❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌وتن جه‌سته به‌رامبه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-09 20:54:29

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

خه‌وتن جه‌سته به‌رامبه‌ر

توێژ‌‌ه‌رانی په‌یمانگای "Max-Planck" له ده‌رئه‌نجامی پشکنینه‌کانیان له‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێکی شیرده‌ر بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژمێرێکی زۆر بخه‌وێت، سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌بێت و خۆی له هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌پارێزێت. باشی ماوه‌ی پشوودان ڕاسته‌وخۆ له خوێندان تشکدانه‌وه‌ی هه‌یه.

ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه زاناکان ده‌یانه‌وێت سوودمه‌ندی خه‌وتن له مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا بدۆزنه‌وه. یه‌‌كێك له بیردۆز‌ه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌دات، که مرۆڤ له‌ڕێگای خه‌وتنه‌وه وزه‌ پاشکه‌وت ده‌کات، مێشك و بیری و زانیارییه‌کانی ناو مێشکی سه‌رله‌نوێ ڕێکده‌خاته‌وه و له‌شی ده‌چێته پڕۆسه‌ی چاککردنه‌وه - به‌واتایه‌کی دیکه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌رله‌نوێ فۆرمات ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ کارده‌کاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری.

"Brian Preston" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Max Planck Institute for Evolutionary Anthropology" له‌شاری "Leipzig" له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا ئه‌و بیردۆزه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پشکنی. له‌میانه‌ی پشکنینه‌که‌یاندا توێژه‌ران درێژه‌ی خه‌و، به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری و تووشبوون به هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌یان جۆری جیاواز له ئاژه‌ڵ شیرده‌ری وه‌ك گا، مه‌ڕ، پشیله، ژیژك و مه‌یموون هه‌ڵسه‌نگاند.

له‌کاتێکدا گا چوار کاژمێر ده‌خه‌وێت، خه‌وتنی ژیژك ده‌گاته 17 کاژمێر. شیکارکردنه‌وه‌ی داتاکان ده‌ریانخستووه، که تا چه‌ند ئاژ‌ه‌ڵه شیرده‌ره‌کان بخه‌ون، ئه‌وه‌نده زیاتر خه‌ستی خڕۆکه‌ سپییه‌کانی ناو خوێنیان زیاتر ده‌بێت. به‌م جۆره‌ش ده‌رده‌که‌وێت، که خه‌وتن ده‌بێته به‌هێزکردنی سیسته‌می به‌رگری، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "BMC Evolutionary Biology"دا نووسیویانه.

هه‌روه‌ها تیمی لێکۆڵینه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتووه، که ئاژه‌ڵه‌کان له‌ڕێگای خه‌وتنی زۆره‌وه که‌متر دووچاری هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه.

ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند ده‌کرێت واتایه‌کی گرنگی بۆ مرۆڤ هه‌بێت: ماوه‌ی خه‌وتنی مرۆڤ له ساڵه‌کانی پێشوودا که‌متر بۆته‌وه، هه‌ربۆیه پێیده‌چێت، که کاریگه‌رییه‌کی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری دروست ببێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Spiegel

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-10 09:35:25

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623
WindowsVistaMSIE7

Re: خه‌وتن جه‌سته به‌رامبه‌ر

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده‌

سه‌رکه‌وتوو بییت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net