.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













یه‌كه‌م منداڵی ده‌ستكاریكراوی جینی له‌دایك ده‌بێت
دایكێكی به‌ریتانی پێشبینی ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆرپه‌كه‌ی له‌دایك بێت كه ده‌ستكاری جینه‌كانی كراوه تا تیایدا ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بنبڕبكرێت.
ئه‌و دایكه په‌نای بۆ ده‌ستكاریكردنی جینه‌كانی كۆرپه‌كه‌ی بردووه تا دڵنیابێت له‌وه‌ی وه‌ك دشه‌كه‌ی (خوشكی مێرده‌كه‌ی) و خه‌سوی و نه‌نكی توشی شێرپههنجهی مه‌ك نه‌بێت، چونكه ئه‌وان دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه بوون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ دروست بووه جینی "بی ئار سی ئای 1"ی تێدا نییه كه زاناكان پێیان وایه بوونی ئه‌و جینه له كۆرپه‌له‌دا توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌رێژه‌ی 50 – 80% زیادده‌كات.
ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ دروست ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته ره‌حمی دایكییه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌وه پشكنینی بۆكراوه و كاتێك ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌كه سێ رۆژبووه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه تا دڵنیابن له‌وه‌ی كه جینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی تێدا نییه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و ئیتاڵیا و سویسرا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له به‌لجیكا و به‌ریتانیا و دانیمارك و ئیسپانیا رێگه‌ی پێدراوه. له فه‌رنساش ته‌نها بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌ت رێگه‌ی پێده‌درێت.
له به‌ریتانیا له‌ساڵی 2006ه‌وه بوار دراوه به پشكنینی كۆرپه‌له پێش چاندنی له ره‌حمی دایكدا بۆ دڵنیابوون له نه‌بوونی جینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تیایدا.
پسپۆڕێكی بواری نه‌زۆكی له زانكۆی كۆڵدج هۆسبیاتل له له‌نده‌ن وتی: "ئامانج له‌و كاره ته‌نها پاراستنی منداڵه‌كه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌ك نییه، به‌ڵكو رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ی جینهكه له كه‌سێكه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو".
ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك رێكخراو و ناوه‌ندی ئاینییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، جوزیفین كوینتافال كه یه‌كێكه له هه‌ڵسوڕاوانی رێكخراوی "كور"ی مه‌سیحی نیگه‌رانی و دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و كاره ده‌ربڕی و وتی: "له‌داهاتوودا ئه‌م كاره ده‌بێته مایه‌ی دروستكردنی جۆرێك منداڵ كه لهههمهوو روییه‌كه‌وه كامڵن". 

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه