.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










پاڕانه‌وه‌ی قنوتی ويتر
شوێنی ئه‌م دوعايه پێش چهمينهوه ( رکوع ) ه به پێچه‌وانه‌ی قنوتی کاتی سه‌غڵه‌تی ( النازيلة ) ه وه که له‌دوای چهمينهوهدا ده‌کرێ ، وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای لێبێت نه‌هاتووه که ده‌ستی به‌رزکردبێته‌وه له قنوتی ويتردا . به‌ڵام له ههاوهڵهکانهوه ڕه‌زای خوايان لێبێت هاتووه هه‌ردوو شێوازه‌که دروسته ، وه صڵاوات دانيش لهدوايهوه له سه‌له‌فه‌وه وارد بووه . (اللهم اهدني فيمن هديت ، وعافني فيمن عافيت ، وتولني فيمن توليت ، وبارك لي فيما أعطيت ، وقني شر ما قضيت ، فإنك تقضي ولا يقضى عليك ، إنه لا يذل من واليت ،[ ولا يعز من عاديت ] تباركت ربنا وتعاليت ) . واته : خوايه ڕێنمويم بکه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ڕێنمويت کردوون ، وه پارێزراوو له‌ش ساغم بکه له‌گه‌ڵ پارێزراواندا ، وهپشتم بگره له‌گه‌ڵ پشتگيری لێ کراواندا ، وه له‌وه‌ی دهيبهخشيت پێم به‌ره‌که‌تی تێ بخه‌و له‌خراپه‌ی ئه‌وه‌ی بڕیارت له‌سه‌ری داوه بمپارێزه ، به‌ڕاستی تۆ بڕیار ده‌ده‌يت و که‌س بڕیار نادات به‌سه‌رتدا ، وه ئه‌وه‌ی تۆپشتی بگريت هه‌رگيز زه‌بوون نابێ و ئه‌وه‌ی تۆ دوژمنايه‌تی بکه‌ی هه‌رگيز بهعيزهت و به‌ده‌سته‌ڵات نابێ ، پاکی و بێ گه‌ردی و به‌رزو بڵندی بۆ تۆيه په‌روه‌ردگارمان .
2 ـ ( اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك وأعوذ بمعافاتك من عقوبتك ، وأعوذ بك من‌ك لا أحصي ثناء عليك ، أنت كما أثنيت على نفسك ) . واتي : خوايه په‌نا ده‌گرم به‌ڕه‌زای تۆ له‌خه‌شم و تورهيت وه په‌نا ئه‌گرم به‌لێ بووردهيت لهسزادانت و په‌نا ئه‌گرم پێت ، ستايشم بۆت ژماره ناکه‌م ، تۆ به‌و جۆره‌ی که‌خۆت وه‌سف و ستايشی خۆت کردووه .
3 ـ (اللهم إياك نعبد ، ولك نُصلي ونسجد ، وإليك نسعى ونحقدُ ، نرجُو رحمتك ، ونخشى عذابك ، إن عذابك بالكافرين ملحق ، اللهم إنا نستعينك ، ونستغفرك ، ونثني عليك الخير ، ولا نكفرك ، ونؤمن بك ونخضع لك ، ونخلع من يكفرك ) . واته : خوايه تۆ دهپهرستين و بۆ تۆ نوێژدهکهين و کوڕنوش دهبهين ، وهبۆلای تۆ هه‌ڵپه ده‌که‌ين و خێرايی ده‌که‌ين و ئومێدی به‌زه‌يی تۆ ده‌که‌ين و لهسزاکهت ده‌ترسين ، به‌ڕاستی سزاکه‌ت بێ باواڕان ده‌گرێته‌وه ، خوايه پشت به‌تۆ دهبهستين و داوای لێ خۆشبوونت لێ ده‌که‌ين و ستايشی چاکی تۆ ده‌که‌ين و بێ باوه‌ڕ نابين پێت و باوه‌ڕت پێ دێنين و مل کهچين بۆت و دووره په‌رێز ده‌وه‌ستين له‌و که‌سه‌ی که بێ باوه‌ڕه پێت و خۆمانی لێ دادهماڵين .

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت به هیوای به‌رده‌وامیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه