.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









پاپا پۆڵسی دووه‌م ده‌بێته ئاگر 
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌هۆی پیشاندانی وێنه‌یه‌كه‌وه كه له زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی تهلهفزیۆنو ئینتهرنێتو ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وروپادا بڵاوكراوه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌رو لێكۆڵیارانی سه‌رقاڵكردووه، ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی پاپای كۆچكردوو ژان پۆڵسی دووه‌می پاپای ڤاتیكانه كه‌له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاگر به‌ده‌ستی ڕاستی ئاماژه بهبینهرهكانی ده‌دات.
وێنه‌كه له میانی ئاهه‌نگێكدا له وڵاتی پۆڵۆنیا گیراوه كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی پۆڵسی دووه‌مه‌وه له شوێنی له‌دایكبوونه‌كه‌یدا سازكرابوو، تێیدا ئاگره‌كه به‌شێوه‌ی پیاوێك ده‌ركه‌وتووه كه به‌ده‌ستی ڕاستی سڵاو له بینه‌ره‌كانی ده‌كات.
یاریك سیلیكی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئاژانسی هه‌واڵی ئایینی ڤاتیكان كه دۆستێكی نزیكی پاپا ژان پۆڵس بووه له‌وباریه‌وه ده‌ڵێت:"وێنه‌ی ئاگره‌كه ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی كه پاپا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات كه به‌ئاشتی بژین، ده‌ركه‌وتنیشی له شێوه‌ی ئاگردا ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت كه پۆڵسی دووه‌م له خزمه‌تی خوادادایه".
به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئیتاڵیا زۆرێك له پێگهكانو میدیاكانی ئه‌و وڵاته به‌به‌رده‌وامی وێنكه نمایش دهكهنو سهرژمێریهكانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ڕۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س سه‌یری وێنه‌كه ده‌كه‌ن.
گۆرگیس لۆكاسكی فۆتۆگرافه‌ر كه له كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا وێنه‌كه‌ی گرتووه ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم به شوێنی ئاهه‌نگه‌كه تێبینی ئه‌و شته‌م كردوو به‌پێویستم زانی وێنه‌كه‌ی بگرم بۆ ئه‌وه‌ی خهڵًكانی تریش كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه نه‌بوون بیبینن، سه‌رجه‌م به‌شداربوانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی من هه‌مان بڕوایان بۆ دروستبوو‌و كه وێنه‌كه ئاماژه به پاپا ژان پۆڵسی دووم ده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌ڕای مردنیشی پاپا به‌به‌رده‌وامی ئاماده‌یه له نێوان بڕواداراندا.
سبه ى
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه