌تی بکه‌ی هه‌رگيز به‌عيزه‌ت و به‌ده‌سته‌ڵات نابێ ، پاکی و بێ گه‌ردی و به‌رزو بڵندی بۆ تۆيه‌ په‌روه‌ردگارمان .
2 ـ ( اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك وأعوذ بمعافاتك من عقوبتك ، وأعوذ بك منك لا أحصي ثناء عليك ، أنت كما أثنيت على نفسك ) . واتي : خوايه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ڕه‌زای تۆ له‌خه‌شم و توره‌يت وه‌ په‌نا ئه‌گرم به‌لێ بوورده‌يت له‌سزادانت و په‌نا ئه‌گرم پێت ، ستايشم بۆت ژماره‌ ناکه‌م ، تۆ به‌و جۆره‌ی که‌خۆت وه‌سف و ستايشی خۆت کردووه‌ .
3 ـ (اللهم إياك نعبد ، ولك نُصلي ونسجد ، وإليك نسعى ونحقدُ ، نرجُو رحمتك ، ونخشى عذابك ، إن عذابك بالكافرين ملحق ، اللهم إنا نستعينك ، ونستغفرك ، ونثني عليك الخير ، ولا نكفرك ، ونؤمن بك ونخضع لك ، ونخلع من يكفرك ) . واته‌ : خوايه‌ تۆ ده‌په‌رستين و بۆ تۆ نوێژده‌که‌ين و کوڕنوش ده‌به‌ين ، وه‌بۆلای تۆ هه‌ڵپه‌ ده‌که‌ين و خێرايی ده‌که‌ين و ئومێدی به‌زه‌يی تۆ ده‌که‌ين و له‌سزاکه‌ت ده‌ترسين ، به‌ڕاستی سزاکه‌ت بێ باواڕان ده‌گرێته‌وه‌ ، خوايه‌ پشت به‌تۆ ده‌به‌ستين و داوای لێ خۆشبوونت لێ ده‌که‌ين و ستايشی چاکی تۆ ده‌که‌ين و بێ باوه‌ڕ نابين پێت و باوه‌ڕت پێ دێنين و مل که‌چين بۆت و دووره‌ په‌رێز ده‌وه‌ستين له‌و که‌سه‌ی که‌ بێ باوه‌ڕه‌ پێت و خۆمانی لێ داده‌ماڵين .

Kurdzhin

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-16 09:12:59

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: پارانه‌وه‌ی قنوتی ویتر

ده‌ستت خۆش بێت  به‌ هیوای به‌رده‌وامیت...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net