.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟
ههركاريَكى دروست و هه‌ر هزروبيريَكى شايسته, جوانى به رِوخسار و
سيماى مرۆڤ ده‌دات.
رِاسكين
ژنيَك يان كچيَك هه‌رچه‌ند خاوه‌نى رِوخساريَكى ناشيرين – ناجوان – بيَ و خاوه‌ن ديمه‌ن و رِوالَتيَكى سهرجرِاكيَش و دلَگير نهبيَت , بهلاَم ئه‌گه‌ر خاوه‌نى دلَيَكى پاك و بيَگهرد و دهروونيَكى ساف بيَت ئه‌وا به دلَنياييهوه به‌لاى ئاشنايان و دۆستانه‌وه گهليَ جوان و قه‌شه‌نگتر ديَتهبهرچاوان و دهنويَنيَت و لهبهردلاَن خۆشه‌ويست و ئازيز دهبيَت. ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه بيرو هزريَكى جوان, وه‌ك عادهتيَك به‌رده‌ه‌وام له ميَشك و زهينتدا ههبيَ, ئههلَبهته نه‌ك جوانيه‌كى رِوالَهتى و ساده بهلَكو جوانى دلَ و جوانى رِۆح.
نهيَنى و رِازى جوانى رِاستهقينه ئه‌وه‌تا له بوونى دلَيَكى ميهره‌بان و مه‌يل و حه‌زكردن له شادى و ئه‌وين و خۆشه‌ويستى. ئه‌و مه‌يل و ئاره‌زووى شادى و ئه‌ڤين وخۆشهويستى له ده‌موچاو و رِوخسارى ژن‌دا رِهنگدهداتهوه و جوانى و قهشهنگيهكى پيَدهبهخشيَت . ههولَ و ته‌قه‌لادان بۆ بهدهستهيَنان و دارابوونى تايبتمهندى و خهسلَهته ئاكاريه چاكه‌كان, تيَكرِاي ژيان دهرِازيَنيَتهوه و قه‌شه‌نگى ده‌كات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شيَوهى رِوالَهتى مرۆڤ ئاويَنهيهكه لهشيَوهى ناخ و ناوه‌وه‌ى ئه‌و ,چ شيَوه و چ ره‌فتار و جموجولَكانى مرۆڤ له ژيَركاريگهرى و كارتيَكردنى ئه‌و هزروبيرانهيه كه وابه‌سه‌ر ده‌روون وناخيدا سةروهر و بالاَدهستن و فهرمانرِهواى دهرونين , ئه‌گه‌ر ئةو هه‌ست ئيحساسانهى كه پهيوستن به جوانى , چاكى و خۆشه‌ويستيه‌وه لة دلَى تۆدا بالاَدهستتر و لهپيَشهوهى هه‌ست و ئيحساسهكاني ترهوهبيَت, ئه‌وا بؤ هه‌ر كويَيهك هه‌نگاو ههلَديَنيت و به‌هه‌ر كويَدا گوزه‌ر ده‌كه‌يت ئاوازى خۆشرِهفتارى و نه‌رمونيانى وسازگارى دهچرِيت و تۆوى بيَگهردى رِۆح و پاكى ده‌روون دهچيَنيت و به‌رامه‌ى ئه‌وين دهپرِژيَنى؛ به چهشنيَك دهكهويته بهدلَ و چاوان كه هيچ كهسيَك زه‌ينى به لاى نه‌بوونى رِوالَهت و ياخود ناجوانى رِووكهش و يان كهمئهندامبوونتدا نارِوات و هه‌ر پيَشى نازانن.
جوانيي كاملَبوون و بهكهمالَ گه‌يشتن واته پرِبوون له خهسلَتهمرۆييهكان, كه زۆرزۆر بالاَتره له جوانى رِوخسار و ده‌موچاو , ئه‌وه له‌به‌رده‌ستى هه‌ر كسيَكدايه و هه‌موو كهسيَك دهتوانيَت به‌ده‌ستى بيَنيَت. ههندىَ له كچان له‌و نارِيَكى و ناسازگاريهى كه له شيَوهى دهموچاوياندايه و خۆيان به ناشيرينى ناوزه‌دى ده‌كه‌ن , به چهشنيَك دلَتهنگ و مه‌لول ده‌بن كه بهرِاستى ئه‌و دلَتهنگى و ژاكاويه بهناشيرين پيشانيان ده‌دات و په‌رده‌يه‌كى رِهش به رِوخسار و سيماياندا دهمالَيَت وه ئهميَستا, ئه‌وان نيو ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى وا خۆيان بيرده‌كه‌نه‌وه و ته‌سه‌ورى ده‌كه‌ن ناشيرين نين. ئه‌گه‌ر بيَت و زۆر ته‌نگه‌تاو و بيَتاقهت و دلَشكاو دلَناسك نه‌بن, رِهنگه ئهسلَهن خهلَكى هه‌ر ئاگادارى ئه‌و ناجوانيهى رِوخساري ئه‌وان نه‌بن و هه‌ر پيَي نه‌زانن . ئه‌گه‌ر له چنگ ئه‌و دلَتهنگى و غهمگينيه رِزگاريان بيَت و حالَهت و شكلَ و شيَوهى سروشتى خۆيان به‌خۆيانه‌وه بگرن ئه‌وا به ههولَدان و سووربوون و شكست نه‌خواردن ده‌توانن ئه‌و كهمو كورِيهى كه له لايه‌نى جوانى رِوالَهتى و ده‌ره‌وه دا هه‌يانه له سايهى شادمانى ,سازگارى خؤش تهبيعهتى و خؤشهويستى و ميهرهوه قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه.
كچيَكى ده‌سته‌پاچه و هستهوسانم دهناسي .ئه‌م كچه كاتيَك ته‌مه‌نى نزيك ده‌بوويه‌وه له ته‌مه‌نى شووكردن و هاوسه‌رگيري , ناشيرينيهكهى ده‌موچاوى به چهشنيَك هيوابرِاو و نائوميَدى كردبوو كه ته‌نانه‌ت كه‌وته بير‌ى خۆكوشتن بهلاَم خۆشبه‌ختانه ئه‌و نائوميَديهى زۆرى نةخاياند و برَياريدا بۆ رِزگاربوون له به‌دبه‌ختى ههولَ و كۆششيَكى زۆر بدات. له‌بري ههلاَتن له خهلَك به پيَچهوانهوه برِياريدا خۆى له سه‌رجه‌م ئاشنا و ناسراوان نزيك بكاته‌وه و بگات به كيَشهو ده‌رد و ئازارهكانياندا و به‌هه‌ركه‌س تائهوهندهى كه بۆى دهكريَت و له‌توانايدايه يارمه‌تى و هاوكاريان بكات. تايبةتمهندى و خهسلَهته ده‌روونى و دلَيهكانى خۆي به ئهندازهيهك بهگهرِخست و سوودى ليَوهرگرت و به‌كارى هيَنان كه به‌ته‌واوه‌تى قه‌ره‌بوى ناشيرينيه رِوالَهتيهكهى بۆ كرده‌وه. بۆ هه‌ر شويَنيَك كهدهرِۆيشت و رِووبرِووى كهسيَكى بيَدهست و بيَكهس و دۆشداماو يان بيَچاره ده‌بوويه‌وه خيَرا خۆي ليَ نزيكدهكردهوه و يهكسهر خۆشه‌ويستى دۆستايه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ لاى خۆي رِادهكيَشا و كهمهندكيَشيدهكرد. جا بۆ ئه‌وه‌ى قسه و په‌يڤى شيرين و جوان بلَيَت و خۆشحالَ و شادمان بكهويَته به‌ر چاو ههولَيدا كه ميَشكى به هزر و بيري گه‌شبينانه و جوان و هيوابه‌خش بنهخشيَنيَ و په‌روه‌رده‌بكات و خۆشرِهفتار و كردار و گه‌شبين و خۆشبين بيَت . به ماوه‌يه‌كى كه‌م زۆربه‌ى ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ى كه پيَشتر ليَي دهتهكينهوه و ههلَدههاتن ليَى ده‌ورو بهريان گرت و بهريان نه‌ده‌دا و زۆر په‌يوه‌ست و هۆگرى بوون.
ئا به‌م شيَوهيه و بةم پيَيه سهرهرِاى ئه‌وه‌يكه ناجوانى وپيَنهكهوتويي جه‌سته‌يي و ماددى له‌شى قه‌ره‌بوو كرده‌وه هه‌روه‌ها جوانيه رِۆحيهكشى به‌هه‌مان چه‌شن گه‌شه‌ى كرد و له ناخيدا په‌لوپۆی ليَدا و ئه‌م جه‌مال و جوانيه رِۆحيه كه زۆر زياتر بوو له جوانى و ههلَكهوتويي جه‌سته‌و له‌ش و لار و گهليَ باشتر و پرِبايهختربوو تاوه‌كو ته‌مه‌نى پيري ليَي جيانهبويهوه و هه‌ر جوانى و قه‌شه‌نگى زياتر و زياترى پيَدهبهخشي . پيَي ده‌نايه هه‌ر شويَنيَك و رِوويدهكرده هه‌ر جيَگايه لهگهلَ خۆي‌دا جورئه‌ت ودليَري و خۆشي وخۆشحالَي به ده‌وروبه‌ر به‌خشي وبهچهشنيَك ئاشق و ئهويندارى هه‌بوو كه جوانترين و قهشهنگترين كچه‌كان ئيَرهيي و بهغيلييان پيَدهبرد.
وهرگيرانی \ محهممهدباخهوان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastt xoshhhhhhhhh

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه


سوپاس alan3 گيان هه‌ربژی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت کاکه محمد زۆر ڕاسته جوانی له ڕۆحدایه نه‌ک له دهمو چاو و جه‌سته
هه‌ر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس بۆ پيامه شيرينهكهت چنار گيان پيَی دلخۆشبووم
سه‌ركه‌وتووبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه