.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











توێژه‌رانی په‌یمانگای "Max-Planck" له ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کانیان له‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێکی شیرده‌ر بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژمێرێکی زۆر بخه‌وێت، سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌بێت و خۆی له هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌پارێزێت. باشی ماوه‌ی پشوودان ڕاسته‌وخۆ له خوێندان تشکدانهوهی هه‌یه.
ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه زاناکان ده‌یانه‌وێت سوودمه‌ندی خه‌وتن له مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا بدۆزنه‌وه. یه‌كێك له بیردۆزه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌دات، که مرۆڤ له‌ڕێگای خه‌وتنه‌وه وزه پاشکه‌وت ده‌کات، مێشك و بیری و زانیارییه‌کانی ناو مێشکی سه‌رله‌نوێ ڕێکده‌خاته‌وه و له‌شی ده‌چێته پڕۆسه‌ی چاککردنه‌وه - به‌واتایه‌کی دیکه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌رله‌نوێ فۆرمات ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ کارده‌کاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری.
"Brian Preston" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Max Planck Institute for Evolutionary Anthropology" له‌شاری "Leipzig" له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا ئه‌و بیردۆزه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پشکنی. له‌میانه‌ی پشکنینه‌که‌یاندا توێژه‌ران درێژه‌ی خه‌و، به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری و تووشبوون به هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌یان جۆری جیاواز له ئاژه‌ڵ شیرده‌ری وه‌ك گا، مه‌ڕ، پشیله، ژیژك و مه‌یموون هه‌ڵسه‌نگاند.
له‌کاتێکدا گا چوار کاژمێر ده‌خه‌وێت، خه‌وتنی ژیژك ده‌گاته 17 کاژمێر. شیکارکردنه‌وه‌ی داتا‌کان ده‌ریانخستووه، که تا چه‌ند ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌کان بخه‌ون، ئه‌وه‌نده زیاتر خه‌ستی خڕۆکه سپییه‌کانی ناو خوێنیان زیاتر ده‌بێت. به‌م جۆره‌ش ده‌رده‌که‌وێت، که خه‌وتن ده‌بێته به‌هێزکردنی سیسته‌می به‌رگری، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "BMC Evolutionary Biology"دا نووسیویانه.
هه‌روه‌ها تیمی لێکۆڵینه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتووه، که ئاژه‌ڵه‌کان له‌ڕێگای خه‌وتنی زۆره‌وه که‌متر دووچاری هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه.
ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند ده‌کرێت واتایه‌کی گرنگی بۆ مرۆڤ هه‌بێت: ماوه‌ی خه‌وتنی مرۆڤ له ساڵه‌کانی پێشوودا که‌متر بۆته‌وه، هه‌ربۆیه پێیده‌چێت، که کاریگه‌رییه‌کی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری دروست ببێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده
سه‌رکه‌وتوو بییت


له‌سه‌ر هێڵ نییه