.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















جوانی روومه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رنجڕاكێشانی مرۆڤه‌كانه، چۆن روومه‌تت به‌جوانی ده‌هێڵیته‌وه‌و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ی؟ بۆ پێستی وشك به‌رنامه‌یه‌كی یه‌ك مانگی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پێستی وشك پێویسته پێش خه‌وتن روومه‌تت به ئاوی سارد بشۆیت له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم. ئه‌گه‌ر روومه‌تت ماكیاژی پێوه بوو پێویسته پێش خه‌وتن به سابوون و ئاوی سارد بشۆرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ماكیاژه‌كه‌ی پێوه نه‌مێنێت، پاش وشكردنه‌وه‌ی روومه‌تت ئینجا كرێمێكی موغه‌زی بۆ به‌كاربهێنه.
به‌یانیانیش كه هه‌ستایت له خه‌و به ئاوێكی شله‌تێن روومه‌تمان ده‌شۆین بۆ ئه‌وه‌ی كرێمهكهی لێ بێته‌وه، باشتروایه پاككه‌ره‌وه‌ی روومه‌تیش به‌كار بهێنین.
بۆ خۆپاراستن له تیشكی خۆر و رزگار بوون له كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ی پێست، پێویسته كرێمی تایبه‌تی دژه‌خۆر به‌كاربهێنرێت.
پاش هیلاك بوونی روومه‌ت، پرۆسه‌ی شێلانی روومه‌تت ئه‌نجام بده له رێگه‌ی پارچه‌یه‌ك قوماشی ناسكه‌وه كه به‌هۆی ئه‌م شێلانه‌وه خانه مردووه‌كانی روومه‌ت لاده‌چن. پاش به‌رده‌وام بوونی مانگێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ست ده‌كه‌یت رزگارت بووه له وشكبوونه‌وه‌ی ده‌مووچاو.
پێستی چه‌ور
هه‌نگاوه‌كانی گرنگی دان به ده‌مووچاوی چه‌ور
له ئێواراندا : پێویسته روومه‌تت به ئاوی شله‌تێن و سابون بشۆیت بۆ لابردنی پاشماوه‌ی ماكیاژ له‌سه‌ر روومه‌ت، باشتروایه یه‌كێك له‌و پاككه‌ره‌وانه به‌كار بهێنرێت كه تایبه‌ته به ده‌مووچاوی چه‌ور.
دواتر به‌كارهێنانی كرێمی پێش خه‌و. له به‌یانیانیشدا، پێویسته روومه‌تت به ئاوی سارد و سابوون بشۆرێت، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كرێمی پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌مووچاو وبه‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به ده‌مووچاوی چه‌ور.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی پێستیان چه‌وره پێویسته رۆژانه 2 جار ده‌مووچاو به ئاو‌و سابوون بشۆرن، چونكه ئه‌مه یارمه‌تی لابردنی ئه‌و چه‌وریه ده‌دات كه له‌سه‌ر پێستی ده‌مووچاوه.
هه‌روه‌ك پێویسته هه‌ندێكجار ده‌مووچاو به ئاوی لیمۆ بشۆردرێت، چونكه ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری پێست.
به‌كار هێنانی حه‌مامی هه‌ڵمی، بۆ لابردنی پیسی و چه‌ورییه‌كانی سه‌ر پێستی ده‌مووچاو و دووركه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه كه هه‌ست ده‌كه‌یت چه‌وری تیایه وه‌ك: نه‌سته‌له‌و فستق و هه‌ندێ خواردنی چه‌ورو میوه‌و سه‌وزه‌و ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین زیاد بكرێت.
پێستی هه‌ستیار
ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی پێستی هه‌ستیارن پێویسته دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره كرێم و ماكیاژێك كه ئه‌بێته هۆی سووربوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێسته.
هه‌روه‌ك ئاوی سارد بۆ شتنی روومه‌ت به‌كاربهێنن.
باشتریش وایه ئه‌و جۆره كرێمانه به‌كاربهێنرێت كه به‌رگریان تێدایه دژی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی.
ئه‌وانه‌ش خاوه‌نی ئه‌م جۆره پێستهن پێویسته بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له تیشكی خۆر دوور بكه‌ونه‌وه
dengubas


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









swpas aria xan deste tosh xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش ئازیزه‌که‌م سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوباس هاورييان ده ستى ئيوه ش خوش بيت سوباستان ئه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه