❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌كه‌م منداڵی ده‌ستكاریكراوی جینی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-25 11:39:03

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

یه‌كه‌م منداڵی ده‌ستكاریكراوی جینی

یه‌كه‌م منداڵی ده‌ستكاریكراوی جینی له‌دایك ده‌بێت


دایكێكی به‌ریتانی پێشبینی ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆرپه‌كه‌ی له‌دایك بێت كه‌ ده‌ستكاری جینه‌كانی كراوه‌ تا تیایدا ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بنبڕبكرێت.
ئه‌و دایكه‌ په‌نای بۆ ده‌ستكاریكردنی جینه‌كانی كۆرپه‌كه‌ی بردووه‌ تا دڵنیابێت له‌وه‌ی وه‌ك دشه‌كه‌ی (خوشكی مێرده‌كه‌ی) و خه‌سوی و نه‌نكی توشی شێرپه‌ه‌نجه‌ی مه‌ك نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وان دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ دروست بووه‌ جینی "بی ئار سی ئای 1"ی تێدا نییه‌ كه‌ زاناكان پێیان وایه‌ بوونی ئه‌و جینه‌ له‌ كۆرپه‌له‌دا توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌رێژه‌ی 50 – 80% زیادده‌كات.
ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ دروست ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ ره‌حمی دایكییه‌وه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌وه‌ پشكنینی بۆكراوه‌ و كاتێك ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌كه‌ سێ رۆژبووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ تا دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ جینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی تێدا نییه‌.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و ئیتاڵیا و سویسرا قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام له‌ به‌لجیكا و به‌ریتانیا و دانیمارك و ئیسپانیا رێگه‌ی پێدراوه‌. له‌ فه‌رنساش ته‌نها بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌ت رێگه‌ی پێده‌درێت.
له‌ به‌ریتانیا له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ بوار دراوه‌ به‌ پشكنینی كۆرپه‌له‌ پێش چاندنی له‌ ره‌حمی دایكدا بۆ دڵنیابوون له‌ نه‌بوونی جینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك تیایدا.
پسپۆڕێكی بواری نه‌زۆكی له‌ زانكۆی كۆڵدج هۆسبیاتل له‌ له‌نده‌ن وتی: "ئامانج له‌و كاره‌ ته‌نها پاراستنی منداڵه‌كه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌ك نییه‌، به‌ڵكو رێگرتنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی جینه‌كه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو".
ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك رێكخراو و ناوه‌ندی ئاینییه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، جوزیفین كوینتافال كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵسوڕاوانی رێكخراوی "كور"ی مه‌سیحی نیگه‌رانی و دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ ده‌ربڕی و وتی: "له‌داهاتوودا ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دروستكردنی جۆرێك منداڵ‌ كه‌ له‌هه‌مه‌وو روییه‌كه‌وه‌ كامڵن".


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fece615700.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net