❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-19 18:07:40

محةممةد
خونچەی نوێ
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-04
دواترین سه‌ردان: 2009-01-30
په‌یامه‌كان: 96

جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟

جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟
                                                                       هه‌ركاريَكى دروست و هه‌ر هزروبيريَكى شايسته‌, جوانى به‌ رِوخسار و
                                                                       سيماى مرۆڤ ده‌دات.
                                                                                                                                                                 رِاسكين 
        ژنيَك يان كچيَك هه‌رچه‌ند خاوه‌نى رِوخساريَكى ناشيرين – ناجوان – بيَ  و خاوه‌ن ديمه‌ن و رِوالَتيَكى سه‌رجرِاكيَش و دلَگير نه‌بيَت , به‌لاَم ئه‌گه‌ر خاوه‌نى دلَيَكى پاك و بيَگه‌رد و ده‌روونيَكى ساف بيَت ئه‌وا به‌ دلَنياييه‌وه‌ به‌لاى ئاشنايان و دۆستانه‌وه‌ گه‌ليَ جوان و قه‌شه‌نگتر ديَته‌به‌رچاوان و ده‌نويَنيَت و له‌به‌ردلاَن خۆشه‌ويست و ئازيز ده‌بيَت. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بيرو هزريَكى جوان, وه‌ك عاده‌تيَك به‌رده‌ه‌وام له‌ ميَشك و زه‌ينتدا هه‌بيَ, ئه‌هلَبه‌ته‌ نه‌ك جوانيه‌كى رِوالَه‌تى و ساده‌ به‌لَكو جوانى دلَ و جوانى رِۆح.
      نهيَنى و رِازى جوانى رِاسته‌قينه‌ ئه‌وه‌تا له‌ بوونى دلَيَكى ميهره‌بان و مه‌يل و حه‌زكردن له‌ شادى و ئه‌وين و خۆشه‌ويستى. ئه‌و مه‌يل و ئاره‌زووى شادى و ئه‌ڤين وخۆشه‌ويستى له‌ ده‌موچاو و رِوخسارى ژندا رِه‌نگده‌داته‌وه‌ و جوانى و قه‌شه‌نگيه‌كى پيَده‌به‌خشيَت . هه‌ولَ و ته‌قه‌لادان بۆ به‌ده‌ستهيَنان و دارابوونى تايبتمه‌ندى و خه‌سلَه‌ته ‌ئاكاريه ‌چاكه‌كان, تيَكرِاي ژيان ده‌رِازيَنيَته‌وه‌ و قه‌شه‌نگى ده‌كات .
  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شيَوه‌ى رِوالَه‌تى مرۆڤ ئاويَنه‌يه‌كه‌ له‌شيَوه‌ى ناخ و ناوه‌وه‌ى ئه‌و ,چ شيَوه‌ و چ ره‌فتار و جموجولَكانى مرۆڤ له‌ ژيَركاريگه‌رى و كارتيَكردنى ئه‌و هزروبيرانه‌يه‌ كه‌ وابه‌سه‌ر ده‌روون وناخيدا سةروه‌ر و بالاَده‌ستن و فه‌رمانرِه‌واى ده‌رونين , ئه‌گه‌ر ئةو هه‌ست ئيحساسانه‌ى كه‌ په‌يوستن به‌ جوانى , چاكى و خۆشه‌ويستيه‌وه‌ لة دلَى تۆدا بالاَده‌ستتر و له‌پيَشه‌وه‌ى هه‌ست و ئيحساسه‌كاني تره‌وه‌بيَت, ئه‌وا بؤ هه‌ر كويَيه‌ك هه‌نگاو هه‌لَديَنيت و به‌هه‌ر كويَدا گوزه‌ر ده‌كه‌يت ئاوازى خۆشرِه‌فتارى و نه‌رمونيانى  وسازگارى ده‌چرِيت  و تۆوى بيَگه‌ردى رِۆح و پاكى ده‌روون ده‌چيَنيت  و به‌رامه‌ى ئه‌وين ده‌پرِژيَنى؛ به‌ چه‌شنيَك ده‌كه‌ويته‌ به‌دلَ و چاوان كه‌ هيچ كه‌سيَك زه‌ينى به‌ لاى نه‌بوونى رِوالَه‌ت و ياخود ناجوانى  رِووكه‌ش و يان كه‌مئه‌ندامبوونتدا نارِوات و هه‌ر پيَشى نازانن.
    جوانيي كاملَبوون و به‌كه‌مالَ گه‌يشتن  واته‌ پرِبوون له‌ خه‌سلَته‌مرۆييه‌كان, كه‌ زۆرزۆر بالاَتره‌ له‌ جوانى رِوخسار و ده‌موچاو , ئه‌وه‌ له‌به‌رده‌ستى هه‌ر كسيَكدا‌يه‌  و هه‌موو كه‌سيَك ده‌توانيَت به‌ده‌ستى بيَنيَت. هه‌ندىَ له‌ كچان له‌و نارِيَكى و ناسازگاريه‌ى  كه‌ له‌ شيَوه‌ى ده‌موچاوياندايه‌ و خۆيان به‌ ناشيرينى ناوزه‌دى ده‌كه‌ن , به‌ چه‌شنيَك دلَته‌نگ و مه‌لول ده‌بن كه‌ به‌رِاستى ئه‌و دلَته‌نگى و ژاكاويه‌ به‌ناشيرين پيشانيان ده‌دات و په‌رده‌يه‌كى رِه‌ش به‌ رِوخسار و سيماياندا ده‌مالَيَت وه‌ ئه‌ميَستا, ئه‌وان نيو ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى وا خۆيان بيرده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌سه‌ورى ده‌كه‌ن ناشيرين نين. ئه‌گه‌ر بيَت و زۆر ته‌نگه‌تاو و بيَتاقه‌ت و دلَشكاو دلَناسك نه‌بن, رِه‌نگه‌ ئه‌سلَه‌ن خه‌لَكى هه‌ر ئاگادارى ئه‌و ناجوانيه‌ى رِوخساري ئه‌وان نه‌بن و هه‌ر  پيَي نه‌زانن . ئه‌گه‌ر له‌ چنگ  ئه‌و دلَته‌نگى و غه‌مگينيه‌ رِزگاريان بيَت و حالَه‌ت و شكلَ و شيَوه‌ى سروشتى خۆيان به‌خۆيانه‌وه‌ بگرن ئه‌وا به‌ هه‌ولَدان و سووربوون و شكست نه‌خواردن  ده‌توانن ئه‌و كه‌مو كورِيه‌ى كه‌ له‌ لايه‌نى  جوانى رِوالَه‌تى و ده‌ره‌وه‌ دا هه‌يانه‌ له‌ سايه‌ى شادمانى ,سازگارى خؤش ته‌بيعه‌تى و خؤشه‌ويستى و ميهره‌وه‌ قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه‌. 
كچيَكى ده‌سته‌پاچه‌ و ه‌سته‌وسانم ده‌ناسي .ئه‌م كچه‌ كاتيَك ته‌مه‌نى نزيك ده‌بوويه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نى شووكردن و هاوسه‌رگيري , ناشيرينيه‌كه‌ى ده‌موچاوى به‌ چه‌شنيَك هيوابرِاو و نائوميَدى كردبوو كه‌ ته‌نانه‌ت كه‌وته‌ بيرى خۆكوشتن  به‌لاَم خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و نائوميَديه‌ى زۆرى نةخاياند  و برَياريدا بۆ رِزگاربوون له‌ به‌دبه‌ختى هه‌ولَ و كۆششيَكى زۆر بدات. له‌بري هه‌لاَتن له‌ خه‌لَك به‌ پيَچه‌وانه‌وه‌ برِياريدا خۆى له‌ سه‌رجه‌م ئاشنا و ناسراوان نزيك بكاته‌وه‌  و بگات به‌ كيَشه‌و ده‌رد و ئازاره‌كانياندا و  به‌هه‌ركه‌س تائه‌وه‌نده‌ى كه‌ بۆى ده‌كريَت و له‌توانايدايه‌ يارمه‌تى و هاوكاريان بكات. تايبةتمه‌ندى و خه‌سلَه‌ته‌ ده‌روونى و دلَيه‌كانى خۆي به‌ ئه‌ندازه‌يه‌ك به‌گه‌رِخست و سوودى ليَوه‌رگرت و به‌كارى هيَنان كه‌ به‌ته‌واوه‌تى  قه‌ره‌بوى ناشيرينيه ‌رِوالَه‌تيه‌كه‌ى بۆ كرده‌وه‌. بۆ هه‌ر شويَنيَك كه‌ده‌رِۆيشت و رِووبرِووى كه‌سيَكى بيَده‌ست و بيَكه‌س  و دۆشداماو يان بيَچاره‌ ده‌بوويه‌وه‌  خيَرا خۆي ليَ نزيكده‌كرده‌وه‌ و يه‌كسه‌ر خۆشه‌ويستى دۆستايه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ لاى خۆي رِاده‌كيَشا و كه‌مه‌ندكيَشيده‌كرد. جا بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ و په‌يڤى شيرين و جوان بلَيَت و خۆشحالَ و شادمان بكه‌ويَته‌ به‌ر چاو هه‌ولَيدا كه‌ ميَشكى به‌ هزر و بيري گه‌شبينانه‌ و جوان و هيوابه‌خش بنه‌خشيَنيَ و په‌روه‌رده‌بكات و خۆشرِه‌فتار و كردار و گه‌شبين و خۆشبين بيَت . به‌ ماوه‌يه‌كى كه‌م زۆربه‌ى ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ى كه‌ پيَشتر ليَي ده‌ته‌كينه‌وه‌ و هه‌لَده‌هاتن ليَى ده‌ورو به‌ريان گرت و به‌ريان نه‌ده‌دا و زۆر په‌يوه‌ست و هۆگرى بوون.
  ئا به‌م شيَوه‌يه‌ و بةم پيَيه‌ سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌يكه‌ ناجوانى وپيَنه‌كه‌وتويي جه‌سته‌يي و ماددى له‌شى  قه‌ره‌بوو كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها جوانيه‌ رِۆحيه‌كشى به‌هه‌مان چه‌شن گه‌شه‌ى كرد و له‌ ناخيدا  په‌لوپۆی ليَدا و ئه‌م جه‌مال و جوانيه‌ رِۆحيه‌ كه‌ زۆر زياتر بوو له‌ جوانى و هه‌لَكه‌وتويي جه‌سته‌و له‌ش و لار و گه‌ليَ باشتر و پرِبايه‌ختربوو  تاوه‌كو ته‌مه‌نى پيري ليَي جيانه‌بويه‌وه‌ و هه‌ر جوانى و قه‌شه‌نگى زياتر و زياترى پيَده‌به‌خشي . پيَي   ده‌نايه‌ هه‌ر شويَنيَك و رِوويده‌كرده‌ هه‌ر جيَگايه‌ له‌گه‌لَ خۆيدا جورئه‌ت ودليَري و خۆشي وخۆشحالَي به‌ ده‌وروبه‌ر به‌خشي وبه‌چه‌شنيَك  ئاشق و ئه‌ويندارى هه‌بوو كه‌ جوانترين و قه‌شه‌نگترين كچه‌كان ئيَره‌يي و به‌غيلييان پيَده‌برد. 
وه‌رگيرانی \ محه‌ممه‌دباخه‌وان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-19 18:28:32

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958

Re: جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟

dastt xoshhhhhhhhh

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-19 18:50:06

محةممةد
خونچەی نوێ
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-04
دواترین سه‌ردان: 2009-01-30
په‌یامه‌كان: 96

Re: جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟

سوپاس alan3 گيان هه‌ربژی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-20 09:57:24

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ محمد زۆر ڕاسته‌ جوانی له‌ ڕۆحدایه‌ نه‌ک له‌ ده‌مو چاو و جه‌سته‌

                                                             هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-20 15:45:17

محةممةد
خونچەی نوێ
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-04
دواترین سه‌ردان: 2009-01-30
په‌یامه‌كان: 96

Re: جوانى چۆن به‌ده‌ست ديَت ؟

زۆر سوپاس بۆ پيامه‌ شيرينه‌كه‌ت چنار گيان پيَی دلخۆشبووم
سه‌ركه‌وتووبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net