❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاپا پۆڵسی‌ دووه‌م ده‌بێته‌ ئاگر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-10-24 05:50:58

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

پاپا پۆڵسی‌ دووه‌م ده‌بێته‌ ئاگر

پاپا پۆڵسی‌ دووه‌م ده‌بێته‌ ئاگر

http://www.moq3.com/img/uploads/6FN04333.jpg

له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا به‌هۆی‌ پیشاندانی‌ وێنه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و ئینته‌رنێت‌و ڕۆژنامه‌كانی‌ ئه‌وروپادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ بینه‌ر‌و لێكۆڵیارانی‌ سه‌رقاڵكردووه‌، ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی‌ پاپای‌ كۆچكردوو ژان پۆڵسی‌ دووه‌می‌ پاپای‌ ڤاتیكانه‌ كه‌له‌سه‌ر شێوه‌ی‌ ئاگر به‌ده‌ستی‌ ڕاستی‌ ئاماژه‌ به‌بینه‌ره‌كانی‌ ده‌دات.
وێنه‌كه‌ له‌ میانی‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ وڵاتی‌ پۆڵۆنیا گیراوه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ پۆڵسی‌ دووه‌مه‌وه‌ له‌ شوێنی‌ له‌دایكبوونه‌كه‌یدا سازكرابوو، تێیدا ئاگره‌كه‌ به‌شێوه‌ی‌ پیاوێك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ده‌ستی‌ ڕاستی‌ سڵاو له‌ بینه‌ره‌كانی‌ ده‌كات.
یاریك سیلیكی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئایینی‌ ڤاتیكان كه‌ دۆستێكی‌ نزیكی‌ پاپا ژان پۆڵس بووه‌ له‌وباریه‌وه‌ ده‌ڵێت:"وێنه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ ئاشكرایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پاپا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ جیهان ده‌كات كه‌ به‌ئاشتی‌ بژین، ده‌ركه‌وتنیشی‌ له‌ شێوه‌ی‌ ئاگردا ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پۆڵسی‌ دووه‌م له‌ خزمه‌تی‌ خوادادایه‌".
به‌گوێره‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ڕه‌سمی‌ ئیتاڵیا زۆرێك له‌ پێگه‌كان‌و میدیاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌به‌رده‌وامی‌ وێنكه‌ نمایش ده‌كه‌ن‌و سه‌رژمێریه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ به‌هه‌زاران كه‌س سه‌یری‌ وێنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
گۆرگیس لۆكاسكی‌ فۆتۆگرافه‌ر كه‌ له‌ كاتی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا وێنه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ‌ گه‌یشتنم به‌ شوێنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ تێبینی‌ ئه‌و شته‌م كردو‌و به‌پێویستم زانی‌ وێنه‌كه‌ی‌ بگرم بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵًكانی‌ تریش كه‌ ئاماده‌ی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ نه‌بوون بیبینن، سه‌رجه‌م به‌شداربوانی‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی‌ من هه‌مان بڕوایان بۆ دروستبووو كه‌ وێنه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ پاپا ژان پۆڵسی‌ دووم ده‌كات".
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ مردنیشی‌ پاپا به‌به‌رده‌وامی‌ ئاماده‌یه‌ له‌ نێوان بڕواداراندا.



سبه ى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-11 16:45:46

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: پاپا پۆڵسی‌ دووه‌م ده‌بێته‌ ئاگر

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net